کۆبوونهوەی خوێندکارانی زانکۆ، بە ئامادهبوونی خوێندکاران، مامۆستایان و قوتابیانی پارێزگای ئەردەبیل، ڕۆژی پێنج شەممە، ١٠ی خاکەلێوە لە شاری «ھەشتجین» بەڕێوە چوو.
مەبەست لەم کۆبوونەوە کە لە مزگەوتی جامێعای «شێخ محەمەدی قوڕەیش» بەڕێوە چوو، بەدیھێنانی نەشە و گەشەی زانستی لە نێو خوێندکاراندا بەڕێوە چوو
لەم دانیشتنەدا، خوێندکاران لەگەڵ مامۆستایانی خۆیان کۆ بوونەوە و لە ئەزموونەکانی یەکتر کەڵکیان وەرگرت و سەبارەت بە دوو تەوەری «خوێندکاران، باڵوێزانی ئاشتی و دۆستی» و «خوێندکاران پێشڕەو لە باسی زانستییدا» پێکەوە گفتوگۆیان کرد.
لەم دانیشتنەدا چە وتارێک پێشکەشکرا و ھەروەھا کارگەی فێرکاری لە ژێر ناوی «ڕێگە نوێکانی سەرکەوتن» لە لایەن ئەو مامۆستایانەی کە لە کۆڕەکەدا بوون، بەڕێوەچوو.
لە کۆتاییش دا ڕێز لەو خوێندکارانەی کە لە بوارە زانستییەکاندا پلەیان بە دەست ھێنابوو، گیرا و ڕێزنامەی تایبەتیان پێشکەشکرا.
جێگای باسە کە ئەمە سێھەم کۆبوونەوەی خوێندکاران لە پارێزگای ئەردەبیل بوو.
بۆچوونهکان