إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

ناوه‌ندی

  • ئەگەر بەراورد بکەین لەنێوان هاوەڵان کە خودا شایەتیان بۆ دەدا بە چاکەخوازی، هەروەها خودای گەورە لێیان ڕازی بووە و ئەوانیش لەخوا رازی بوون و حەزرەتی خۆشەویست دروودی خوای لەسەر بێ فەرموویەتی جنێو بە هاوەڵەکانم مەدەن، ئەوان باشترین دروستکراوی خوان، گەر بێت و یەکێک لە ئێوە بە ئەندازەی کێوی ئۆحۆد زێڕ و زیو ببەخشن، هێشتا ناگەن بە ئاستیان، بەڵکوو ناگەن بەنیوە ئاستیشیان، ئەوان هەموو شتێکیان کرد و هەموو قوربانییەکیان دا لەپێناو گەیاندن و بڵاوبونەوەی ئەم دینە و ڕاستگۆ بوون لەگەڵ پەیامی پیرۆزی ئیسلام و ئەم ئەرک و بەرپرسیارەتییەی لەسەر شانیان بوو.

  • کەسێک کە ئارام بگرێ سەختییەکانی سست دەبێ کێشەکانیشی ئاسان.. "ئیمامی علی" (ڕەزای خوای ڵێ بێت)

  • سەردەمێك بەسەر خەڵڪیدا دێ ئەگەر لە شەودا زەوی هەمووی ببێتە دینار، وەڪو ڕایەخ ڕابخرێ و لەسەر هەموو دینارێك نووسرابێ هەر ڪەسێك هەڵیبگرێتەوە دەچێتە دۆزەخ ئەوا بەیانی دەبینی ڪە یەك دیناریش لەسەر زەوی نەماوە هەمووی هەڵگیراوە...! ئیمامی شافعی

  • مرۆڤی لوتبەرز وەك ئەو کەسە وایە لەسەر شاخێك کەسانی خوارەوە بە بچووكی ببینێ! بێخەبەر لەوەی لە خوارەوەش ئه‌و بە بچووکی دەبیندرێ. ئیمامی عەلی

  • مهەموو خۆشییەکانی دنیام تاقی کردەوە، هیچی بە قەت لەش ساغی چێژی نەبوو... ئیمامی عەلی

  • حەسەنی بەسڕی فەرمووی: بڕوا ناکەم خوای گەورە کەسێک سزا بدات کە "استغفراللە" بکات. وتیان بۆچی؟ فەرمووی: کێ یارمەتی داوە... کەوا بڵێت؟ وتیان: خودا (ٲللە) وتی: دەی خوای گەورە گەر بیویستایە سزای بدات، یارمەتی نەدەدا كه "استغفراللە" بکات (وَمَا كَانَ اللهُ مُعذِّبَهُمْ وهُمْ يَسْتَغْفِرُون)

  • ئیمامی عەلی دەفەرموێت سەیرم لەو کەسانە دێ کە بەدوای دنیایەکەوە ڕادەکەن کە ڕۆژبەڕۆژ لێی دوور دەکەوێتەوە، کـەچی بێ ئاگا لە قیامەت کە ڕۆژبەڕۆژ لێی نزیک دەبێتەوە

  • يَأتي عَليْكَ زَمانٌ لا تَجِدُ فيهِ سرورَ نَفسِكَ إِلّا في إعتزالِ النّاس!! سەردەمێك دێت بەسەرتا کە ئارامی و دڵخۆشی خۆت نادۆزیتەوە تەنھا لە جێھێشتنی خەڵك نەبێ عه‌لی كوڕی ئه‌بوو تالیب

  • ئێوارەی رۆژی پێنج‌شەنبە ۲۳ی پوشپەڕی ۱٤۰۱، دەگەڵ کۆڕێکی مامۆستایان، سەردانی حاجی مامۆستا پارسامان کرد. بەداخەوە باری سڵامەتی و تەندروستیی مامۆستا زۆر جێگیر نەبوو و ناساز لە نێو جێ دابوو. دەنگی قوڕئان لە ماڵێ دەهات. هۆشی هەبوو بەڵام بەداخەوە هیچ هێزی دەبەر دانەمابوو. حاجی مامۆستا کەمتر ناسراوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر ئێمە کە کەمتر یەکتر و هەروەها پیاوەگەورەکانمان بەسەر دەکەینەوە.

    نووسه‌ر:
    سه‌یید موحه‌ممه‌دئه‌مین واژی
  • الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبـى بعده ، أما بعد :

زۆرترین بۆچوونەکان

زیاترین جیگای باس و سەرنج