الحمدلله والصلاه والسلام علی رسول الله وعلی أله وصحبه ومن واله. أما بعد: فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ده ڕۆژی یه‌که‌می مانگی ذی الحجه و ئه‌و کرده‌وانه‌ی که سونه‌ته تێیدا ئه‌نجام بدرێت: خوای گه‌وره تایبه‌ت مه‌ندی داوه به چه‌ند کات و شوێن و که‌سێک نمونه‌ی کاته‌کان: مانگی ڕه‌مه‌زان، ڕۆژی هه‌ینی، ڕۆژانی جه‌ژنی ِرهمهزان و قوربان، ده ڕۆژی یه‌که‌می مانگی ژی الحجه. نمونه‌ی شوێنه‌کان: مزگه‌وتی حه‌رام (مسجد الحرام) مزگه‌وتی پێغه‌مبه سهلاتو سه‌لامی خودای لێبێت، مزگه‌وتی ئه‌قسا. نمونه‌ی که‌سه‌که‌کان پێغه‌مبه‌رانی خودا سه‌لامی خودایان لێبێت لهسهروههوموشیانهوه پێغه‌مبه‌رمان محمد سه‌لات و سه‌لامی خودای لێبێت، وههاوهلاَنی به‌ڕێزی پێغه‌مبه‌ر و کۆپکهران و پشتیوانان ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خودا له‌سه‌ر هه‌مویان بێت... فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ده ڕۆژی یه‌که‌می مانگی ذی الحجه: خوای گه‌وره سوێندی خواردووه به ده ڕۆژی یه‌که‌می مانگی ذی الحجه وده‌فه‌رموێت (والفجر۱ ولیال عشر۲). پێغه‌مبه‌ری خودا صلی الله علیه وسلم هانمان ده‌دات که زۆرترین کرده‌وه‌ی چاک له‌م ده ڕۆژه‌ی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجهدا ئه‌نجام بده‌ین و ده‌فه‌رموێت (ما من أیام العمل الصالح فیها أحب الی الله من هذه الا‌یام) واته لای خودای گه‌وره هیج ڕۆژانێک نیه به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌م ده ڕۆژه کرده‌وه‌ی چاک تێیدا خۆشه‌ویستربێت. کۆبونه‌وه‌ی دایکی کرده‌وه چاکه‌کان له‌م ده‌ڕۆژه‌دا وه: نوێژ، ڕۆژوو، به‌خشین، حه‌ج و عومره، چه‌ند ڕۆژێکی دیاری کراوی تێدایه وه‌ک خوای ک گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ویذکروا اسم الله فی أیام معلومات…) الحج ۲۸ ڕۆژی عه‌ڕه‌فه‌ی تێدایه کهڕۆژێکی گه‌وره‌یه لای خودای گه‌وره‌و حاجیانی ماڵی خودا له‌و ڕۆژه‌دا له کێوی عه‌ره‌فه‌دا ده‌وستن، هه‌ر موسوڵمانێک له‌ڕۆژی عه‌ره‌فه‌دا به‌ڕۆژوو بێت خوای گه‌وره له‌گوناهی دوو ساڵی خۆشده‌بێت ساڵی ڕابردوو وه‌ساڵی داهاتوو، که ڕۆژی ۹‌ی ذی الحجه‌یه وه‌ک پێغه‌مبه‌رمان هانمان ده‌دات که‌تێیدا به ڕۆژوو بین، وه‌ک ده‌فه‌رموێت: (صیام یوم عرفه احتسب علی الله أن یکفر السنه التی قبله والتی بعده) رواه مسلم *هه‌مو کرده‌وه‌یه‌کی چاک له‌م ڕۆژانه‌دا سونه‌ته‌و خێری زۆر گه‌وره‌ی تێدایه، به‌تایبه‌ت پێویسته ئه‌م عیباده‌تانه له‌بیرنه‌که‌ین له‌م ده ڕۆژه‌داو ئه‌نجامیان بده‌ین: -ته‌وبه‌کردن له گوناهه‌کانی ڕابردوو. -قورئانخوێندن و خه‌تمکردنی له‌م ده ڕۆژه‌دا. -ـ ڕۆژووگرتن له‌م ده ڕۆژه‌دا. -زیکر و یادی خوای گه‌وره وه‌ک، الله اکبر، الحمد لله، لا اله الا الله، استغفر الله. - به‌خشینی ماڵ و سامان له‌م ده ڕۆژه‌دا به‌تایبه‌ت ئه‌وکه‌سانه‌ی که خوای گه‌وره نیعه‌تی ماڵ و سامانی پێداوون. -نوێژکردنی سونه‌ت له‌م ده ڕۆژه‌دا به‌زۆری، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت به‌نده‌کانم به ئه‌نجام دانی سونه‌ته‌کان لێم نزیک ده‌بنه‌وه تا خۆشم بوێن (وما یزال عبدی یتقرب إلیّ بالنوافل حتی أحبه)رواه البخاری ــ سهلاَوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر سهلاَتو سه‌لامی خودای له‌سه‌ربێت – چاکه کردن له‌گه‌ڵ دایک و باوک و گه‌یاندنی سیله‌ی ڕه‌حم و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی خزمان و سه‌لام کردن له‌خه‌ڵکی و خواردن دان به‌هه‌ژاران و چاکه کردن له‌گه‌ڵ دراوسێدا وڕێزگرتن له‌میوان و یارمه‌تی دانی مندالاَنی بێ باوک وماڵ به‌خشین و پاراستنی زمان له‌وته‌ی نابه‌جێ و چاکه‌کردن له‌گه‌ڵ دۆست وبرادهرانداو سه‌ردانی کردنی نه‌خۆش و ئه‌نجام دانی نوێژه‌کان به‌جه‌ماعه‌ت له‌مزگه‌وتدا و خه‌رجکردنی خه‌رجی پێویست بۆ ماڵ و منداڵ و دڵخۆش کردنیان له ڕۆژی جه‌ژندا و ئه‌نجام دانی نوێژی جه‌ژن له‌مزگه‌وت و خوێندنی سوره‌تی الکهف له‌ڕۆژی هه‌ینیداو گه‌ر بتوانیت قوربانی بکه‌یت بۆ خوای گه‌وره به‌سه‌ر بڕینی ئاژه‌لێک و دابه‌ش کردنی به‌سه‌ر هه‌ژاراندا، ئه‌نجام دانی هه‌مو سونه‌ته‌کان له‌نوێژو زیکرو ویرده‌کان. ئه‌مانه ئه‌نجام بده له ده ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجه تاببێته توێشویه‌ک بۆ ڕۆژی دوایت ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌خوای گه‌وره باسی ده‌کات و ده‌فه‌ر موێت ( یوم لا ینفع مال ولا بنون الا من ات الله بقلب سلیم) واته ئه‌و ڕۆژه‌ی که ماڵ منداڵ هیج سودێک به‌مرۆڤ ناگه‌یه‌نێت ته‌نها دڵێکی ساغ و سه‌لیم نه‌بێت که‌له‌دنیادا ته‌نها خۆشه‌ویستی خودای تێدابوبێت و یه‌ک لای بوبێته‌وه بۆخوداپهرستی که‌مه‌به‌ست ڕۆژی دواییه . خوای گه‌وره لهنارهحهتیهکانی بمان پارێزێت، خوای گه‌وره کار‌و کرده‌وه‌ی هه‌مو لایه‌کمان وه‌ربگرێت و لهگوناههکانمان خۆشبێت و حه‌جی ماڵی خودا بکات به‌نسیبی هه‌موان، له‌دۆعای خێر بێ به‌شمان مه‌که‌ن. مامۆستا ئاوات ساڵح، خوێندکاری دکتۆڕا له زانسته ئیسلامییه‌کان ئیسلام په‌یک
بۆچوونه‌کان