وانە نوورینەکانی قوڕئانی پیرۆز "هیوا بە ڕەنگی مووسا" ....انَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهْدِينِ شعراء ۶۲ بێ گومان خوا لەگەڵ منە و بە زوویی هیدایەتم دەکا چەندە لای خوا جوانە کە ئێمە شک و دڕدونگیمان نەبێ سەبارەت بە دەسەڵات و ڕەحم و سۆزی ئەو هەر کات باوەڕدار ئەرخەیان بێ و بە متمانەی تەواو پشت بە خوا ببەستێ و موسا ئاسا بڵێ خوا لەگەڵ منە، با بزانێ خوا بێ هیوای ناکا و پشتی دەگرێ و باشترین ڕێگەی پێشان دەدا. بڵێ بێ گومان شفام بۆ دەنێڕێ بێ شک خێرم وەڕێ دێنێ حەتمەن ڕزقم زیاد دەکا بەختەوەرم دەکا گرفتەکانم بۆ ئاسان دەکا دڵخۆشم دەکا...
وانە نوورینەکانی قوڕئانی پیرۆز "ژن سوکنایی دڵە" وَ مِنْ آیٰاتِهِ، أَنْ خَلَقَ لَکُمْ مِنْ أَنْفُسِکُمْ أَزْوٰاجاً لِتَسْکُنُوا إِلَیْهٰا، وَ جَعَلَ بَیْنَکُمْ مَوَدَّةً وَ رَحْمَةً... لە هێماکانی خوا ئەوەیە لە ڕەگەزی خۆتان هاوسەرانێکی بۆ ئافراندوون کە لە لای وان هەست بە ئارامی و سوکنایی دەکەن لە نێوان ئێوە سۆز و ئەوینێک و ڕەحمەتی زۆری دانا. زەماوەند جوانترین شانۆی ژیانی هەر مرۆڤێکە و لای خوا پیرۆز و پڕبایەخە و ژن وەک کانگای سوکانیی و سۆز دەناسرێ
بهبۆنهی ساڵوهگهڕی یادی لهدایكبوونی پێغهمبهری ئیسلام(د.خ) كۆنگرهی «موحهممهد باڵوێزی ئاشتی» به وتاربێژی میوانانێك له ناوهوه و دهرهوهی وڵات شهوی پێنجشهممه ١٣ی سهرماوهزی ١٤٠٠ بهشێوهی مهجازی بهڕێوه چوو.
وانه نوورینهكانی قوڕئانی پیرۆز ههڤاڵانی خودایی اَلْأَخِلاّٰءُ یَوْمَئِذٍ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلاَّ الْمُتَّقِین دۆستان ئەو ڕۆژهی (ڕۆژی پەسڵان) دەبن بە دۆژمنی یەک، مەگەر ئەهلی تەقوا و خۆپارێزی نهبێ. کەسانێک بەبۆنەی خوا گیان و بەخاتری وی یەکتریان خۆش دەوێ و ئامانجیان پاکە و بە هەوێنی خواوە بەستراون، ئەوا ئەم دۆستایەتیە لە دۆنیا و دواڕۆژ بەکەڵکیان دێ و هیچ کات دوژمنایەتی بە دوودا نایە. وانەی ئایەت: ئاگاداری دۆستییەکانمان بین، سنووری خوایی بۆ هاتوچۆ و پێوەندییەکانمان دابنێیین. نەکا ئەمڕ و ڕۆژی دوایی خەسارەتمەند و پەشیمان بین. وهرگێڕ: شەیدا مەحموودی
وانە نوورینەکانی قورئانی پیرۆز ئێستا لە کۆی؟ وَأَنْ لَيْسَ لِلْإِنْسَانِ إِلَّا مَا سَعَى نجم۳۹ و ئەوەیکە مرۆڤ جگە لە حەول و تێکۆشانی خۆی دەسکەوتێکی تری نیە حەول و تێکۆشان هۆی شارەزایی و لێزانیە کەسێ بەهیوا و تامەزرۆییەوە دەست بداتە پیشە و ئامانجێک و لەو ئیشە هەستێکی ئەرێنی هەبێ و لێی وەڕەز نەبێ، خوا بەرەکەتی پێ دەبەخشێ و یاریکار و ڕێ نیشاندەری دەبێ تا ئەو کاتەی هەست بە بەرپرسیارەتی نەکەین، بێ حەڕەکە بین، نابێ چاوەڕوانیمان هەبێ خوا سەرکەوتوومان بکا
وانە نوورینەکانی قوڕئانی پیرۆز قانوونی جەزب(ڕاکێشان بۆ لای خۆت) لە قوڕئاندا فَبِمٰا رَحْمَةٍ مِنَ اَللّٰهِ لِنْتَ لَهُمْ وَ لَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ اَلْقَلْبِ لاَنْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَ اِسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَ شٰاوِرْهُمْ فِي اَلْأَمْرِ فَإِذٰا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اَللّٰهِ إِنَّ اَللّٰهَ يُحِبُّ اَلْمُتَوَكِّلِينَ. ئالی عیمڕان/١٥٩ ئەی ڕەسووڵی خوا (د.خ) بە هۆی ئەو ڕەحمەتی کە لە لای خواوە پێت گەیشتووە، تۆ لەگەڵ خەڵک دڵسۆز و بە بەزەیی و ئەگەر دڵڕەق و بێ ڕەحم و بێ سۆز بای، خەڵک لە دەورت کۆ نەدەبوونەوە و بڵاو دەبوون.
