ئیمامی عەلی دەفەرموێت سەیرم لەو کەسانە دێ کە بەدوای دنیایەکەوە ڕادەکەن کە ڕۆژبەڕۆژ لێی دوور دەکەوێتەوە، کـەچی بێ ئاگا لە قیامەت کە ڕۆژبەڕۆژ لێی نزیک دەبێتەوە
يَأتي عَليْكَ زَمانٌ لا تَجِدُ فيهِ سرورَ نَفسِكَ إِلّا في إعتزالِ النّاس!! سەردەمێك دێت بەسەرتا کە ئارامی و دڵخۆشی خۆت نادۆزیتەوە تەنھا لە جێھێشتنی خەڵك نەبێ عهلی كوڕی ئهبوو تالیب
ئێوارەی رۆژی پێنجشەنبە ۲۳ی پوشپەڕی ۱٤۰۱، دەگەڵ کۆڕێکی مامۆستایان، سەردانی حاجی مامۆستا پارسامان کرد. بەداخەوە باری سڵامەتی و تەندروستیی مامۆستا زۆر جێگیر نەبوو و ناساز لە نێو جێ دابوو. دەنگی قوڕئان لە ماڵێ دەهات. هۆشی هەبوو بەڵام بەداخەوە هیچ هێزی دەبەر دانەمابوو. حاجی مامۆستا کەمتر ناسراوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر ئێمە کە کەمتر یەکتر و هەروەها پیاوەگەورەکانمان بەسەر دەکەینەوە.
الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبـى بعده ، أما بعد :
بە ناوی خوای لێبووردە و دڵۆڤان
هەموومان موڵکی خواین و گەڕانەوەمان هەر بۆ لای ئەو بێ هاوتایەیە
بنەماڵەی بەڕێزان وەڵەدبەیگی و باقی خزمانیان
هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا عومەری وەڵەدبەیگی خۆشەویست بوو بە هۆی داخ و کەسەری برایان و خۆیشکانی هاوبیروڕای کۆمەڵی بانگەشە و چاکسازی لە پارێزگای کرماشانەوە
تامی بێدەنگی فَكُلِى وَاشْرَبِى وَقَرِّى عَيْناً فَإِمَّا تَرَيِنَّ مِنَالْبَشَرِ أَحَداً فَقُولِى إِنِّى نَذَرْتُ لِلرَّحْمَنِ صَوْماً فَلَنْ أُكَلِّمَ الْيَوْمَ إِنسِيّا کەوایە لەم خورما شیرینە بخۆ لەو ئاوە زوڵاڵە بخۆوە و ئەو ڕۆڵە خۆشەویستە مۆعجیزەی خوایە چاوت بکەوە و هەر کەست دی لەو بوارەوە، لێی پرسی بە ئیشاڕە پێی بسەلمێنە کە ڕۆژووی بێدەنگی و سکوتت بۆ خوای میهرەبان گرتووە و بەڵێنیت داوە قسە نەکەی. خاڵێکی زۆر گرنگ لەم ئایەتەدا ئەوەیە هێندێ جار دەبێ لە بەرانبەر خەڵکدا بێدەنگی ڕەچاو بکەی «فلن اُكلّم الیوم اِنسیّا» وەرگێڕ: شەیدا مەحموودی
مەپرسە باشترە "يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَسْأَلُوا عَنْ أَشْيَاءَ إِنْ تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ وَإِنْ تَسْأَلُوا عَنْهَا حِينَ يُنَزَّلُ الْقُرْآنُ تُبْدَ لَكُمْ عَفَا اللَّهُ عَنْهَا ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ حَلِيم"ٌ ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە پرسیار لە هێندێ شت مەکەن کە پێوستتان پێی نییە کە خوای گەورە پێویستی نەکردووە ڕوونی کاتەوە ئەگەر بیزانن لەوانەیە بۆتان بە قازانج تەواو نەبێ و تووشی گرفت بن. ئەم ئایەتە وانەیێکی گرنگی کۆمەڵایەتی تێدا کە ئەمڕۆ مرۆڤ پێیەوە سەرقاڵە زۆر پرسیار هەیە نابێ لە کەسانی دەورووبەر بکرێ یا خۆمانی پێوە بخافڵێنین
"تەمەنی درێژ؟" وَ مَنْ نُعَمِّرْهُ نُنَكِّسْهُ فِي الْخَلْقِ أَ فَلا يَعْقِلُون تەمەندرێژیمان دا بەهەر کەس، ئەوی لەو جیهانە ئاوەژوو دەکەینەوە هۆش و هزری دەبێ بە لەبیرچوونەوە و وزەی کەم دەبێتەوە و بەژنی دەچەمێتەوە ئەرێ بیر ناکەنەوە؟ کەواتا مرۆڤ کە تەمەنی درێژ بوو دەگەڕێتەوە دواوە و بۆ قۆناغی مناڵی ئاوەژوو دەبێتەوە ئیستا تا هێزت هەیە و لاوی دەرفەت حەول و تێکۆشان و بەندایەتی کردنە واز لە کاری بێهوودەهێنان خۆی عیبادەت و نیعمەتە و بەرەکەت دەخاتە کار و زانست و ژیان. لە دەوری گەردوون دەسوڕێینەوە ئاخر بۆ جێی خۆ ئەگەڕێیـنەوە وهرگێڕ: شەیدا مەحموودی
پلانی پرسيار و وهڵام: گهياندنی منداڵ به فام و پێويستی بهڵگههێنان و ئامادهبوون به مهنتێقی پرسياری ئيبڕاهيمانه، کاريگهری گرنگی له ڕاکێشانی منداڵ بهرهو نوێژخوێندن ههيه. ١- مهرجدار به مهرجێ بوونی وهڵام: ئهگهر ڕێ و ڕهسمه ئايينيهکان لهگهڵ ڕووداوی دڵخۆشکهر هاوڕێ بێ، منداڵ خۆبهخۆ ڕادهکێشێ بهلاياندا. ۲- مهرجدار به مهرجێ بووني هۆکار: ئهگهر نوێژخوێندنی منداڵ لهگهڵ خهڵات و دڵخۆشکهرانه بێ، ئهوه ئهگهری بهردهوامی و بههێزبوونی زۆرتره.
وانە نوورینەکانی قوڕئانی پیرۆز "عارەقی شەرم" وَ لا تُخْزِنِي يَوْمَ يُبْعَثُونَ يَوْمَ لا يَنْفَعُ مالٌ وَ لا بَنُونَ إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ. شوعهڕاء(۸۹-۸۸) ڕۆژێک کە خەڵکان ڕادەبنەوە زەلیلم مەکە ئەو ڕۆژەی کە ماڵ و مناڵ هیچ قازانجێک بەمن ناگەیێنن، مەگەر ئەوەی کە بە دڵێکی پاکەوە گەڕاوەتەوە بۆ لای خوا. هەر دڵە، جێگەی ڕوانینی خوا گیانە خوا لە ڕۆژی پەسڵان لە جەستە و ڕواڵەتی جوان و کەسایەتی بەرز و ماڵ و سامان ناڕوانێ و تەنیا و تەنیا خاڵی جێگەی سهرنجی لای خوا، دڵە با بە دڵی پیس و نەخۆشهوه نەچینەوە لای خوا لەو کاتەدا عارەقی شەرم دەمانخووسێنێ
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb