دوو قوتابخانەی سێ کلاسی له گوندی گه‌زانی تاج موحه‌ممه‌دی ده‌شتیاری و کلیری زه‌رئاوا کرانه‌وه و ده‌ست به‌کار بوون.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب ئەو ڕێوڕه‌سمه به به‌شداری به‌رپرسی پارێزگای لقی سیستان و به‌لووچێستان ئه‌ندازیار موحه‌ممه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌میری و غوڵامڕه‌زا ئیخوان ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح وه‌ک نوێنه‌ری خێرخوازانی سازکردنی قوتابخانە له ئیرانشار، ڕۆژی پێنجشەممه‌ی١٨ی سه‌رماوه‌ز به کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌کی سێ كلاسی له گوندی گه‌زانی تاج موحه‌ممه‌دی سه‌ر به شاری ده‌شتیاری له لایه‌ن بنكه‌ی خێرخوازی مێرئافه‌رین، درایه ده‌ست فه‌رمانگه‌ی په‌روه‌رده و ڕاهێنان و قوتابیانی ئه‌و گونده.
له درێژه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ره‌دا، قولینگی قوتابخانه‌یه‌كی تری سێ كلاسی له لایه‌ن خێرخواز خاتوو هاشمی له گوندی كه‌لیری سه‌ر به شاری زه‌رئاوا له زه‌وی درا. جێی ئاماژه‌یه شاره‌كانی ده‌شتیاری و زه‌رئاوا دوورترینی شاره‌كان له ناوه‌ندی پارێزگا و پێته‌ختن كه له بواری كه‌می دۆخی ڕاهێنان، كه‌ڵكوه‌رگرتن له مامۆستایان، دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و مامۆستایانی سه‌رباز مه‌ودایه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی پارێزگا هه‌یه و ده‌ست‌كێشانه‌وه له خوێندنی قوتابیان به‌هۆی هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كان، خاوی هێڵی ئینتێڕنێت بۆ خوێندنی مه‌جازی له سه‌رده‌می كۆڕۆنا، مه‌ودایه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ ئیستانداڕده‌كانی ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌ی وڵات هه‌یه.
شاری زه‌رئاوا له باشوورترین ناوچه‌ی وڵات له‌قه‌راغ ئاوه‌كانی نیلگوون مه‌كران هه‌ڵكه‌وتووه كه ٧٥٠ كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی پارێزگا (زاهیدان) مه‌ودای هه‌یه.
بۆچوونه‌کان