ناوهندی
11 بهمن 1401
0
74
دهلاقهی سیههم
"ابن الجوزي" ڕەحمەتی خوای لەسەر بێ، دەفەرموێ:
لە سەفەرێکمدا ڕێم کەوتە مزگەوتێک و سەرهخەوێکم تێیدا شکاند، لەناکاو لەگەڵ دەنگی خەڵکی بەخەبەر هاتم و بینیم مردووێکیان هێنیایە و دەیانەوێ نوێژی لەسەر بکەن؛ منیش لەگەڵ ئەوان نوێژم لەسەر کرد، پاشان گوتم: با ئەو خێرە لەکیس خۆم نەدەم، دەچمە سەر قەبرستانیش و لە ناشتنەکەش بەشداری دەکەم.

دەفەرموێ: ناشتنەکەش تەواو بوو و هەموویان ڕۆیشتن و بەتەنها لەسەر گۆڕەکە مامەوە؛ دانیشتم و دوعام بۆ کرد و گوتم: "خوایە... ئەوە میوانی تۆیە و هاتۆتە لات؛ هەرچەندە نایناسم، بەڵام ئەگەر زیندوو بوایە و میوانی من بوایە و نەشمناسیبوایە، هەر ڕێزم دەگرت؛ خوایە خۆ تۆ لەهەمووان ڕێزدارتر و بەخشندەتری؛ بیبەخشە".
دەفەرموێ: پاشان گەڕامەوە مزگەوتەکە و دیسان خەوم لێ کەوتەوە؛ لە خەودا بینیم، کە کەسێک بە جلێکی سپیەوە هات و لێی پرسیم: تۆ بوی کە دوعات بۆ کردم وانییە؟
گوتم: تۆ کێی؟
گوتی: ئەو کەسەم، کە لەلای قەبرەکەم دوعات بۆ کردم؛ سوێند بەخوا، خوای گەورە بەهۆی دوعاکەتەوە لێم خۆشبوو!
سهرنج: دوعای برای موسوڵمان بۆ موسوڵمان قبووڵە و ڕهد ناکرێتەوە
پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: «دعوة المرء المسلم لأخيه بظَهْرِ الغيب مستجابة، عند رأسه مَلَك مُوَكَّلٌ كلما دعا لأخيه بخير قال الملك المُوَكَّلُ به: آمين، ولك بمِثْلٍ».
بۆچوونهکان