مێژووی یارییە ئەلیکترۆنییەکان مێژوویەکی کۆنی نییە، بەڵکوو مێژوویەکی نوێی هەیە، بێگومان بەهاتنی ئەم جۆرە یارییانە کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی لەسەر ڕەفتار و گوفتاری منداڵ بەجۆرێکی بەرچاو دروست کردووە، هەندێ جار دەکرێ بڵێین :ئەم یاریانە بۆ مەبەستی فێربوونی زمان و فێربوونی ژمارە و جیاوازییەکان بەکار دێت. ئەوەی زۆر گرنگ بێ لێرەدا بەهۆی خراپ بەکارهێنان و زۆر بەکارهێنانی بەکاربەرە ئەلیکترۆنییەکانه، بەجۆرێک ئالودەی کردوون، لە زۆربەی ڕەهەندەکانی ژیانی منداڵ و گەنجان و هەندێ جار گەوران کاریگەری نەرێنییان بەشێوەیەکی بەرچاو دروست کردووە.
ڕۆژی بۆنخۆشیی ڕۆح و ئاسودەیی دەروون و خەڵات بەخشین و فەڕ و بەرەكەت ڕۆژی عەڕه‌فە، هەروەك چۆن شەوی قەدر چاكترینی شەوەكانی ساڵە، ئەوا ئەم ڕۆژەش چاكترینی ڕۆژەكانی ساڵە. «حەج عەڕەفەیە» واتە: ئەو ڕۆژەیە كە تا حاجی لەو ڕۆژەدا لە عەڕەفە نەوەستێ، حەجەكەی كامڵ نابێ. ڕۆژی عەڕەفە یەكێكە لە دە ڕۆژی یەكەمی مانگی زیلحیججە، كردەوەی چاك تیایدا تێكۆشانە لەپێناو خوای گەورەدا.
ائیبن قه‌يیم (رحمـہ اللـہ تعالـﮯ) فه‌رموویه‌تی: گه‌ر په‌رده هه‌ڵماڵدرێ له‌سه‌ر خه‌ڵك بۆ پاداشتی کرده‌وه‌کانی له ڕۆژی دواییدا، ئه‌وا هیچ کرده‌وه‌یه‌ك نا‌بینیت پاداشتی باشتر و چاکتر بێ له زیکری خوا، ئه‌وکاته ده‌سته‌و کۆمه‌ڵێك ئا‌هـ هه‌ڵده‌کێشن و ده‌ڵێن: هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ی زیکر کردن ئاسان نه‌بوو له‌سه‌رمان. [الوابل الصيب - ص111]
بسم الله الرحمن الرحیم لن يَنَالَ اللَّهَ لُحُومُهَا وَلَا دِمَاؤُهَا وَلَٰكِن يَنَالُهُ التَّقْوَىٰ مِنكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرَهَا لَكُمْ لِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَاكُمْ ۗ وَبَشِّرِ الْمُحْسِنِين(حه‌ج:٣٧)
جێژنی قوربان که دێت، بۆن و به‌رامه‌ی گیانبه‌خشی ئیمانیی پوڵایینی ئیبڕاهیمی خه‌لیل و شکۆی ملکه‌چی و دڵسۆزیی ئیسماعیلی زه‌بیح، تیشک دەخاتە سەر ڕوح و هه‌ستی خواپه‌ره‌ستان و یادی ئه‌و به‌نده سه‌ربه‌رزانه، که له ڕچه‌شکێنانی بانگه‌وازی به‌ره‌و تاکه‌په‌ره‌ستی و به‌ندایه‌تی بوون، ده‌بێته هۆی سه‌قامگیری و گه‌شه و باڵاکردنی به‌نده‌کان.
له مامۆستا عه‌لی خان پرسیار کرا که چۆن (تزکیة النفس) به ده‌ست دێت؟ هۆکاره‌کانی چین؟ ئه‌ی دژه‌كانی چین؟ جزاك الله خيرا وه‌ڵام: الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله، أما بعد: بێگومان پاككردنه‌وه‌ی ده‌رون و ته‌زكیه‌ی نه‌فس شتێكی واجبه و فه‌ڕزه و هه‌ركه‌س ده‌روونی پاك نه‌كاته‌وه، تو وشی سه‌رفرازی و ڕزگاربوون نایه‌ت له دونیا و دواڕۆژدا، وه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: «قَدْ أَفْلَحَ مَنْ زَكَّاهَا * وَقَدْ خَابَ مَنْ دَسَّاهَا» [شه‌مس/٩-١٠] ڕێگاكه‌شی به گرتنه‌به‌ری ئه‌و هۆكارانه ده‌بێت که بۆمان باس كراوه له قوڕئان و فه‌رمووده‌دا، له گرنگترینیان:
گه‌شت و سه‌یرانێكی بنه‌ماڵه‌یی و دانیشتنی هاوبیریی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیلوانا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ٥ی گه‌لاوێژ له سه‌یرانگای «بنار» به‌ڕێوه چوو.
بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ ئێمه وه‌کوو موسوڵمان له دونیایه‌کا ده‌ژین که پڕه له گوناح و سه‌رپێچیکردن، بۆیه هه‌موو که‌سێک پێویستی به‌وه هه‌یه که نه‌فسی خۆی پاک کاته‌وه و بیڕازێنێته‌وه به کرداری چاک و به‌رز و پێشکه‌شی خوای گه‌وره‌ی بکات. نووسینی / سایتی قه‌ڵای ئیسلام ئێمه وه‌کوو موسوڵمان له دونیایه‌کا ده‌ژین که پڕه له گوناح و سه‌رپێچیکردن، بۆیه هه‌موو که‌سێک پێویستی به‌وه هه‌یه که نه‌فسی خۆی پاک کاته‌وه و بیڕازێنێته‌وه به کرداری چاک و به‌رز و پێشکه‌شی خوای گه‌وره‌ی بکات.
ڕێوڕ‌سمی كۆبوونه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی و سه‌یرانیی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی سه‌رده‌شت له كۆتاییه‌كانی شه‌وی سێشه‌ممه‌ی گه‌لاوێژی ١٤٠٠ له ده‌ورووبه‌ری به‌نداوی ئه‌و شاره ده‌ستی پێ كرد و تاكوو به‌یانی ڕۆژی دوایی ده‌وامی هه‌بوو.
گرینگ‌ترین به‌شی قسه‌کانی ئه‌مینداری گشتیی یه‌کیه‌تی پیرۆزبایی له خه‌ڵکی ئه‌فغانستان ده‌کا و ڕه‌زامه‌ندی خۆی له ئاست ڕه‌فتاره‌كانی كه ئاویته‌ی به‌خشین و دڵۆڤانی و پارێز له خوێنڕشتن بوو، كه هه‌لقوڵاو له بڕوا و شه‌ریعه‌ته، ده‌ربڕی. سپاس و پێزانینی خۆی پێشكه‌شی میری قه‌ته‌ر و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته كرد سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانیان بۆ میوانداری له وتووێژه‌کانی ئاشته‌وایی و بانگه‌شه به مه‌به‌ستی پێکهێنانی حكوومه‌تێكی ڕاگوزاری به به‌شداری چینه جۆراوجۆره‌كانی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان.
یەكێك لە هۆكارە گشتییەكانی بەدبەختبوونی كوردەكان، تۆڵەی دەوڵەتە خاچدروشمە دۆڕاوەكان لە شەڕی دژ بە سەلاحەددینی ئەیبوبی بوو كە دواتر و پاش هەڵوەشانەوەی دەوڵەتی عوسمانی و یەكێتی سۆڤییەت، ئامادە نەبوون بستێك خاك بە كورد بدەن بۆ ئەوەی وڵاتێكی سەربەخۆیان هەبێت. گەورەترین هەڵەی سەلاحەددین ئەوە بوو كە گرنگی بە كوردبوونی نەدا و ئایین بۆ ئەو گرنگی یەكەم و كۆتایی هەبوو، ئەگینا دەیتوانی لە كەمترین حاڵەتدا، ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی بە كوردستان ناوی بنێت وەك سوڵتانەكانی تر، بەڵام بەدبەختی ئێمە ئەوەیە كە هەموو كاتێك "لە دایە مێهربانتر" بووین.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb