بە بۆچوونى من بۆ ئەوەى لە بابەتى خۆشەویستى تێبگەین، پێویستمان بە هەناسەیەکى ئاسمانیانە هەیە، ئەگەر لەو هەناسەیە بڕاین ئیدى ئەوە نە عیشق نە خۆشەویستى بوونى نیە، هەروەک ئەوەى لە ئەخلاقدا فەلسەفەى ئەخلاق دواى ڕازىبوون بە وەڵامى ئەو پرسیارەى کە بۆچى من ئەخلاقیانە بژیم؟
هیچ کەسێک ناتوانێ هێندەی خۆمان ئازارمان بدات. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە زۆرترین هۆکاری نەخۆشییەکان و سەختی و کێشە و شکستەکانی مرۆڤ خۆیانن. ئەگەر دەمانەوێ دوای ساڵانێک ژیان، کاتێک ئاوڕ لە ڕابردوومان دەدەینەوە، وێنەیەکی جوان ببینین، بڕیار: بە لێکۆڵینەوە و هەوەسەکان، به ئاوەزمەندێتی و عەقڵیەت و توڕەبوون، به خۆڕاگری و سەبر و تۆڵەسەندنەوە، به فرامۆشی و له‌یادکردن و بەندەگی و عیبادەت، به‌بێ چاوەڕوانی و خزمەتکردنی خەڵک، به‌بێ ناو و نیشان و له کۆتاییشدا دڵەکانمان له گەڵ خودادا پێوەند بدەین... دکتۆرمەحموود وەیسی
حاڵی ئافرەتی باوەڕدار لـە بەهەشتا لـە حاڵی "حور العین" باشترە، پلەیان بەرزترە و زۆر جوانترن لە حۆریەڪان... ئیمامی قورتبی
سێ دەرگا هەیە "شەیتان" لێیەوەی ئەچێتە لای بەندە: ❶ لە کاتی بێ ئاگابوون... ❷ لە کاتی ئارەزوودا... ❸ لە کاتی تووڕەبووندا... ئیبنی قه‌ییێم
دونیا ماڵی ئەنجامدانی ڪردەوە ڪردنە و دواڕۆژیش ماڵی وەرگرتنەوەی پاداشتە، هەرڪەسێك لە دونیادا ڪردەوە ئەنجام نەدا، لەڕۆژی دوایی پەشیمان دەبێتەوە... ئیمامی ئەحمەد - الزهد_للبیهقي (۲۸۲)
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی نووسینگه‌ی جه‌ناح، ڕێزی له خاتوو ڕوقه‌یه دوورئهفكهن گرت به‌هۆی نووسینی كتێبی «دنیای هوش و سرگرمی» كه له ڕه‌ده‌ی ته‌مه‌نی مناڵان چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
وانه نوورینەکانی قوڕئانی پیرۆز پێناسەی مرۆڤ مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيد مرۆڤ هیچ وتەیێکی لە دەم وەدەر ناکەوێ مەگەر ئەوەی کە فریشتەیێکی چاو‌دێر لەسەری ئامادەیە و تۆماری دەکا ئاخاوتن یه‌کێ لە نیعمەتە ناوازەکانی خواگیانە کە بە مرۆڤی بەخشیوە و چییەتی قسەکردن و هەڵبژاردنی وشە و چۆنیەتی بیر‌و ڕا دەربڕین و هەڵسوکەوت هەموو لە ئیختیاری مرۆڤ دان. مرۆڤ بە گشتی بێ عەیب نیە و هەڵەکاری زۆرە . بەڵام قاو دانی بەندەکانی خوا لە ئاکارە قێزەونەکان بە ئەژمار دێ و تووڕەیی خوای لە دووە.
وانە نوورینەکانی قوڕئانی پیرۆز موبایلەکەت بێ دەنگه؟ وَتُكَلِّمُنَا أَيْدِيهِمْ وَتَشْهَدُ أَرْجُلُهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُون ئەمڕۆ قفڵمان لە زاری داون، دەستەکان قسەمان لەگەڵ دەکەن و قاچەکانیان شایەد حاڵن لەسەر ئەو ئاکارەی پێداگریان لەسەر دەکرد. بترسێن لەو ڕۆژەی ئیتر کەرەسەی بەرگری و دیفاعمان لێ دەستێننەوە و زمانێک نیە خۆمانی پێ ڕزگار بکەین. ئەمڕۆ بە موبایل هەزار تاوانی ڕەنگاوڕەنگ دەکرێ و فریوی بێدەنگی ئەو دەخۆین و پەنجەکانمان لەسەر پەیج و ماڵپەڕ و کاناڵ و کۆڕەکانی جیاوز دەخولێتەوە و چاو شایەتی هەموو ئەو کارانەیه.
به‌خته‌وه‌رن ئه‌و بنه‌ماڵه‌گه‌له وا له نێوان ژن و پياودا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر چه‌ندوچۆنی پێوه‌ره‌کانی ژيان باس کراوه و به هاودڵی و هاوبيری ژياون و دواتر ئه‌و پێوه‌ره جوان و به‌رزانه‌يان داوه‌ته منداڵانی خۆيان.
به ڕاستی بنه‌ماڵه کاريگه‌رترين و يه‌که‌م شوێنه‌واری فێرکاری و په‌روه‌رده‌يی مرۆڤه و دايک و باب يه‌که‌م مامۆستای ئه‌ون. بنه‌ماڵه وه‌کوو ناوه‌کی سه‌ره‌کی و يه‌که‌می کۆمه‌ڵگايه ، چۆنيه‌تی بير و ده‌روونی مرۆڤ پێک دێنێت. منداڵ هه‌ر له کاتی بهدنياهاتن تاکوو چه‌ند ساڵ دوای ئه‌و، ته‌نيا له چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه دایه. چاودێری نه‌کردنی حيجاب له‌لايه‌ن دايک و پێوه‌ندی دايک و باب له‌گه‌ڵ: نامه‌حره‌م به‌بێ چاودێری بنه‌ما ئاکاری و ئيسلامیيهکان، به ته‌واوی کاريگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ستياری ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه به‌تايبه‌ت منداڵ به‌رامبه‌ر به ئاکار و بايه‌خه ئايينيیهکان.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb