ئیبنوحەجەر عەسقەلانی دەفەرموێ: مرۆڤی بڕوادار، ھەمووکات خۆفی خودای لە دڵ دایە و ھەمووکات ئەو بە چاودێری کارەکانی خۆی دەزانی. ئیش و کاری باشی خۆی، بە گەورە نازانێ، بەڵام لە کارە خراپەکانی دەترسێ، ھەرچەن کەمیش بن. فتح الباری ج ۱۱ ل 105
خولی فێرکاری ھەست و عاتیفە لە نێوان بنەماڵەکانی جەماعەت، ڕۆژی چوارشەممە، 18ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە شاری دیواندەرە و بۆ ھەندێ لە بنەماڵەکانی جەماعهت بەڕێوە چوو.
به پێی ڕاپۆرتی ھەواڵنێری ئیسلاح وێب لە دیواندەرە، ئەم خولە فێرکارییە، یەک ڕۆژی خایاند و لە لایەن بەشی پەروەردەیی جەماعەتی دیواندەرە و بە بەشداری بنەماڵەی ئەندامانی جەماعەت بەڕێوە چوو. لەم خولەدا باس لەو کێشە و گرفتانە کرا کە ھەست و عاتیفەی نێوان خێزان دەشێوێنێت.
دەستەیەک لە ئەندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی سەر بە شاری پاوە، ئێوارەی دووشەممە، 23ی گەلاوێژ سەردانی «ئارێز ڕەحیمی» قارەمان و کاراترین زۆرانگیری لە بەشی میرمنداڵانیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، لەم چاوپێکەتنەدا، جەھانگیر ئەمینی وەک بەرپرسی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی جەماعەت لە شاری پاوە، وێڕای پیرۆزبایی کردن لە ئارێز و بنەماڵەی، ھیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ خواست. ھەر وەھا چەند ئامۆژگاریێکی بەسوودی لەبارەی مەعنەویەت و بەندایەتی و وانەکانی قوتابخانە بۆ باس کرد.
کارگایهکی فێرکاری پێشکهشکاری به ئامانجی ئاماده و فێرکاری پێکهشکاران بۆ ههندێک له ئهندامانی جهماعهت، ڕۆژی ههینی 27ى گهلاوێژ له شاری سهردهشت بهڕێوه چوو.
کارگایهکی فێرکاری به مهبهستی ئامادهو فێرکردنی پێشکهشکاريى، ڕۆژی ههینی 27ى گهلاوێژ بۆ ههندێک له ئهندامانی جهماعهت، له سهردهشت بهڕێوه چوو.
نووسین: د.مهسعوود بینهنده زانستی خهڵکی و خهڵکی زانستی
حەسەنی بەسری ـ ڕەحمەتی خوای لێ بێت ـ دەفەرموێ: بڕوادار، چاکە دەکا و لە سەرەنجامی خۆشی، دەترسێ، بەڵام مونافیق خراپە دەکا و بۆشی گرینگ نییە.
فەرمانی دوورخستنەوەی مامۆستا عەبدولعەزیز (ڕەزا) عەبدی، لە شاری ورمێ، ڕۆژی 28ی خەرمانان بەڕێوە چوو. مامۆستا مەلا ڕەزا عەبدی، یەکێ لە زانایانی بەناوبانگی سوننە لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا و دامەزرێنەری قوتابخانەیی زانستە ئایینییهکانی سەلاحەدینی ئەیووبی لە شاری ورمێیە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، ھەنووکە مامۆستا لە شاری شنۆ نیشتەجێی بووە.
مامۆستا عەبدولکەریم ئازەرین، ئیمام و پێشنوێژی مزگەوتی «ھیجرەت» و بەرپرسی قوتابخانەی زانستە ئایینییەکانی «شێخ سەعید نوورسی» لە شاری پیرانشار، لە گرتووخانە ئازاد کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، ناوبراو لە رۆژی 30ی جۆزهردان دەستبەسەرکرا و پاش تێپەڕبوونی 98 ڕۆژ، ئێوارەی سێ شەممە، 4ی ڕەزبەری ئەمساڵ، لە گرتووخانە ئازاد بوو.
قالَ لُقْمَانُ الحَكيم رَحِمَهُ اللَّهُ تَعَالَى:
يَا بُنَيَّ ما نَدِمْتُ عَلَى الصَّمْتِ قَطْ، وَإِنْ كَانَ الكَلامُ مِنْ فِضَّةٍ فإنَّ السُكُوتَ مِنْ ذَهَبٍ واته:
ئەی کوڕی خۆشەویستم، هەرگیز لە بێدەنگبوون پەشیمان نەبوومەوە، ئەگەر قسەکردن لە زێو بێت، بێگومان بێدەنگی لە زێڕە.
[الزهد للإمام أحمد (١٢٧)]
عەمری ڪوڕی عاس دەفەرموێت:
سەرسام بووم بە قسەی ئافرەتێڪ!
کاتێک بەلامدا تێپەڕی مەنجەڵێکی پێبوو سەری داپۆشی بوو، لێم پرسی ئەوە چییە پێت؟
ئەویش وتی ئەی بۆ دامپۆشیوە؟!
فێربە لە نهێنی کەس مەپرسە، بەدوای نهێنی کەس مکەوە، گەر بیەوێت خۆی پێت دەڵێت
قال رسول الله ﷺ: «من حسن إسلام المرء تركه ما لايعنيه» (حديث حسن رواه الترمذي وغيره)
واتە... لە جوانترین ڕەوشتی موسوڵمان ئەوەیە شتێک پەیوەندی بەوەوە نەبوو، پرسیاری لێ نەکات.
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل