به‌خته‌وه‌رن ئه‌و بنه‌ماڵه‌گه‌له وا له نێوان ژن و پياودا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر چه‌ندوچۆنی پێوه‌ره‌کانی ژيان باس کراوه و به هاودڵی و هاوبيری ژياون و دواتر ئه‌و پێوه‌ره جوان و به‌رزانه‌يان داوه‌ته منداڵانی خۆيان. بۆ ئه‌وه‌ی له ڕاستی و دروستی هه‌ر بابه‌ت و ديارده‌يه‌ک تێبگه‌ين و متمانه په‌يدا بکه‌ين، پێويستمان به پێوه‌ر هه‌يه. له ڕاستيدا مێژووی ژيانی مرۆڤايه‌تی، مێژووی دۆزينه‌وه‌ی پيوه‌ری پاک و خاوێن و سڕينه‌وه‌ی پێوه‌ره زاڵمانه و نه‌زانانه‌کانه. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌مێکدا زۆرداری و هێزی له‌ش و جه‌سته پێوه‌ری سه‌رکه‌وتوويی بوو، دواتر پێوه‌ری نوێ به ناوی زانست و دينداری جێگای ئه‌و شته‌يان گرته‌وه. دياره له ژيانی بنه‌ماڵه‌شدا بۆ ئه‌وه‌ی دايک و باوک و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه له زمانی يه‌کتر تێبگه‌ن و خاوه‌ن بيرێکی هاوبه‌ش بن، پيويستيان به‌وه هه‌يه که له بوار و بابه‌تی پيوه‌ره‌کاندا، هاوبير بن و ناکۆکی بنه‌ڕه‌تی له ئارادا نه‌بێت. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر باوک و دايک پييان وابێ ڕاستگۆ بوون و پارێز له درۆ پێوه‌رێکی ژيانی به‌خته‌وه‌رانه‌يه، به‌ڵام منداڵانی بنه‌ماڵه درۆ به ڕێگاب سه‌رکه‌وتن و زيره‌کی بزانن، ئه‌وا ژيانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌يه تووشی کێشه‌ی زۆر گه‌وره ده‌بێت. يان ئه‌گه‌ر منداڵان به پێی موتاڵا و خوێندن تێبگه‌ن که نانی حه‌رام و حه‌ڵاڵ جياوازيان هه‌يه، به‌ڵام دايک و باوک ئه‌م جياوازييه قبوڵ نه‌که‌ن، ئه‌وا ديسان له‌و بنه‌ماڵه‌يه‌دا کێشه‌ی زۆر گه‌وره ڕوو ئه‌دا و تووشی ئاژاوه ده‌بن. که وايه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بنه‌ماڵه‌يه‌کی به‌خته‌وه‌ر بين، پێويستمان به‌وه هه‌يه که له بابه‌تيی پێوه‌ره‌کاندا له‌گه‌ڵ يه‌کتردا کێشه و ناکۆکی زۆرمان نه‌بێ. ئه‌گه‌رچی تا ڕاده‌يه‌ک جياوازی و ڕه‌نگامه‌بوونی بير و هزر له نێوان ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌دا ڕه‌وا و ژيرانه و ئاسايييه، به‌ڵام وه‌ک له سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌ی پێ کرا، له بابه‌تی پێوه‌ره بنه‌ڕه‌تييه‌کانی ژياندا نابێ جياوازی و ناکۆکی بگاته ئاستێک که يه‌کيه‌تی و هێمنی و ئۆقره‌ی بنه‌ماڵه تووشی هه‌ڕه‌شه بکات. دياره ئه‌گه‌ر ئيمه له ناو بنه‌ماڵه‌ی خۆماندا باس و بابه‌تی پێوه‌ری دينی و مه‌عنه‌وی و ئه‌خلاقی بێنينه پێشه‌وه، ئه‌وا پيوه‌ره ساخته‌کانی ژيانی هه‌رزان و پووچ مێشک و زه‌ينی منداڵانی ئێمه به خۆوه خه‌ريک ناکه‌ن. سایتی ڕووناک
بۆچوونه‌کان