إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

ناوه‌ندی

  • به‌ به‌شداری حوسێین تیباش، لوقمان ستووده‌، ئێران محه‌ممه‌دی و محه‌ممه‌دعه‌لی ئاریانژاد؛ چاوپێكه‌وتنێكی مه‌جازی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لقی تاران به‌ڕێوه‌ چوو.

  • به‌دوای ئاگركه‌وتن له‌ بازاڕچه‌ی ئه‌سغه‌ریدا، جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی مه‌هاباد به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێك داوای له‌ خه‌ڵك كرد كه به‌ هه‌ستی له‌خۆبوورده‌یی و هاودڵی، یارمه‌تییه‌كانی خۆیان له‌ ڕێگاكانی یاساییه‌وه‌ به‌ تووشبووانی زیانی ئه‌و ڕووداوه‌ بگێنن.

  • پێشەکی: بزاڤی ڕزگاری و ئازادیخوازیی کوردی، خۆی بە قەرزداری پیاوانی ئایینی و دەرچوانی حوجرە دەزانێ که زۆر شێلگیرانە هاتوونەتە گۆڕەپانی مەیدان و بۆ وەدیهاتنی مافه ڕه‌واکانی گەلەکەیان، چالاکی بێ‌وچانایان نواندووە. یەکێ لەم کەسایەتییە ونانە، حاجی بابە شێخی تورجانە.

    مێرمنداڵ بووم، زۆر جار لە حاجی مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەلیمی (دۆنەخۆر) که له لاجان بوو و خۆی قوتابی و فەقێی ئەم زانا پایەبەرزە بوو، گوێم لە ناوی ئەو کەسایەتییە دەبوو و ده‌مبیست که دەیفەرموو حاجی بابە شێخ ئاوای گوت و ئاوای فەرموو؛ به کورتیی بە ڕێزەوە باسی دەکرد.

    نووسه‌ر:
    محه‌ممه‌د ئه‌مین واژی
  • ئازاد محمد به‌رگركه‌یی

  • مزگەوت و سیاسەت

    01 اسفند 1399

    نووسینی: د. یووسف قەرەزاوی وەرگێڕانی : شاهۆ حەمید پرسیار: سەبارەت بە بابەتێکی گرنگ، مشتومڕی توندمان لەنێواندا هەڵگیرساوە، هەر یەکەمان جیاواز لێی دەڕوانین، هەندێکمان قبووڵێتی و هەندێکیشمان ڕەدی دەکاتەوە، هیچ یەک لەم دوو گرۆیە نەیتوانیوە قەناعەت بەوی دی بکات. بە هۆی گرنگیی بابەتەکە و مەترسییەکانی -بەتایبەت لە ئێستادا- پێمان باش بوو حوکم و بڕیار بهێنینە لای بەڕێزتان. ئەو بابەتەیش ئەوەیە: ئایا بەکارهێنانی مزگەوت بۆ غەرەزی سیاسی، ڕێپێدراوە؟ ئەگەر دروستە بەڵگە چییە و، گەر نادروستیشە بەڵگە چییە؟ خودا پاداشتتان بداتەوە.

  • عەبدوڕڕەحمان شەڕەفکەندی کوڕی مەلا محەممەد (بۆرە)، کوڕی مستەفا ڕۆژی هەینی شەشی شەعبانی ١٣٣٩ی کۆچی مانگی بەرامبەر لەگەڵ ٢٦ی خاکەلێوەی ١٣٠٠ی هەتاوی (١٩٢١ی زایینی) لە گەڕەکی خڕێی مەهاباد لە دایک بووە. دوو ساڵانە دەبێ کە دایکی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی ئازارە باریکە کۆچی دوایی دەکا. باوکی عەبدوڕڕەحمان پیاوێکی خواناس و لە خواترس بووە. عەبدوڕڕەحمان لە تەمەنی ٥ ساڵیدا لە لای باوکی دەستی بە خوێندنی ئەلفوبێ و قوڕئان کردووە. دوای ماوەیەک چۆتە مەکتەبخانە و لەوێڕا چۆتە خانەقای شێخی بۆڕهان.

  • بەرپڕسی پێوەندییە گشتییه‌کانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بەشێوازێکی ئانڵاین شەوی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۷ی ڕەشەمە لەگەڵ ئەندامانی جەماعەت لە ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا دیدار و چاوپێکەوتن و وتووێژیانکرد.

  • "ابن الجوزي" ڕەحمەتی خوای لەسەر بێ، دەفەرموێ: لە سەفەرێکمدا ڕێم کەوتە مزگەوتێک و سەره‌خەوێکم تێیدا شکاند، لەناکاو لەگەڵ دەنگی خەڵکی بەخەبەر هاتم و بینیم مردووێکیان هێنیایە و دەیانەوێ نوێژی لەسەر بکەن؛ منیش لەگەڵ ئەوان نوێژم لەسەر کرد، پاشان گوتم: با ئەو خێرە لەکیس خۆم نەدەم، دەچمە سەر قەبرستانیش و لە ناشتنەکەش بەشداری دەکەم.

  • الحمدلله والصلاه‌ والسلام علی‌ رسول الله وعلی‌ أله وصحبه ومن واله. أما بعد: فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ده‌ ڕۆژی یه‌که‌می مانگی ذی الحجه‌ و ئه‌و کرده‌وانه‌ی که‌ سونه‌ته‌ تێیدا ئه‌نجام بدرێت: خوای گه‌وره‌ تایبه‌ت مه‌ندی داوه‌ به‌ چه‌ند کات و شوێن و که‌سێک نمونه‌ی کاته‌کان: مانگی ڕه‌مه‌زان، ڕۆژی هه‌ینی، ڕۆژانی جه‌ژنی ِره‌مه‌زان و قوربان، ده‌ ڕۆژی یه‌که‌می مانگی ژی الحجه‌. نمونه‌ی شوێنه‌کان: مزگه‌وتی حه‌رام (مسجد الحرام) مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ سه‌لاتو سه‌لامی خودای لێبێت، مزگه‌وتی ئه‌قسا.

  • زمانناس و توێژەر دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان بە بۆنەی ٦١مین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی عەللامەی بیرمەند و زانا مەلا محەممەد قه‌زڵجی(تورجانی‌زادە) (١٣٣٨_١٢٧٥ ھ.ش).

    زانای بێ هاوتا و بلیمەت مەلا محەممەد قه‌زڵجی(تورجانی‌زادە) کوڕی خوالێخۆشبوو مامۆستا محەممەد حوسەین و نەوەی مەولانا عەلی قه‌زڵجی یەکێک له پرشنگدارترین ئەستێرەکانی ئاسمانی عیلم و ئەدەب و مەعریفه و چاکسازی جیهانی ئیسلام به هەژمار دێت.

    نووسه‌ر:
    دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دیان

زۆرترین بۆچوونەکان

زیاترین جیگای باس و سەرنج