وانهكانی بهختهوهری وَ قُولُوا لِلنَّاسِ حُسنًا ... (بهقهڕه:٨٣) كهڵكوهرگرتن له وتاری خۆش و شیرین، ئاستی بهختهوهری له كۆمهڵگا بهرز دهكاتهوه ئامادهكردن: پێوهندییه گشتییهكانی جهماعهتی دهعوهت و ئیسلاح - مهڵبهندی كوردستان
ئیمامی الذهبی – رحمە اللە – فەرموویەتی: ئەگەر ئافرەتان فەرمانیان پێکرابێت بە گوێڕایەڵی و ڕازیکردنی مێردەکانیان، ئەوا پیاوانیش فەرمانیان پێ کراوە بە چاکەکاری و لوتف و میهرەبانی لەگەڵ هاوژینەکانیان. {وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ} لهگهڵ هاوسهرهکانتان به نهرمونیانی و به باشترین شێوه ههڵسوکهوت بکهن.
ئیمامی شافیعی دەفەرموێت: ئایەتێڪی قوڕئان هەیە كه تیرێڪە بۆ دڵی هەموو زاڵمێك!! و سوڪنایی و شیفایە بۆ دڵی هەموو زوڵملێڪراوێك!! وتیان چ ئایەتێڪە؟ فەرمووی: «وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا» (مهریهم:٦٤) واتە: دڵنیابن پەروەردگار هیچی لەبیر ناچێ...
لە ئیمامی عەلیان پرسی: قورستر لە ئاسمان چیە؟ فەرمووی بوختان بە كهسی بێتاوان. لە دەریا فراوانتر چیە؟ فەرمووی دڵی مرۆڤی قانع. لە ژەهر تاڵتر چیە؟ فەرمووی سەبر بەرامبەر نەزانەکان.
ڕۆژووگرتن لە دیدگای ئیمامی «غەزالی» بزانە ڕۆژوو سێ پلەی هەیە: یەکەم: "گشتی" کە بریتییە لە بەرگری زگ و بەرگری لە شەهوەت. دووەم: "تایبەت" کە بریتییە لە بەرگری چاو، زمان، دەست و پێو ئەندامەکانی لە تووش بوون بە گوناح. سێیەم: "زۆر تایبەت" کە بریتییە لەوانەی گوتمان و پاشان پاراستنی دڵ لە هەرچی خەم و خەفەت و بیرو فکری دنیایەو دابڕانە لە غەیری خوا بە تەواوی. سەرچاوە: کتێبی: کورتەو پوختەی ئیحیا عولوموددین دانەر: ئیمام موحەمەد غەزاڵی
پیاوێک هات بۆ لای ئیمامی عەلی وتی: یا ئیمام دەبینم ڕزقم نیە و ڕزقم سوارە. ئیمام وتی: بە قەڵەمی شکاو نانووسی؟ وتی نەخێر وتی: بەشانەی دەنک شکاو قژ داناهێنی؟ وتی: نەخێر وتی: لەوانەیە لەڕۆشتندا پێش پیاوی بەتەمەن کەوتبی؟ وتی: نەوەڵڵا وتی: دوای نوێژی بەیانی ناخەویتەوە؟ وتی: نەخێر وتی: وازت لە دوعاکردن نەهێناوە بۆ دایک و باوکت؟ وتی: بەرێوەڵڵا... فەرمووی: من لە پێغەمبەرم(دروودی خوای لێ بێت) بیستووە، فەرموویەتی: دوعانەکردن بۆ دایک و باوک ڕزق دەبڕێ... وتی: دایک و باوک لە یاد مەکەن، پێنج فەڕزە دوعایان بۆ بکەن.
هەرگیـز بە چاوی دوێـنێ سەیری ڪەس مەڪە ڕەنـگە ئەو ڪەسە بەرەبـەیــان تەوبـەی ڪردبێ ...! "ئیمامی علی"
ئەگەر دونیاتان دەوێ ڕوو بکەنە قوڕئان ئەگەر قیامەتان دەوێ ڕوو بکەنە قوڕئان ئەگەر هەردووکتان دەوێ ڕوو بکەنە قوڕئان ئیمامی شافعی
پێغەمبەرﷺ کاتێک هاوەڵانی ناردبا بۆ کاروبارێک پێی دەفەرموون: موژدەبەخش بن، ڕاونەرم بن، ئاسانکار بن، قورسکار مەبن! موسلیم١٧٣٢
کۆبوونهوەی خوێندکارانی زانکۆ، بە ئامادهبوونی خوێندکاران، مامۆستایان و قوتابیانی پارێزگای ئەردەبیل، ڕۆژی پێنج شەممە، ١٠ی خاکەلێوە لە شاری «ھەشتجین» بەڕێوە چوو.
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb