الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبـى بعده ، أما بعد : له ڕۆژگارى ئه‌مڕۆدا له زۆرێك له ده‌سته‌واژه‌كانى ڕاگه‌ياندنه‌وه ئه‌وه‌مان به گوێدا ده‌درێ كه ئيسلام ئايینێكه سته‌مى له ئافره‌ت كردووه و بێبه‌شى كردووه له‌و مافانه‌ى كه پێويسته پێى بدرێت، خاوه‌نى ئه‌م وتانه‌ش يان موسوڵمانێكى ساويلكه‌ى تێنه‌گه‌يشتووى ته‌ڵقين كراوه، يان دژه دينێكى ئاره‌زووپه‌رستى به پاره و پله و پايه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه، ئه‌وه‌نده ئه‌و قسانه‌يان وه‌كوو تووتى دوباره كردووه‌ته‌وه خه‌ريكه ئافره‌تانى موسوڵمان تووشى گومان و دڵه‌ڕاوكێ بكه‌ن سه‌باره‌ت به ئايينه‌كه‌يان، ئێمه‌ش له‌به‌ر مه‌ترسى و شوێنه‌وارى ئه‌و قسانه حه‌زمان كرد ئافره‌تان به به‌شێكى زۆر كه‌م له‌و مافانه ئاشنا بكه‌ين كه ئايينه‌كه‌يان پێى به‌خشيون و ئه‌وان لێى بێ‌ئاگان، به هيواى ئه‌وه‌ى ئافره‌تان خۆشيان به‌شێك له‌و هه‌موو كاتانه‌ى كه به‌فيڕۆى ده‌ده‌ن ته‌رخان بكه‌ن بۆ تێگه‌يشتن له ئايينه‌كه‌يان، چونكه به ڕاستى شه‌رمه‌زاریيه بۆ مرۆڤ له سه‌رده‌مێكدا كه به سه‌رده‌مى زانست ناسراوه خاوه‌نى بيروباوه‌ڕێكى حه‌ق بێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاره‌زاييه‌كى (ئه‌گه‌ر چى كه‌ميش بێ) له‌باره‌ى بيروباوه‌ڕه‌كه‌يه‌وه نه‌بێ، بۆيه داوامان له خوشكانى موسوڵمانمان ئه‌وه‌يه: هه‌وڵى شاره‌زابوون بده‌ن له ئايينه‌كه‌يان، بۆ ئه‌وه‌ى به پيلانى نه‌يارانى ئه‌م دينه حه‌قه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و له ئايينه‌كه‌يان لانه‌ده‌ن. به‌راوردێك له نێوان: مافه‌كانى ئافره‌ت له سه‌رده‌مى نه‌فامى و سه‌رده‌مى ئيسلام‌دا ١. له‌سه‌رده‌مى نه‌فامى (جاهيلى)دا خه‌ڵكى ڕقيان له ئافره‌ت بوو، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالأُنثَى ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ) (نه‌حل/٥٨) واته: خۆ ئه‌گه‌ر مژده‌ى بوونى كچ بدرێ به يه‌كێك له‌و نه‌فامانه، ڕووى گرژ و تاڵ ده‌بێ و ڕه‌ش داده‌گيرسێ و سينه‌ى پڕ ده‌بێ له خه‌م و په‌ژاره. ئافره‌تيان به سووك و بێ ڕێز ته‌ماشا ده‌كرد و هه‌ر به زيندوويه‌تى ده‌يانكرد به ژێر خۆڵه‌وه، به‌ڵام ئيسلام هات ئه‌و كاره‌ى قه‌ده‌غه كرد و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد و ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر موسڵمانان فه‌ڕز كرد كه پێويسته ڕێز له ئافره‌تان بگرن و له گه‌ڵياندا چاك بن و مافه‌كانيان پێشێل نه‌كه‌ن، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَإِذَا الْمَوْؤُودَةُ سُئِلَتْ * بِأَيِّ ذَنبٍ قُتِلَتْ) (ته‌کویر/٨-٩) واته: كاتێك كچى زينده به‌چاڵكراو پرسيارى لێ ده‌كرێت، به چ گوناهێك و به چ تۆمه‌تێك كوژرا؟! و پێغه‌مبه‌رى خوايش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: "من عال جاريتين – بنتين – حتى يبلغا جا‌ء يوم القيامة أنا وهو كهاتين " (موسلیم ڕیوایه‌تی کردووه) واته: هه‌ركه‌سێك دوو كچ به خێو بكا تاوه‌كو پێ ده‌گه‌ن و باڵغ ده‌بن، ڕۆژى قيامه‌ت من و ئه‌و كه‌سه وه‌كوو ئه‌م دوو په‌نجه‌يه – نزيكين له يه‌كه‌وه -. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: "من ابتلى من هذه البنات بشيء فأحسن إليهن كنَّ له سترا من النار " (بوخاری و موسلیم گیڕاویانه‌ته‌وه) واته: هه‌ركه‌سێك خواى گه‌وره تاقى بكاته‌وه به پێ به‌خشينى كچ و ئه‌ويش باش بێ له‌گه‌ڵياندا (به جوانى به‌خێويان بكات و په‌روه‌رده‌يان بكات) ئه‌وا سترى ده‌كه‌ن له ئاگر. ٢. له سه‌رده‌مى نه‌فامى پێش ئيسلام‌دا خه‌ڵكى ميراتیان (ئه‌و پاره و ماڵه‌ى مردوو دواى خۆى به جێى ده‌هێڵێت) نه‌ده‌دا به ئافره‌ت ئه‌گه‌ر چى شياوى وه‌رگرتنيشى بوايه، به‌ڵام كاتێك ئيسلام هات به باش‌ترين شێوه به‌شه ميراتى ئافره‌تى ديارى كرد و مافى خۆى پێدا، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (لِّلرِّجَالِ نَصيِبٌ مِّمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ وَلِلنِّسَاء نَصِيبٌ مِّمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ نَصِيبًا مَّفْرُوضًا) (نیسا‌ء/٧) واته: پياوان به‌شيان هه‌يه له‌و شتانه‌دا كه باوك و دايك و خزمان به ميرات له دوايان به جێ ده‌مێنێ، هه‌روه‌ها ژنانيش به‌شيان هه‌يه له‌و شتانه‌دا كه باوك و دايك و خزمان به ميراتى له دوايان به جێ ده‌مێنێت، له كه‌م و زۆرى به‌شى هه‌ركه‌سێك ديارى كراوه و ده‌بێ بيدرێتى. ٣. له سه‌رده‌مى نه‌فامى پێش ئيسلام‌دا پياوان وه‌كوو چۆن ماڵ و موڵكى مردوويان به ميراتى وه‌رده‌گرت، به هه‌مان شێوه‌ش خێزانى كابراى مردوويان وه‌كوو ميرات بۆ خۆيان ده‌برد، هه‌ر كه پياوه‌كه مرد پياوێكى تر ده‌هات پۆشاكێكى ده‌دا به سه‌ر ئافره‌ته‌كه‌دا و ده‌يوت: بوو به به‌شه ميراتى من هه‌روه‌كوو چۆن ماڵه‌كه‌يم به ميراتى برد، به‌ڵام ئيسلام ئه‌مه‌ى حه‌رام كرد، خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ يَحِلُّ لَكُمْ أَن تَرِثُواْ النِّسَاء كَرْهًا) (نیسا‌ء/٩) واته: ده‌با ئه‌وانه‌ش كه (دوور نيه به‌م نزيكانه بمرن) و نه‌وه‌ى لاواز و ساوايان له‌دوا به‌جێ بمێنێت، خواناسى و ئايندارى بكه‌نه پيشه‌يان و گوفتارى چاك و به‌جێ بڵێن. ٤. له سه‌رده‌مى نه‌فاميدا پياو ڕێگر بوو له شووكردنى ئه‌و خێزانه‌ى خۆى كه ته‌ڵاقى داوه هه‌تاوه‌كو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى بۆ نه‌گێڕێته‌وه كه له‌سه‌ر ژنه‌كه خه‌رجى كردووه و باوك كچه‌كه‌ى و برای خوشكه‌كه‌ى خۆى له شووكردن قه‌ده‌غه ده‌كرد ئه‌گه‌ر بيويستايه و پياو خراپ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى ده‌كرد و ته‌ڵاقى نه‌ده‌دا تاوه‌كوو فيديه‌ى پێ نه‌دايه. خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى: (وَلاَ تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُواْ بِبَعْضِ مَا آتَيْتُمُوهُنَّ إِلاَّ أَن يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُّبَيِّنَةٍ) (نیسا‌ء/١٩) واته: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه دروست نيه بۆتان ژنان به زۆر بكه‌نه ميراتى خۆتان و ده‌ستيان به‌سه‌ردا بگرن ( وه‌كو كه‌لوپه‌لى تر‌ى ناو ماڵ ) و فه‌رموويه‌تى: (فَلاَ تَعْضُلُوهُنَّ أَن يَنكِحْنَ أَزْوَاجَهُنَّ إِذَا تَرَاضَوْاْ بَيْنَهُم بِالْمَعْرُوفِ) (به‌قه‌ره/٢٣٢) واته: ئێوه (ئه‌ى كه‌س و كارى ژن) مه‌بنه كۆسپ له ڕێگه‌ياندا ئه‌گه‌ر ويستيان شوو بكه‌نه‌وه به هاوسه‌ره‌كانيان (ياخود ويستيان شوويه‌كى تر بكه‌ن) كاتێك ئه‌وان له‌نێوان خۆيان‌دا ڕه‌زامه‌ندييان نواند به شێوه‌يه‌كى جوان. ٥. له سه‌رده‌مى نه‌فاميدا ئافره‌ت به ده‌ست سته‌مى مێرد و ڕه‌وشت خراپى و خراپ مامه‌ڵه‌كردنيه‌وه ده‌يناڵاند، به‌ڵام كاتێك ئيسلام هات ئه‌مه‌ى قه‌ده‌غه كرد و فه‌رمانى به پياو كرد كه به شێوه‌يه‌كى ڕێك و پێك و جوان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا بكات، خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى: (وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ) (نیسا‌ء/۱۹) واته: هاوژينييان له‌گه‌ڵدا به جوانى به‌رنه‌سه‌ر. هه‌روه‌ها فه‌رموويه‌تى: (وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِى عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ) (به‌قه‌ڕه/۲۲۸) واته: ژنان مافيان هه‌يه به‌سه‌ر پياوانه‌وه به وێنه‌ى ئه‌و مافانه‌ى كه بۆ پياوانه له‌سه‌ر ژنان به گوێره‌ى باو و نه‌ريتێك كه په‌سه‌نده له ئيسلام‌دا. ٦. له‌سه‌رده‌مى نه‌فاميدا عيدده‌ى ئافره‌ت له دواى مردنى پياوه‌كه‌ى يه‌ك ساڵ بوو، به‌ڵام كاتێك ئيسلام هات ئه‌م ماوه‌يه‌ى كه‌م كرده‌وه و كردى به چوار مانگ و ده ڕۆژ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا) (به‌قه‌ڕه/۲۳٤) ٧. ئيسلام وه‌سيه‌تى كردووه به جوان ڕه‌فتارى و مامه‌ڵه‌ى باش له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا، پێغه‌مبه‌رى خوا (دروودی خوای لە‌سە‌ر بێ) فه‌رموويه‌تى: "واستوصوا بالنسا‌ء خيرا" (متفق عليه) و فه‌رموويه‌تى (دروودی خوای لە‌سە‌ر بێ): "لا يفرك مؤمن مؤمنة إن كره منها خلقا رضى منها آخر" (موسلیم گێڕاویه‌تیه‌وه) واته: با پياوى بڕوادار ڕق و كينه له خێزانه بڕواداره‌كه‌ى هه‌ڵنه‌گرێ، چونكه ئه‌گه‌ر ڕقى له ڕه‌وشتێكى بێ، له ڕه‌وشتێكى تر‌ى ڕازيیه. و فه‌رموويه‌تى (دروودی خوای لە‌سە‌ر بێ): "خياركم: خياركم لنسائهم" (رواه الترمذى وقال حديث حسن صحيح) واته: چاكترينتان، چاكترينتانه بۆ خێزانه‌كانيان. و فه‌رموويه‌تى (دروودی خوای لە‌سە‌ر بێ): "الدنيا متاع وخير متاعها المرأة الصالحة" (موسلیم گێڕاویه‌تیه‌وه) و پێغه‌مبه‌رى خوا(دروودی خوای لە‌سە‌ر بێ) ديارى كردووه كه ئافره‌تى چاك كامه‌يه و هه‌ندێك له سيفه‌ته‌كانى له‌م فه‌رمووده‌يه‌دا ديارى كردووه: (إذا نظر إليها سرَّته وإذا أمرها أطاعته وإذا غاب عنها حفظته فى نفسها وماله" (رواه أحمد والنسائي) واته: ئه‌گه‌ر پياوه‌كه‌ى ته‌ماشاى بكات، دڵخۆش ده‌بێ و ئه‌گه‌ر فه‌رمانى پێ بكات، گوێڕايه‌ڵى ده‌كا و ئه‌گه‌ر لێى دوور بكه‌وێته‌وه (بۆ نموونه پياوه‌كه بچێ بۆ سه‌فه‌ر) ئابڕووى پياوه‌كه‌ى ده‌پارێزێ به پاراستنى خۆى و ماڵه‌كه‌شى ده‌پارێزێ. والحمد لله الذى بنعمته تتم الصالحات نووسينى: دايكى عه‌بدوڵڵا وه‌رگێڕانى: دايكى ئيمان
بۆچوونه‌کان