إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

ناوه‌ندی

  • ئیبنی قه‌ییم ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، ده‌فه‌رموێ: هەرکەس زۆر "سبحان الله" بڵێت، ئەوە ناخۆشییەکانی لەسەر لا دەچێت. هەر کەس زۆر "الحمدلله" بڵێت: خۆشی و نیعمەتەکان بۆی بەردەوام دەبێت. هەر کەس زۆر "استغفرالله" بڵێت، دەرگاکانی خێری بۆ دەکرێتەوه.

  • سوله‌يمانی کوڕی قاسم ده‌فەرموێت: «هەموو عیبادەت و کردەوەیەک پاداشتەکەی باس کراوە و دیاری کراوە، تەنها ئارامگرتن نەبێت، خوای گەورە دەفەرموێت: {إنّما يوفى الصابرون أجرهم بغير حساب} واته‌: وەکوو باران پاداشت بۆیان دەبارێت»

  • حەسەنی بەسری ده‌ڵێ: بڕوا ناکەم خوای گەورە کەسێک سزا بدات کە «استغفراللە» بکات. وتیان بۆچی؟ وتی: کێ یارمەتی داوە کە وا بڵێت؟ وتیان: خوا (اللە) وتی: دەی خوای گەورە گەر بیویستایە سزای بدات، یارمەتی نەده‌دا «استغفراللە» بکات. «وَمَا كَانَ اللهُ مُعذِّبَهُمْ وهُمْ يَسْتَغْفِرُون» (ئه‌نفال/33)

  • هەرکەسێك فێری قوڕئان بێت، نرخ و بەهای گەورەی دەبێت، هەر کەسێك لە (فیقهـ)دا قسەی کرد، قەدری گران دەبێ، هەر کەسێك له‌ زانستی فه‌رمووده‌دا بنووسێت، ئەوە بەڵگە و پاڵپشتییه‌كی بەهێزی دەبێت، هەر کەسێك سەیری زانستی زمانی کرد و لێی وردبۆوە سرووشتی جوان دەبێت، هەر کەسێك وەک خۆی سەیری کرد، ئەوە بۆچوونەکانی جوان دەبن و هەر کەسێك نەفسی نەگرێتەوە، هەرگیز عیلم و زانستەکەی سوودی پێ ناگەیەنێت. ئیمامی شافیعی

  • چەندە باشە کە گوناحەکانمان ئاشکرا نین و هیچ ڕەنگ و بۆنێکیان نییە. ئەگەر ئەمجۆرە بایا ڕووسیا و بێ ئابڕوو دەبووین و هیچ کەسێک توانای هاونشینی لەگەل ئێمەی نەدەبوو و بەناچار هەموو ڕۆژێ و هەموو کات دەبوو خۆمان بشۆردایا. لەوانەیە دەبوو لەژێر باران ژیانمان کردبایا و دووبارە چ باشە ئەوه‌ی کە درۆیەکانمان ڕواڵەتمان ناگۆڕن، چوونکە بەم شێوەیە تەنانەت بۆ چرکەساتێکیش یه‌کترمان نەدەناسییەوە. کەوایە ئەی خوای دڵۆڤان و لێبووردە و ئەی پۆشانندە و بەخشەندە و ئەی خوای ڕەمەزان، بەهۆی ئەو هەمووە دڵنەرمی و سۆزه‌ته‌وه‌، شوکرانەبژێریت دەکەین. نووسه‌ر: دکتۆر مەحموود وەیسی وه‌رگێڕ: فایزه‌ حه‌مزه‌پوور

  • ئەگەر لە ڕادەبەدەر بە گیروگرفتەکانمان سەرنج بدەین، ئه‌وه‌ جۆرێك خواردەمەنیمان پێ داوە. خواردەمەنی زەین سەرنجدانە. سەرنج بدەینە سەر هەر شتێک، به‌هێزتر دەبێ. هەرگیز بە سەرنجدان بە ئاواتە نەگه‌یشتووەکان خواردەمەنی بەوان نەدەیین. کەمتر سەرنج بدەینە سەر شتە نگاتیڤەکان. سەبارەت بە ئازار و مەینەتییەکان زۆر قسه نەکەین و ئەوان گەورە نەکەین. زۆرتر هۆگری خۆشییەکانمان بین و سەرنجی خۆمان بۆ خۆشییە بچووکەکان تەرخان بکەین. حورمەتی چرکەساتە خۆشییە بچووکەکان بگرین بۆ ئەوەی کە گەشانەوەی ئەو چرکەساتە بچووکانە لەسەر هەموو ژیانماندا بڵاو ببێتەوە. دکتۆر مەحمود وەیسی وه‌رگێڕ: فایزه‌ حه‌مزه پوور

  • مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌ دانیشتنی شوڕای ناوه‌ندی كه ڕۆژی ٢٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٠ به‌ڕێوه‌ چوو، وێڕای ڕاسپاردنی گشتیی به‌ كۆكردنه‌وه‌ توێشووی پێویست له‌ مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، جه‌ختی كرد كه جه‌ماعه‌ت له‌ڕووی ڕێكخراوه‌ییه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ و پێوه‌ندیدار و شوێنكه‌وته‌ی هیچ شوێنێك نییه.

  • خوشكی ئیمانی خاتوو «شایسته كه‌ره‌می» ئه‌ندامی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌ شاری دیوانده‌رره‌ كۆچی دوایی كرد.

  • زانایانی ئایینی وەکوو ئەستێرەن؛ کورد لە دێر زەمانەوە لە خزمەتی ئیسلام و خاک و نیشتمان و زانستە شەرعییەکاندا بوون، هاوڕێ لەگەڵ ئەوەشدا خەڵكیان ڕاهێناوه لەسەر خواپەرەستی و تەبەیایی و یەکێتی و بەیەکەوە ژیان لەناو کۆمه‌ڵگەدا.

    نووسه‌ر:
    خالید فاتحی
  • زۆربەی نەخۆشییەکانی ئێمە لە بیروڕایەکانمان سەرچاوە دەگرێ. بۆ نموونە لەوانەیە شێرپه‌نجە لە نەبەخشینی خۆمان و خەڵکانی تر سەرچاوە بگرێت. هۆکاری ئێم ئێس تووڕەیی درێژخایەنی کاتی ڕق و و قینە! هۆکاری نەخۆشی شەکرە خەم یا پەشیمانی ڕابردوویە. هۆکاری زەختی خوێن کێشە سۆزدارییەکانی درێژخایەنە، کە چاره‌سه‌ر نەبوو و ماونه‌ته‌وه‌. ئەگەر وایە ئێستا کە بەره‌و ڕووی مانگی ڕەمەزانین، زەینەکانمان پاک بکەینەوە و بیانشۆرین، خەڵکانی تر ببەخشین، خۆمان ببەخشین، زۆرتر هەستی خۆشەویستیمان هەبێ. کەمتر گلەیی و گازندەمان هەبێ.

زۆرترین بۆچوونەکان

زیاترین جیگای باس و سەرنج