وانە نوورینەکانی قوڕئانی پیرۆز ژیانەوە و سەرهەڵدان ... لَا تَدْرِي لَعَلَّ ﷲ يُحْدِثُ بَعْدَ ذَلِكَ أمرا تۆ نازانی، چ مەعلووم خوا لە دوای ئەو ڕووداوە بارودۆخێکی نوێت بۆ دەڕهخسێنێ. ئەو ئایەتە دڵبزۆین و پڕهیوایە سووکنابەخشی مرۆڤەکانە لە کاتی تەنگ و چەڵەمە و شکستەکان زۆر کات شەڕ مایەی خێرە بەو مانایە کە خوا ڕۆحت لە ئاشی زەماندا دەهاڕێ بۆوەی بە کەماڵ و بەخۆداچوونەوە بگەی زۆر کێشە و گرفت دەسپێکی ڕێگەی نوێ لە ژیانن و پەیژەی سەرکەوتنە گەورەکانن
وانە نوورینەکانی قوڕئانی پیرۆز خوا ئاواتەکانت دێنێتە دی «اللَّهُمَّ اكْفِنِي بِحَلاَلِكَ عَنْ حَرَامِكَ، وَأغْنِنِي بِفَضْلِكَ عَمَّنْ سِواكَ»: خوایە! من لە حەڵاڵی خۆت، لەو شتەی حەرامە لێم، کفایەت بکە و بە گەوەرەیی خۆت لە غەیری خۆتم بێنیاز بکە. بۆ بەندەی سەرلێشێواو بەسە بیر لەم ئایەتە پیرۆزه بکاتەوە و خۆی لە تراویلکەی گومان و پشتبەستن بە غەیری خوا و داخوازی لە بەندەکان، ڕزگار بکا. بیر و باوەڕی قووڵ وا لە مرۆڤ دەکا، متمانەی تەواو بە خوا بکا و لە نیهایەتدا هەموو شت بەوی بسپێرێ و دەرهنجامی ئەو تەوەکوولە هیدایەتی خوای لەگەڵە و باشترین بڕیار دەگری.
هاوسەری ئەزیز: - خۆت بۆ مێردەکەت بڕازێنەرەوە و سوریش بە لەسەر ئەوە، چونکە سووربوون لەسەر خۆڕازاندنەوە بۆ مێرد زۆر زۆر گرنگە. - ماڵەکەت پاک و تەمیز بکە و ڕێکی بخە، پاککردنەوە و ڕێکخستنەوەی ماڵ زۆر گرنگە بەهەند وەری گرە. - گوێڕایەڵی مێردەکەت بکە لە چاکەدا، گوێڕایەڵیکردنی مێرد لەهەر شتێکدا موخالەفەی شەرعی تیا نەبێ، کلیلێکە لە کلیلەکانی بەختەوەری. - نهێنی مێرد و ماڵە مێرد بپارێزە و هەر کێشەیەکیشتان هەبوو، بەخۆتان لە نێوان خۆتاندا و دووبەدوو دانیشن و چارەسەری بکەن، با نەگاتە ماڵەباوان.
پێویسته ههمیشه ئهوهمان لهیاد بێ که خوای گهوره و پێغهمبهرهکهی(صلى الله عليه وسلم) ئامۆژگاری و ئاراستهیان کردووین بهوهی که لهگهڵ ئافرهتدا (دایک و خوشک و هاوسهر و کچ)مان باش بین و ڕهفتاری چاکیان لهگهڵ بکهین، ئارام بگرین لهسهر ههڵه و نوقسانییهکانیان و هاوکار و ئاسانکار بین له ژیان بهسهربردن لهگهڵیان. پێغهمبهر(صلى الله عليه وسلم) دهفهرموێ: "...فاتقوا الله في النساء فإنكم أخذتموهن بأمانة الله و استحللتم فروجهن بكلمة الله.." صححه الألباني.
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb