چەندە باشە کە گوناحەکانمان ئاشکرا نین و هیچ ڕەنگ و بۆنێکیان نییە. ئەگەر ئەمجۆرە بایا ڕووسیا و بێ ئابڕوو دەبووین و هیچ کەسێک توانای هاونشینی لەگەل ئێمەی نەدەبوو و بەناچار هەموو ڕۆژێ و هەموو کات دەبوو خۆمان بشۆردایا. لەوانەیە دەبوو لەژێر باران ژیانمان کردبایا و دووبارە چ باشە ئەوه‌ی کە درۆیەکانمان ڕواڵەتمان ناگۆڕن، چوونکە بەم شێوەیە تەنانەت بۆ چرکەساتێکیش یه‌کترمان نەدەناسییەوە. کەوایە ئەی خوای دڵۆڤان و لێبووردە و ئەی پۆشانندە و بەخشەندە و ئەی خوای ڕەمەزان، بەهۆی ئەو هەمووە دڵنەرمی و سۆزه‌ته‌وه، شوکرانەبژێریت دەکەین. نووسه‌ر: دکتۆر مەحموود وەیسی وه‌رگێڕ: فایزه حه‌مزه‌پوور
ئەگەر لە ڕادەبەدەر بە گیروگرفتەکانمان سەرنج بدەین، ئه‌وه جۆرێك خواردەمەنیمان پێ داوە. خواردەمەنی زەین سەرنجدانە. سەرنج بدەینە سەر هەر شتێک، به‌هێزتر دەبێ. هەرگیز بە سەرنجدان بە ئاواتە نەگه‌یشتووەکان خواردەمەنی بەوان نەدەیین. کەمتر سەرنج بدەینە سەر شتە نگاتیڤەکان. سەبارەت بە ئازار و مەینەتییەکان زۆر قسه نەکەین و ئەوان گەورە نەکەین. زۆرتر هۆگری خۆشییەکانمان بین و سەرنجی خۆمان بۆ خۆشییە بچووکەکان تەرخان بکەین. حورمەتی چرکەساتە خۆشییە بچووکەکان بگرین بۆ ئەوەی کە گەشانەوەی ئەو چرکەساتە بچووکانە لەسەر هەموو ژیانماندا بڵاو ببێتەوە. دکتۆر مەحمود وەیسی وه‌رگێڕ: فایزه حه‌مزه پوور
مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له دانیشتنی شوڕای ناوه‌ندی كه ڕۆژی ٢٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٠ به‌ڕێوه چوو، وێڕای ڕاسپاردنی گشتیی به كۆكردنه‌وه توێشووی پێویست له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، جه‌ختی كرد كه جه‌ماعه‌ت له‌ڕووی ڕێكخراوه‌ییه‌وه سه‌ربه‌خۆیه و پێوه‌ندیدار و شوێنكه‌وته‌ی هیچ شوێنێك نییه.
خوشكی ئیمانی خاتوو «شایسته كه‌ره‌می» ئه‌ندامی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له شاری دیوانده‌رره كۆچی دوایی كرد.
زانایانی ئایینی وەکوو ئەستێرەن؛ کورد لە دێر زەمانەوە لە خزمەتی ئیسلام و خاک و نیشتمان و زانستە شەرعییەکاندا بوون، هاوڕێ لەگەڵ ئەوەشدا خەڵكیان ڕاهێناوه لەسەر خواپەرەستی و تەبەیایی و یەکێتی و بەیەکەوە ژیان لەناو کۆمه‌ڵگەدا.
زۆربەی نەخۆشییەکانی ئێمە لە بیروڕایەکانمان سەرچاوە دەگرێ. بۆ نموونە لەوانەیە شێرپه‌نجە لە نەبەخشینی خۆمان و خەڵکانی تر سەرچاوە بگرێت. هۆکاری ئێم ئێس تووڕەیی درێژخایەنی کاتی ڕق و و قینە! هۆکاری نەخۆشی شەکرە خەم یا پەشیمانی ڕابردوویە. هۆکاری زەختی خوێن کێشە سۆزدارییەکانی درێژخایەنە، کە چاره‌سه‌ر نەبوو و ماونه‌ته‌وه. ئەگەر وایە ئێستا کە بەره‌و ڕووی مانگی ڕەمەزانین، زەینەکانمان پاک بکەینەوە و بیانشۆرین، خەڵکانی تر ببەخشین، خۆمان ببەخشین، زۆرتر هەستی خۆشەویستیمان هەبێ. کەمتر گلەیی و گازندەمان هەبێ.
ڕەمەزان مانگی ڕزگاری لە خەم و خەفەتە. جیهان چاوەڕێ ئێمە نابێ تاکوو بارودۆخمان باش دەبێ. سەبر ناگرێ تا خەفەتەکانمان تەواو بێ. جیهان تێپەڕ دەبێ، چ ئەوەی کە خەمبار بین و چ ئەوەی کە دڵخۆش ئەوە تەمەنی ئێمەیە کە لەگەڵ جیهان ده‌ڕوا و ئێمە به‌ناچاری دەبێ بەدوایدا بڕۆین، دەبێ خەفەتەکانمان لەخۆمان دوور بکەینەوە و خەم و مەینەتەکانمان بشۆرین و چ دەرفەتێک باشتر لە ڕەمەزان بۆ سڕینەوەی خەم و خەفەتەکانی، ئەگەر وایە پارشێوەکانی ڕەمەزان بە دەسکەوتێکی باش بزانین، چونکە... دوش وقت سحر از غصە نجاتم دادن (دوێنێ شەۆی کاتی بەرەبەیان لەخەفەت ڕزگاریان کردم)
دانیشتنی کارناسانی ”فرەچەشنی کۆمەڵی ئێرانی و هەڵسوێستی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح سەبارەت بەو“ بە بەشداری فەتحوڵڵا حەققانی، سەعدەددین سددیقی و لوقمان ستوودە لە ئەندامانی شوڕای ناوەندی جەماعەت لەنێو بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی لقەکان و نوسینگەکان بە شێوەی مەجازی بەڕێوە چوو.
دانیشتنی مه‌جازی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا سه‌باره‌ت به «هه‌ڵوێستی ڕامیاری و هەڵبژاردنی جه‌ماعه‌ت» به‌ڕێوه چوو.
تاران- ئیسلاح وێب چواره‌مین دانیشتنی ئه‌هلی سوننه‌ت و ئاسۆکانی به‌ره‌وڕوو؛ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ١٤٠٠، شه‌وی هه‌ینی ٢١ی جۆزه‌ردانی ئه‌وساڵ له کلاب‌هاوسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌ڕێوه چوو.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل