له جوانڕۆ به بانگهشهی مامۆستایانی ئایینی، خهڵك بۆ خوێندنی داوای بارانه كۆ بۆوه.
گەنم لەسەر لوتکەی چیاکان بڵاو بکەنەوە، با نەڵێن باڵندەکان لەژێر حوکمی ئێسلامدا برسی بوون.. عومەری کوڕی عهبدولعهزیز
سەعدی کوڕی عوبادە نەخۆش کەوت کەس نەدەھاتە سەردانی..! پرسی: ئەرێ ئەوە بۆ کەس سەرم لێ نادات؟! پێیان وت: قوربان جەنابت قەرزی زۆرت بە خەڵک داوە، ئەوانیش لەبەر قەرزەکانیان ڕوویان نایەت سەردانت بکەن... فەرمووی: دەک خوا ئەو سەروەت و سامانە ڕیسوا بکات کە ببێتە ڕێگر لەبەردەم سەردانی موسوڵمانان بۆلام... دواتر فەرمانی دا کە جاڕ بدرێ بەگوێیی خەڵکیدا: «خەڵکینە ھەرچی قەرزی قەیسی کوڕی سەعدی لایە، ئەوا گەردنی ئازاد بێت و نایەوێتەوە». دوای ئەوە نەگەیشتە ئێوارە چوارچێوەی دەرگای ماڵەکەی شکا؛ لەبەر زۆری میوانەکانی. سەرچاوە/ البداية والنهاية، إبن كثیر
مرۆڤ دوو جار لە بەردەم خوا ڕادەوەستێ: جاری یەکەم لە نوێژدا جاری دووەمیـش لە ڕۆژی قیامەت. چەند لە وەستانی یەکەم سەرکەوتوو بوو، لە وەستانی دووەم سەرفرازی دەکات. ئیبنی قهییم
سوێند بەخوا تەمەنت لەو ڕۆژەوە نیە کە تێیدا لە دایک بوویت، بەڵکوو لەو ڕۆژەوەیە کە خوات تێدا ناسیوە. ئیبنو عەتاء
خۆشەویستترین کەس لای من، کەسێکە کە هەڵەکانی خۆمم بە دیاری بۆ دێنێ... ئیمامی عومەر
ئیبنی قهییم ڕهحمهتی خوای لێ بێت، دهفهرموێ: هەرکەس زۆر "سبحان الله" بڵێت، ئەوە ناخۆشییەکانی لەسەر لا دەچێت. هەر کەس زۆر "الحمدلله" بڵێت: خۆشی و نیعمەتەکان بۆی بەردەوام دەبێت. هەر کەس زۆر "استغفرالله" بڵێت، دەرگاکانی خێری بۆ دەکرێتەوه.
سولهيمانی کوڕی قاسم دهفەرموێت: «هەموو عیبادەت و کردەوەیەک پاداشتەکەی باس کراوە و دیاری کراوە، تەنها ئارامگرتن نەبێت، خوای گەورە دەفەرموێت: {إنّما يوفى الصابرون أجرهم بغير حساب} واته: وەکوو باران پاداشت بۆیان دەبارێت»
حەسەنی بەسری دهڵێ: بڕوا ناکەم خوای گەورە کەسێک سزا بدات کە «استغفراللە» بکات. وتیان بۆچی؟ وتی: کێ یارمەتی داوە کە وا بڵێت؟ وتیان: خوا (اللە) وتی: دەی خوای گەورە گەر بیویستایە سزای بدات، یارمەتی نەدهدا «استغفراللە» بکات. «وَمَا كَانَ اللهُ مُعذِّبَهُمْ وهُمْ يَسْتَغْفِرُون» (ئهنفال/33)
هەرکەسێك فێری قوڕئان بێت، نرخ و بەهای گەورەی دەبێت، هەر کەسێك لە (فیقهـ)دا قسەی کرد، قەدری گران دەبێ، هەر کەسێك له زانستی فهرموودهدا بنووسێت، ئەوە بەڵگە و پاڵپشتییهكی بەهێزی دەبێت، هەر کەسێك سەیری زانستی زمانی کرد و لێی وردبۆوە سرووشتی جوان دەبێت، هەر کەسێك وەک خۆی سەیری کرد، ئەوە بۆچوونەکانی جوان دەبن و هەر کەسێك نەفسی نەگرێتەوە، هەرگیز عیلم و زانستەکەی سوودی پێ ناگەیەنێت. ئیمامی شافیعی
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل