بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ ئێمه وه‌کوو موسوڵمان له دونیایه‌کا ده‌ژین که پڕه له گوناح و سه‌رپێچیکردن، بۆیه هه‌موو که‌سێک پێویستی به‌وه هه‌یه که نه‌فسی خۆی پاک کاته‌وه و بیڕازێنێته‌وه به کرداری چاک و به‌رز و پێشکه‌شی خوای گه‌وره‌ی بکات. نووسینی / سایتی قه‌ڵای ئیسلام ئێمه وه‌کوو موسوڵمان له دونیایه‌کا ده‌ژین که پڕه له گوناح و سه‌رپێچیکردن، بۆیه هه‌موو که‌سێک پێویستی به‌وه هه‌یه که نه‌فسی خۆی پاک کاته‌وه و بیڕازێنێته‌وه به کرداری چاک و به‌رز و پێشکه‌شی خوای گه‌وره‌ی بکات. پاککردنه‌وه‌ی نه‌فس واته: نزیکبوون له خوای گه‌وره، واته: هه‌ڵبژاردنی ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر(دروود و سه‌لامی خوای لێ بێت) واته: دووربوون له ده‌ریای تاوان، جا با ئێمه‌ش بگه‌ڕیینه‌وه سه‌ر رێبازی پێغه‌مبه‌ر (دروود و سه‌لامی خوای لێ بێت) و خۆمان بڕازێنینه‌وه به‌و ڕه‌وشت و کردارانه‌ی ده‌بنه هۆی نزیکبوونه‌وه‌مان له‌خوای گه‌وره تا دونیا و قیامه‌ت به‌ده‌ست بێنین و له هه‌ر دووکیاندا سه‌رکه‌وتوو و سه‌ربه‌رز بین، بۆیه به‌پشتیوانی خوای گه‌وره و باڵاده‌ست ئێمه‌ش که‌مێک له‌سه‌ر پاککردنه‌وه‌ی نه‌فس (ته‌زکیه‌ی نه‌فس) ئه‌دوێین و چه‌ند خاڵێکیش باس ده‌که‌ین که ده‌بنه هۆی ته‌زکیه‌ی نه‌فس... پێناسه‌ی ته‌زکیه: وشه‌یه‌کی قوڕئانییه به چه‌ندین سیغه له قوڕئان‌دا هاتووه و کورته‌ی ماناکه‌ی بریتییه له (پاک و پوخته‌بوون) یان به‌واتایه‌کی ساده ته‌زکیه بریتییه له (چاکی و پاکی) - تهزکیهبوونی نه‌فس: واته پاککردنه‌وه‌ی نه‌فس له خوو و خه‌سڵه‌تی پیس و ڕازاندنه‌وه و پێگه‌یاندنیه‌تی به‌هۆی کرداری چاک و پاک و په‌سند. گرنگی ته‌زکیه‌ی نه‌فس: ١. یه‌کێکه خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا له چوار شوین ئه‌رکی پیغه‌مبه‌ری (دروود و سه‌لامی خوای لێ بێت) له‌ناو ئوممه‌ته‌که‌ی له چوار شت کۆ کردۆته‌وه: أ- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «رَبَّنَا وَابْعَثْ فِيهِمْ رَسُولاً مِّنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِكَ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَيُزَكِّيهِمْ إِنَّكَ أَنتَ العَزِيزُ الحَكِيمُ» {به‌قه‌ڕه/١٢٩} واته: «خوایه له‌ناو نه‌وه‌کانمدا پێغه‌مبه‌رێک بنێره له خۆیان ئایه‌ته‌کانی تۆیان به‌سه‌ردا بخوێنیته‌وه و قوڕئان و داناییان فێر بکات و پاکیان بکاته‌وه، بێگومان هه‌رتۆی به‌توانای دانا». ب- «كَمَا أَرْسَلْنَا فِيكُمْ رَسُولاً مِّنكُمْ يَتْلُو عَلَيْكُمْ آيَاتِنَا وَيُزَكِّيكُمْ وَيُعَلِّمُكُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَيُعَلِّمُكُم مَّا لَمْ تَكُونُواْ تَعْلَمُونَ» {به‌قه‌ڕه/١٥١} واته: «وه‌ک ڕه‌وانه‌مان کرد پێغه‌مبه‌رێک له‌ناوتاندا پێغه‌مبه‌رێک له‌خۆتان که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌تان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه و پاکتان بکاته‌وه و فێرتان کات قوڕئان و دانایی، فێرتان کات ئه‌و شتانه‌ی که نه‌تانده‌زانی». ج- «لَقَدْ مَنَّ اللّهُ عَلَى الْمُؤمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولاً مِّنْ أَنفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِن كَانُواْ مِن قَبْلُ لَفِي ضَلالٍ مُّبِينٍ» {ئالی عیمڕان/١٨٤} واته: «سوێند بێ بێگومان خوا چاکه و منه‌تی نا به‌سه‌ر بڕواداراندا کاتێ که ڕه‌وانه‌ی کرد له‌ناویاندا فرستاده و نێردراوێک له‌خۆیان که ده‌یخوێنێته‌وه به‌سه‌ریاندا به‌ڵگه‌کانی و پاک و خاوێنیان ده‌کاته‌وه و قوڕئان و فه‌رمووده‌یان فێر ده‌کا، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان له‌پێشدا له گومڕاییه‌کی ڕوون و ئاشکرادا بوون». د- «هُوَ الَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولاً مِّنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِن كَانُوا مِن قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ» {جومعه/٢} واته: «خوا ئه‌و زاته‌یه که ناردوویه‌تی له‌ناو نه‌خوێنده‌واراندا پێغه‌مبه‌رێک له‌خۆیان، ده‌خوێنێته‌وه به‌سه‌ریاندا نیشانه‌کانی خوا و پاکیان ده‌کاته‌وه، قوڕئان و فه‌رمووده‌یان فێر ده‌کا، هه‌رچه‌ند ئه‌وان له‌مه‌وپیش له گومڕای یه‌کی ئاشکرادا بوون». له‌و ئایه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه خوای گه‌وره چه‌ند ئه‌رکێکی پیغه‌مبه‌ری (دروود و سه‌لامی خوای لێ بێت) دیاری کردووه، له‌وانه پاککردنه‌وه‌ی ئوممه‌ته‌که‌یه‌تی. ٢. به‌هۆی تهزکیهوه ئینسان، سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌رزی دونیا و قیامه‌ت به‌ده‌ست دێنێ، خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێ: «وَنَفْسٍ وَمَا سَوَّاهَا، فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَاهَا، قَدْ أَفْلَحَ مَن زَكَّاهَا، وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّاهَا» {شهمس/٧-۱۰} واته: «و سوێند به نه‌فس و ئه‌وه‌ی ڕێکوپێک به‌دی هێناوه، ئینجا به سروشت ئاگاداری کرد به به‌دکاری و پارێزکاری خۆی، به‌ڕاستی ڕزگاری بوو ئه‌و که‌سه‌ی که نه‌فسی خۆی پاک کرده‌وه، بێگومان نائومید بوو ئه‌و که‌سه‌ی که نه‌فسی خۆی به‌گوناه ون و تاوانبار کرد». هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: «قَدْ أَفْلَحَ مَن تَزَكَّى» {ئه‌علا/١٤) واته: به‌ڕاستی سه‌رفراز بوو ئه‌وه‌ی که خۆی پاک کرده‌وه». ۳. ئه‌و ئینسانانه‌ی که خاوه‌نی ته‌زکیه‌یه ئه‌وا له‌شوێن که‌وتنی شه‌یتان و کرداره خراپ و نه‌شیاوه‌کان پارێزراو ده‌بێ. ٤. هه‌موو ئینسانێک ته‌زکیه‌ی پێویسته چ موسوڵمان بێت یان کافر، که‌سی موسوڵمان پێویستی به ته‌زکیه هه‌یه بۆ زیادکردنی تاحه‌ت و نزیکبوونه‌وه له خوای گه‌وره، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «عَبَسَ وَتَوَلَّى، أَن جَاءهُ الْأَعْمَى، وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّهُ يَزَّكَّى» {عه‌به‌س/۱-۳} واته: «ڕووی گرش کردووه و پشتی هه‌ڵ کرد، که کوێرێک هاته لای، تۆ چوزانیت؟ به‌ڵکوو ئه‌و بیه‌وێ پاک ببێته‌وه». مه‌به‌ست له‌م کوێره عه‌بدوڵڵای کوڕی ئوممه مه‌کتووم)ه که هاته لای پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لێ بێت) و مه‌به‌ستی تهزکیهکردنی (ابن ام مکتوم) زیاد کردنی ته‌قوا و ئیمانیه‌تی. و که‌سی کافر و بێدینیش ته‌زکیه‌یان پێویسته بۆ فڕێدانی کوفر و شیرک و نیفاق، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بڕازینێتهوه به ئیمان و ته‌وحید، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «أَمَّا مَنِ اسْتَغْنَى، فَأَنتَ لَهُ تَصَدَّى، وَمَا عَلَيْكَ أَلَّا يَزَّكَّى{عه‌به‌س/٥-٧} واته: «که‌چی ئه‌وی خۆی بێ‌نیاز ده‌زانێ، تۆ ڕووی تێ ده‌که‌ی و هیچ له‌سه‌ر تۆ نییه ئه‌و بێبڕوایه خۆی پاک نه‌کاته‌وه». ته‌زکیه دوو سیفات به‌ئینسان ده‌به‌خشێ: واته ئه‌و ئینسانه‌ی خاوه‌نی ته‌زکیه‌یه، دوو سیفاتی هه‌یه (خاوه‌نی دوو سیفه‌ته) ١- سیفه‌تی ده‌ریا ٢- سیفه‌تی ڕووناکی ١- سیفه‌تی ده‌ریا أ- ده‌ریا پیسی قه‌بوڵ نییه، هه‌ر کاتێ ماسی مرد، فڕیی ده‌داته ده‌ره‌وه یان شتی پیس فڕێ ده‌دات، ئه‌و که‌سه‌ی خاوه‌نی ته‌زکیه‌یه دووره له پیسی، واته خۆی ده‌پارێزێ له هه‌موو گوناح و تاوانێک، که‌واته که‌سێکی پاکه. ب- ده‌ریا چاو‌دێر و حه‌ره‌سی نییه، له‌گه‌ل ئه‌مه‌شا ترسناکه ئه‌گه‌ر بچیته سه‌ر ده‌ریا هه‌یبه‌ت و سافی ده‌ریا ترسێک ئه‌خاته ناخته‌وه، که‌واته که‌سی خاوه‌ن ته‌زکیه ئه‌م سیفه‌تی ده‌ریای هه‌یه، خۆی له‌هیج شت و که‌سێ ناترسێ جگه له خوای گه‌وره، که‌چی هه‌موو خه‌ڵک ڕێزی ئه‌گرن و له‌لای خه‌ڵک که‌سێکی گه‌وره و خۆشه‌ویسته. ج- ده‌ریا به‌خشه‌ره، ئه‌گه‌ر له دووری ده‌ریا بیرێک هه‌ڵکه‌نی، ئه‌وا ئاوت پێ ده‌دا، ئه‌و ئاوه ئاوی ده‌ریایه، ئینسانی تهزکیهدار وه‌کو ئه‌م ده‌ریایه وایه، خێری بۆ ده‌ورووبه‌ری هه‌یه له‌هه‌ر شوێنێک بێت، مایه‌ی خێر و به‌ره‌که‌ته. ٢- سیفه‌تی ڕووناکی أ- ڕووناکی که‌س نییه ڕێی پێ بگرێ، ئینسانی تهزکیهدار وه‌کوو ئه‌م ڕووناکییه وایه کاتێ که خۆی پاک کرده‌وه و بۆخوای گه‌وره خۆی یه‌کلا کرده‌وه بۆ گه‌یاندنی په‌یامی خوا و ئه‌و ئه‌رکه‌ی له‌سه‌ریه‌تی به‌رگه‌ی هه‌موو ئازار و ناخۆشییه‌ک ده‌گرێت، هیچ که‌س ناتوانێ به‌هه‌رشتێ ڕێگای لێ بگرێ. ب- هه‌رکاتێ چرایه‌کت پێ بوو ناتوانی به‌خه‌ڵکی نه‌ده‌یت، ئه‌گه‌ر تۆ له ژوورێک بیت و چه‌ند که‌ست له‌گه‌ڵدا بن، تۆ مۆمێک دابگیرسێنی ناتوانی ڕووناکی مۆمه‌که ته‌نها بۆخۆت بێت، به‌ڵکوو مۆمه‌که ڕووناکی ده‌داته دهورووبهرهکهشت، که‌واته ئینسانی تهزکیهدار وه‌کوو ئه‌م مۆمه وایه ئه‌گه‌ر خاوه‌نی زانست یان سه‌روه‌ت و سامان یان خاوه‌نی هه‌رشتێکی تر بوو، ناتوانێ نه‌یبه‌خشێت، چونکه تهزکیهکه وای لێده‌کا که‌وا خێری هه‌بێ بۆ ده‌ورووبه‌ری هه‌روه‌ک مۆمه‌که. ئه‌و خاڵانه‌ی واده‌که‌ن که‌وا ئینسان ته‌زکیه‌ی هه‌بێ زۆرن، ئه‌و خاڵانه‌ی ده‌بنه هۆی ته‌زکیه بۆ ئینسان، به‌ڵام ئێمه چه‌ند خاڵێک باس ده‌که‌ین؛ ١- حه‌ز له ئاخیره‌ت بوون و دونیا به‌که‌مگرتن! هه‌ر هه‌وڵێکت لهدون یا با بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌رزی ئاخیره‌ت بێ، چونکه ئه‌گه‌ر تۆ ئامانجی سه‌ره‌کیت ئاخیره‌ت بوو، ئه‌وا هه‌موو هه‌وڵی دونیات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجه‌یه، به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجه‌ش نزیکبوونه‌وه‌یه له خوا و ڕیبازی پیغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لێ بێت). ٢- چاوساغ و ڕێنیشاندهرێکت هه‌بێ! بۆ نموونه هاوڕێیه‌تی که‌سی وا بکه که خاوه‌نی ته‌زکیه بن، ئه‌وان بکه به مامۆستای خۆت، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هه‌ر ڕێلارییهک هاتی، ئه‌وا ئه‌وان ده‌ستت بگرن و هۆشیارت که‌نه‌وه. ٣- دانیشتن له‌گه‌ڵ نه‌فس و لێپرسینه‌وه‌ی! ڕۆژانه له‌گه‌ل خۆت دانیشی و سه‌رژمێری گوناهه‌کانت بکه‌ی، ئه‌گه‌ر سه‌رژمێری گوناهه‌کانت کرد و لێپرسینه‌وه‌ت له‌سه‌ر کرد، ئه‌وا ئاگابوونه له گوناهه‌کان و ده‌بێته هۆی ته‌وبه‌کردن. ٤- زۆر یادکردنی خوا و جێبه‌جێکردنی فه‌رمانه‌کانی، ئه‌مه‌ش له‌جه‌ند خاڵیک کۆ ده‌بێته‌وه؛ أ- قوڕئانخوێندن به‌رنامه‌یه‌کت هه‌بێ که‌وا ڕۆژانه قوڕئان بخوێنی ئه‌گه‌ر ته‌نها ئایه‌تێکیش بێت. ب- دۆ جه‌ماعه‌ت هه‌تا له تواناتدا هه‌بێ نوێژه‌کانت به جه‌ماعه‌ت بکه و جه‌ماعه‌ته‌کان نه‌فه‌وتێنی، چونکه پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رموێ: عه‌بدوڵڵای کوڕی مه‌سعوود (ڕه‌زای خوای لێ بێت) ده‌ڵێ: ئێمه خۆمان وادیوه که‌س له نوێژ دوانه‌ده‌که‌وت مه‌گه‌ر مونافیقێ که نیفاقهکهی زانرابێ، یان نه‌خۆش ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیش بوایه، دوو پیاو ده‌ستیان ده‌گرت تا بێت بۆ نوێژ، ئینجا وتی: پیغه‌مبه‌ری خوا (دروودی خوای لێ بیت) ڕێگای هیدایه‌تی فێرکردین، یه‌کێک له ڕیگاکانی هیدایه‌ت نویژکردنه له‌و مزگه‌وته‌ی بانگی تێدا ده‌درێت .[موسلیم و بوخاری ڕیوایه‌تیان کردووه] ج- به‌ڕۆژووبوونی سوننه‌ت ئه‌گه‌ر ساڵی یه‌ک ڕۆژیش بێت. د- شه‌ونوێژکردن ئه‌گه‌ر مانگی یه‌ک جاریش بێت. و- زیکرکردنی ڕۆژانه ....
بۆچوونه‌کان