سەفیانی سووری خوای لێ ڕازی بێ دەفەرموێ: هیچ وتەیەک بایەخی نیە، مەگەر ئەوەیکە عەمەلی پێ بکرێ و هیچ وتە و کارێک نرخی نیە، مەگەر ئەوەیکە نییەت پاکی لەگەڵ بێ و هیچ قسە و کار و نییەتێک ڕاست نیە، مەگەر هاوتەریبی یاسای خوا و ڕەسووڵی خوا(د.خ) بێ. [حلية الاولياء ج ۷، ص۳۲] ئاماده كردن: شه‌یدا مه‌حموودی
ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لەسەر بێ دەفەرموێ: جوامێری چوار ئەستوونی هەیە: ــ ڕەوشت بەرزی ــ دڵفراوانی و بەخشەندەیی ــ خۆبەکەمگری و دڵنەرمی ــ پارێزگاری و زوهد ئاماده‌كردن: شه‌یدا مه‌حموودی
مالیکی کوڕی دینار ڕەزای خوای لەسەر بێ دەفەرموێ: لەو کاتەوە خەڵکم ناسیوە نە بە پێهەڵکوتنی وان دڵخۆش بووم و نە بە لۆمەکردنیان دڵگران بووم لێیام پرسی بۆ وەها قسەیەک دەکەی؟ فەرمووی: چۆن هەم لە ستایش زیادەڕەوی دەکەن و هەمیش لە لۆمەکردن. ئاماده‌كردن: شه‌یدا مه‌حموودی
چاوپێکه‌وتنی مه‌جازی سه‌لاح قاسمیانی ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی و به‌رپرسی بنکه‌ی هه‌ڵبژاردنی جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لقی کرماشان له شه‌وی ٦ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٩ به‌ڕێوه چوو.
به به‌شداری حوسێین تیباش، لوقمان ستووده، ئێران محه‌ممه‌دی و محه‌ممه‌دعه‌لی ئاریانژاد؛ چاوپێكه‌وتنێكی مه‌جازی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لقی تاران به‌ڕێوه چوو.
به‌دوای ئاگركه‌وتن له بازاڕچه‌ی ئه‌سغه‌ریدا، جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی مه‌هاباد به بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێك داوای له خه‌ڵك كرد كه به هه‌ستی له‌خۆبوورده‌یی و هاودڵی، یارمه‌تییه‌كانی خۆیان له ڕێگاكانی یاساییه‌وه به تووشبووانی زیانی ئه‌و ڕووداوه بگێنن.
پێشەکی: بزاڤی ڕزگاری و ئازادیخوازیی کوردی، خۆی بە قەرزداری پیاوانی ئایینی و دەرچوانی حوجرە دەزانێ که زۆر شێلگیرانە هاتوونەتە گۆڕەپانی مەیدان و بۆ وەدیهاتنی مافه ڕه‌واکانی گەلەکەیان، چالاکی بێ‌وچانایان نواندووە. یەکێ لەم کەسایەتییە ونانە، حاجی بابە شێخی تورجانە.
مێرمنداڵ بووم، زۆر جار لە حاجی مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەلیمی (دۆنەخۆر) که له لاجان بوو و خۆی قوتابی و فەقێی ئەم زانا پایەبەرزە بوو، گوێم لە ناوی ئەو کەسایەتییە دەبوو و ده‌مبیست که دەیفەرموو حاجی بابە شێخ ئاوای گوت و ئاوای فەرموو؛ به کورتیی بە ڕێزەوە باسی دەکرد.
نووسینی: د. یووسف قەرەزاوی وەرگێڕانی : شاهۆ حەمید پرسیار: سەبارەت بە بابەتێکی گرنگ، مشتومڕی توندمان لەنێواندا هەڵگیرساوە، هەر یەکەمان جیاواز لێی دەڕوانین، هەندێکمان قبووڵێتی و هەندێکیشمان ڕەدی دەکاتەوە، هیچ یەک لەم دوو گرۆیە نەیتوانیوە قەناعەت بەوی دی بکات. بە هۆی گرنگیی بابەتەکە و مەترسییەکانی -بەتایبەت لە ئێستادا- پێمان باش بوو حوکم و بڕیار بهێنینە لای بەڕێزتان. ئەو بابەتەیش ئەوەیە: ئایا بەکارهێنانی مزگەوت بۆ غەرەزی سیاسی، ڕێپێدراوە؟ ئەگەر دروستە بەڵگە چییە و، گەر نادروستیشە بەڵگە چییە؟ خودا پاداشتتان بداتەوە.
عەبدوڕڕەحمان شەڕەفکەندی کوڕی مەلا محەممەد (بۆرە)، کوڕی مستەفا ڕۆژی هەینی شەشی شەعبانی ١٣٣٩ی کۆچی مانگی بەرامبەر لەگەڵ ٢٦ی خاکەلێوەی ١٣٠٠ی هەتاوی (١٩٢١ی زایینی) لە گەڕەکی خڕێی مەهاباد لە دایک بووە. دوو ساڵانە دەبێ کە دایکی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی ئازارە باریکە کۆچی دوایی دەکا. باوکی عەبدوڕڕەحمان پیاوێکی خواناس و لە خواترس بووە. عەبدوڕڕەحمان لە تەمەنی ٥ ساڵیدا لە لای باوکی دەستی بە خوێندنی ئەلفوبێ و قوڕئان کردووە. دوای ماوەیەک چۆتە مەکتەبخانە و لەوێڕا چۆتە خانەقای شێخی بۆڕهان.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb