محه‌ممه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌میری به‌رپرسی لقی سیستان و به‌لووچێستان چاوپێكه‌وتن و وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی شاری فنووج، زانایان و هه‌ڵكه‌وتووانی ئه‌و شاره كرد.
ئایین... کرانه‌وه... ڕه‌خنه... نوێسازی جه‌عفه‌ر گوانی کێ؟ چۆن؟ که‌ی؟ کاتێك ڕه‌خنه و سه‌رنجمان له‌سه‌ر جۆره تێڕوانینێك هه‌یه، مانای وا نییه بڕوامان به ڕای جیاواز و ڕه‌خنه نه‌بێت، بگره هه‌ر کاتێك ڕه‌خنه و سه‌رنج نه‌ما، بیرۆکه‌که ده‌مرێت، له ڕابردووش هه‌میشه بڕوام به ڕه‌خنه و ڕاگۆڕینه‌وه هه‌بووه، هه‌ر بۆیه به‌شێکی زۆری نووسه‌ره گه‌وره‌کانی کوردستان به چه‌ندان بابه‌ت هه‌میشه له‌گه‌ڵیان له گفتوگۆدا بووینه، بێ ئه‌وه‌ی لێکیش عێدز بین، هه‌رچه‌نده هه‌مان ئه‌و ڕۆژنامانه ئێستا وه‌کوو پێویست ده‌رفه‌ت ناده‌نه ڕای جیاواز و ده‌توانم به به‌ڵگه‌ش بیسه‌لمێنم.
نووسه‌ر: جه‌عفه‌ر گوانی کێ؟ چۆن؟ که‌ی؟ کاتێك ڕه‌خنه و سه‌رنجمان له‌سه‌ر جۆره تێڕوانینێك هه‌یه، مانای وا نییه بڕوامان به ڕای جیاواز و ڕه‌خنه نه‌بێت، بگره هه‌ر کاتێك ڕه‌خنه و سه‌رنج نه‌ما، بیرۆکه‌که ده‌مرێت، له ڕابردووش هه‌میشه بڕوام به ڕه‌خنه و ڕاگۆڕینه‌وه هه‌بووه، هه‌ر بۆیه به‌شێکی زۆری نووسه‌ره گه‌وره‌کانی کوردستان به چه‌ندان بابه‌ت هه‌میشه له‌گه‌ڵیان له گفتوگۆدا بووینه، بێ ئه‌وه‌ی لێکیش عێدز بین، هه‌رچه‌نده هه‌مان ئه‌و ڕۆژنامانه ئێستا وه‌کوو پێویست ده‌رفه‌ت ناده‌نه ڕای جیاواز و ده‌توانم به به‌ڵگه‌ش بیسه‌لمێنم.
مه‌ولوود به‌هرامیان «ڕای من ڕاسته، به‌ڵام ده‌شێت هه‌ڵه بێت، ڕای ئه‌وانی دی هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام ده‌شێت ڕاست بێ» ئیمامی شافیعی
ئیمامی ئه‌وزاعی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رموێ: به پیاوێكم وت: ده‌مهه‌وێ خانوویه‌كم هه‌بێ كه جیرانی خه‌ڵكاتنێك بم كه نه غه‌یبه‌ت ده‌كه‌ن و نه ئیره‌یی ده‌به‌ن و نه خه‌ڵكی ده‌بووغزێنن. ئه‌و پیاوه ده‌ستی گرتم و بردمی بۆ گۆڕستان و وتی ئێره‌یه ئه‌و شوێنه‌ی ده‌ڵێی.
پێغه‌مبه‌ری خوا(دروودی خوای له‌سه‌ر بێ) ده‌فه‌رموێ:
هه‌ر موسوڵمانێك به‌رامبه‌ر به موسوڵمانێكی تر شه‌ش ئه‌ركی له‌سه‌ر شانه:
پێغه‌مبه‌ری خوا(دروودی خوای له‌سه‌ر بێ) ده‌فه‌رموێ: هه‌ر موسوڵمانێك به‌رامبه‌ر به موسوڵمانێكی تر شه‌ش ئه‌ركی له‌سه‌ر شانه: 1. هه‌ر كات گه‌یشت به برای موسوڵمانی، سڵاوی لێ بكات. 2. هه‌ر كات ده‌عوه‌تی كرد، ده‌عوه‌ته‌كه‌ی قه‌بووڵ بكات (ئه‌گه‌ر ده‌عوه‌ته‌كه‌ی تاوانی تێدا نه‌بێ) 3. هه‌ر كات پشمی، بڵێت: الحمدلله و ئه‌وه‌ی تر له وه‌ڵامی دا بڵێت: یرحمك الله 4. هه‌ر كات نه‌خۆش كه‌وت سه‌ردانی بكات. 5. هه‌ر كات موسوڵمانێك كۆچی دوایی كرد، له ناشتنی مه‌یته‌كه‌یدا به‌شداری بكات 6. ئه‌وه‌یكه بۆخۆی پێی خۆشه، بۆ برای موسوڵمانیشی پێی خۆش بێت. ئیمام ترمزی گێڕاویه‌تییه‌وه
دكتۆر یووسف قه‌رزاوی(خوا بیپارێزیت) ده‌ڵێ: پێویسته هه‌ر موسوڵمانێك ڕۆژانه به به‌رده‌وامی به‌دوای زیادكردنی زانست و زانیاریی خۆیدا بێت: هه‌ر وه‌ك له قوڕئان‌دا هاتووه كه خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌فه‌رموێ: «وَقُل رَّبِّ زِدنِی عِلمًا» واته: «و بڵێ: خوایه عیلم و زانستم زۆر بكه» و باشترینه‌كان له كتێب و گۆڤاره‌كان هه‌ڵبژێریت و بخوێنیته‌وه له‌و شتانه‌ی كه قازانجی دین و دونیای تێدایه و زانایه‌ك پێی وتم: تۆ پێم بڵێ كه چی ده‌خوێنییه‌وه، تاكوو من پێت بڵێم كه تۆ كێی؟ وه‌رگێڕ: مامۆستا عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌دی
خۆ دوور خستنەوە لە تووڕەیی ئەبوو هوڕەیڕە ڕەزا و ڕەحمەتی خوای لەسەر بێ دەفەرموێ: «لَيْسَ الشَّدِيدُ بِالصُّرَعَةِ إِنَّمَا الشَّدِيدُ الَّذِي يَمْلِكُ نَفْسَهُ عِنْدَ الْغَضَبِ» هێز و بڕشت و دەسەڵاتی مرۆڤ ئەوە نییە بەسەر خەڵکدا زاڵ بیت، بەڵکوو دەرەقەتی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی تووڕەیی و ڕقدا بەسەر خۆتدا زاڵ بی و خۆت هێور کەیەوە. ئاماده كردن: شه‌یدا مه‌حموودی
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل