زۆربەی نەخۆشییەکانی ئێمە لە بیروڕایەکانمان سەرچاوە دەگرێ. بۆ نموونە لەوانەیە شێرپه‌نجە لە نەبەخشینی خۆمان و خەڵکانی تر سەرچاوە بگرێت. هۆکاری ئێم ئێس تووڕەیی درێژخایەنی کاتی ڕق و و قینە! هۆکاری نەخۆشی شەکرە خەم یا پەشیمانی ڕابردوویە. هۆکاری زەختی خوێن کێشە سۆزدارییەکانی درێژخایەنە، کە چاره‌سه‌ر نەبوو و ماونه‌ته‌وه‌. ئەگەر وایە ئێستا کە بەره‌و ڕووی مانگی ڕەمەزانین، زەینەکانمان پاک بکەینەوە و بیانشۆرین، خەڵکانی تر ببەخشین، خۆمان ببەخشین، زۆرتر هەستی خۆشەویستیمان هەبێ. کەمتر گلەیی و گازندەمان هەبێ. زۆر پێبکەنین و کەیفخۆش بین و ئاگادار بین کە بیرۆکەکانی ئێمە ئێجگار بەهێز و کاریگەرە و بە بەكارگێڕی ئەوان دەتوانین لە سڵامەتی جەستە و ئاسوودەیی ده‌روون بەهرەمەند بین. نووسه‌ر: دکتۆر مەحموود وەیسی وه‌رگێڕ: فایزه‌ حه‌مزه‌پوور