وتەی ناودادان حەسەنی بەسری ڕەزای خوای لێ بێ دەفەرموێ: هەرکەس خوای دڵۆڤان لە کاتی لاوی‌دا بەندایەتی و تەقوای پێ ببەخشیبێ، ئەوه لە کاتی پیری و بەساڵاچووییدا حیکمەت و تێگەیشتوویی بە نەسیب دەبێ و ئەوە هەر ئەو وتەی ئەڵڵا تەعالایە کە دەفەرموێ: ﴿وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ آتَيْنَاهُ حُكْمًا وَعِلْمًا وَكَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ﴾ و چۆن بە کەماڵ گەیشت، حیکمەتمان پێ بەخشی و چاکەی چاکەکاران بەو شێوە قەرەبوو دەکەینەوە. ئاماده كردن: شه‌یدا مه‌حموودی
بوارگه‌یه‌ک لەسەر شەست ساڵ هەوڵ و تێکۆشانی مامۆستا سەیید موحەممه‌دی مستەفایی، بە گێڕانەوەی دوکتۆر سەید موحەممه‌دڕه‌زا مستەفایی کوڕی خوالێخوشبوو مامۆستا مستەفایی:
شێخ محه‌ممه‌د غه‌زالی له «فیقه السیره»دا ده‌ڵێ: ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ر گۆی زه‌وی خوای گه‌وره ده‌یدا به كه‌سانێك كه خۆی پێی خۆش بێت. هه‌روا كه ده‌یدا به كه‌سانێك، هه‌رواش لێیان ناستێنیته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌وانه‌ی كه خوای گه‌وره (نیعمه‌تی) پێ به‌خشیون و ئه‌وانیش قه‌دری شته‌كه‌یان نه‌زانیوه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌لاڕێدا ده‌به‌ن، خوای گه‌وره ئه‌و نیعمه‌ته‌یان لێ ده‌ستێنیته‌وه. و دوایی ده‌یدا به نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه قه‌در و ڕێزی بزانن و شوكرانه‌بژێری له‌سه‌ر بكه‌ن گه‌لێك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه خۆبه‌زلزان بێت و سوپاسگوزار نه‌بێ و مافی كه‌سیش نه‌دا
زانای گه‌وره حاجی مەلا موحەممەد باقێرمودەررێسی کوردستانی، خاوه‌ن نازناوی ”غەریق“ و ناسراو بە مودەررێس، یەکێک لە گەورەترین زانایانی ئەمرۆی کوردە.
موحەممەد باقێر مناڵی حوسێن خان ناسراو بە ”ئاغاگەورە“یە و باوەگەورەی دەگاتەوە خان ئەحمەد خانی ئەردەلان. دایکی فاتێمە خاتوون کچی خوالێخۆشبوو مەلا عەبدوڵڵا لە بنەماڵه‌ی كه‌له‌نی شێخولئیسلامییەکانی سنە و هەروەها ئامۆزای مەلا لوتفوڵڵا شێخولئیسلام بووە.
مەلا، نوورە لە بۆ ئەهلی وڵاتم
چرایە، شۆڵەیە بۆ سەر بێستانم
کلیلی دەرگای، پیرۆزی ژینە
عومری دڕێژکە، ئەی خوای ئەکبەر
بۆ تەرویجی دین، شەرعی پێغەمبەرﷺ
ئاماژە:
لەناو گەلی کوردی موسوڵماندا زۆرن ئەوانەی کە چراهەڵکەری شەوەزەنگی تاریکی ژیانی دەیان کەس بوون و بە کات و ژیان و پشووەکانی خۆیان دڵسۆزانە و خۆنەویستانە لە خزمەتکاریدا بوون، یەکێک لەو توێژانەی، کە سمبولی ڕێنوێنی و ڕووناکی ڕێگەی هاوڵاتی و خەڵک بوون، زانایانی سەربەرزی ئایینیی بوون لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو.
سەفیانی سووری خوای لێ ڕازی بێ دەفەرموێ: هیچ وتەیەک بایەخی نیە، مەگەر ئەوەیکە عەمەلی پێ بکرێ و هیچ وتە و کارێک نرخی نیە، مەگەر ئەوەیکە نییەت پاکی لەگەڵ بێ و هیچ قسە و کار و نییەتێک ڕاست نیە، مەگەر هاوتەریبی یاسای خوا و ڕەسووڵی خوا(د.خ) بێ. [حلية الاولياء ج ۷، ص۳۲] ئاماده كردن: شه‌یدا مه‌حموودی
ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لەسەر بێ دەفەرموێ: جوامێری چوار ئەستوونی هەیە: ــ ڕەوشت بەرزی ــ دڵفراوانی و بەخشەندەیی ــ خۆبەکەمگری و دڵنەرمی ــ پارێزگاری و زوهد ئاماده‌كردن: شه‌یدا مه‌حموودی
مالیکی کوڕی دینار ڕەزای خوای لەسەر بێ دەفەرموێ: لەو کاتەوە خەڵکم ناسیوە نە بە پێهەڵکوتنی وان دڵخۆش بووم و نە بە لۆمەکردنیان دڵگران بووم لێیام پرسی بۆ وەها قسەیەک دەکەی؟ فەرمووی: چۆن هەم لە ستایش زیادەڕەوی دەکەن و هەمیش لە لۆمەکردن. ئاماده‌كردن: شه‌یدا مه‌حموودی
چاوپێکه‌وتنی مه‌جازی سه‌لاح قاسمیانی ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی و به‌رپرسی بنکه‌ی هه‌ڵبژاردنی جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لقی کرماشان له شه‌وی ٦ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٩ به‌ڕێوه چوو.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل