پلانی پرسيار و وه‌ڵام: گه‌ياندنی منداڵ به فام و پێويستی بهڵگههێنان و ئاماده‌بوون به مه‌نتێقی پرسياری ئيبڕاهيمانه، کاريگه‌ری گرنگی له ڕاکێشانی منداڵ به‌ره‌و نوێژخوێندن هه‌يه. ١- مه‌رجدار به مه‌رجێ بوونی وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر ڕێ و ڕه‌سمه ئايينيه‌کان له‌گه‌ڵ ڕووداوی دڵخۆشکه‌ر هاوڕێ بێ، منداڵ خۆبه‌خۆ ڕاده‌کێشێ بهلاياندا. ۲- مه‌رجدار به مه‌رجێ بووني هۆکار: ئه‌گه‌ر نوێژخوێندنی منداڵ له‌گه‌ڵ خه‌ڵات و دڵخۆشکه‌رانه بێ، ئه‌وه ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی و به‌هێزبوونی زۆرتره. ٣- پلانی پرسيار و وه‌ڵام: گه‌ياندنی منداڵ به فام و پێويستی بهڵگههێنان و ئاماده‌بوون به مه‌نتێقی پرسياری ئيبڕاهيمانه، کاريگه‌ری گرینگی له ڕاکێشانی منداڵ به‌ره‌و نوێژخوێندن هه‌يه. ٤- دووريکردن له زۆر و داسه‌پاندن: پێويسته فێرکاری نوێژ له‌سه‌ر بنه‌مای ئاماده‌يی منداڵ بێ. به‌ر له ته‌مه‌نی پێويست که به‌و شێوه له حه‌ديسدا هاتووه ٧ ساڵانه به هیچ شێوه نابێ منداڵ ناچار بکه‌ی به فێربوونی نوێژ و نوێژخوێندن. ٥- ده‌روونی کردنی بايه‌خه‌کان به هۆی کرده‌وه: بۆ ئه‌وه‌ی کاريگه‌ری ئامۆژگار ی قووڵ بێ، چاکتره ئامۆژگاريهکان له‌گه‌ڵ کرده‌وه‌ی خۆماندا بێ. ٦- ڕێز و ئيحتێرامی نوێژ: ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه و ڕاهێنه‌ران گرینگی بده‌ن به نوێژ، بايه‌خی لای منداڵ زۆرتر ئه‌بێ. ٧- که‌ڵکوه‌رگرتن له هۆنه‌ر بۆ نوێژخوێندن: چيرۆک، شێعر و شانۆ ئه‌توانن له‌به‌ر هێزی ڕاکێشانيان منداڵ به‌ره‌و لای نوێژخوێندن ڕاکێشن. ٨- سه‌رمه‌شقی شياو: دايک و باب ئه‌بێ تێکۆشن له ته‌نيشتی نوێژخوێندن، به خو و ڕه‌وشتی چاک وه‌کوو لهخۆبوردهيی، به‌خشين و ئه‌وينداری و... ئاگايی پيويست بده‌نه منداڵه‌کانيان. ۹- رۆڵی بنه‌ماڵه: منداڵ له بنه‌ماڵه‌دا ئاماده ئه‌بێ بۆ نوێژخوێندن. ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه به‌م شتانه گرنگی بدات: بۆن خۆشکردن و پاکی جل له کاتی نوێژدا، خوێندنی نوێژ به جه‌ماعه‌ت له ماڵه‌وه، تايبهتکردنی جێگاييک له ماڵدا بۆ نوێژخوێندن، بردنی منداڵ بۆ مزگه‌وت و ڕێ و ڕه‌سمه ئايينيیهکان، ياری و سه‌رگه‌رمی هاوکات له‌گه‌ڵ فێرکردنی نوێ، بهڕێوهبردنب جێژنی واجب‌بوونی نوێژ، ئه‌وه کلتووری نوێژ له‌نێو بنه‌ماڵه‌دا بۆ منداڵ ئاسان ده‌کا. ١٠- به‌ڕێوه‌بردنی جێژنی واجب‌بوونی نوێژ و پێگه‌يشتن له بنه‌ماڵه‌دا: ئه‌و جێژنه ئه‌توانێ بيرهوهريهکی دڵخۆشکه‌ری له نوێژ له ميشکی منداڵدا دروس بکات. سه‌رچاوه: مانگنامه‌ی فێرکاری – په‌روه‌رده‌يی په‌يوه‌ند (تعامل اوليا و مربيان در ترويج فرهنگ نماز؟ ژماره ٣٧٣، خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٨٩)
بۆچوونه‌کان