كۆڕێك له نزیكه‌وه بۆ ئه‌ندامانی نوێی لقی تاران، له‌سه‌ر ته‌وه‌ری تاوتوێكردنی بنه‌ماكانی فكری جه‌ماعه‌ت، به پاراستنی ڕێساكانی ته‌ندرووستی و به به‌شداری ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی لقی تاران و ئه‌لبۆرز ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠ له نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه چوو.
له‌و دانیشتنه‌دا سه‌لاح قاسمیانی به‌رپرسی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی جه‌ماعه‌ت بنه‌ماكانی فكری جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی بۆ ئه‌ندامانی نوێ كه بوونه‌ته ئه‌ندامی جه‌ماعه‌ت شی كرده‌وه.
هه‌روه‌ها له‌و كۆڕه‌دا وێڕای ڕێزگرتن له خزمه‌ته‌كانی خاتوو ئه‌مینی به‌رپرسی پێشووی جێگری په‌روه‌رده و ڕاهێنانی لقی تاران و ئه‌لبۆرز، مه‌وله‌وی حوسێین گۆمنام وه‌ك به‌رپرسی نوێی ئه‌و به‌شه ناساندرا.
بۆچوونه‌کان