وانه‌كانی به‌خته‌وه‌ری وَاجتَنِبُوا قَولَ الزُّورِ ... (حه‌ج:٣٠) دووركه‌وتنه‌وه له وتاری ناشیرین و نادادپه‌روه‌رانه، به‌خته‌وه‌ری تاك و كۆمه‌ڵگای لێ ده‌كه‌وێته‌وه. ئاماده‌كردن: پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح - مه‌ڵبه‌ندی كوردستان
دانيشتنێک بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنی کاروباری جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە شاری پاوە، بە ئامادەبوونی ئەندامان و بەرپرسانی ئەو شارە، ڕۆژی پێنج شەممە 17ی خاکەلێوە، لە پاوە بەڕێوە چوو.
ئيمامی «ابن قیم» ڕەحمەتی خودای لێ بێت، دەفەرموێ: کردەوەی بێ ئیخلاس و پێچەوانەی نەریتی پێغەمبەر (د.خ)، وەک جانتای ئەو ڕێبوارەیە کە پڕە لە زیخ و خۆڵ و ھیچ سوودێکی بۆ ڕێبوارەکە نییە.
دانیشتنێک بۆ تاوتوێ کردنی کار و چالاکییه‌کانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسڵاح له پارێزگای کوردستان سه‌باره‌ت به ساڵی 1395ی ھه‌تاوی به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پارێزگا، ڕۆژی چوارشه‌ممه 23ی خاکه‌لێوه له شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی ئیسلاح وێب، له‌م دانیشتنه‌دا مامۆستا حه‌سه‌ن ڕه‌ببانی، وه‌ک نوێنه‌ری لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پارێزگا، ئاماژه‌ی به ئامانج و چالاکیی و ئێستراتێژییهکانی جه‌ماعه‌ت له ساڵی 95 کرد. پاشان ئاماژه‌ی به خاڵه لاواز و به‌ھێزه‌کانی به‌رنامه‌ی جه‌ماعه‌ت کرد.
پێوه‌ندییه گشتییه‌کانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، به بڵاوکردنه‌وه‌ی برووسکه‌یه‌ک، بێڕێزیکردن به مه‌ولانا «عه‌بدولحه‌میدی ئیسماعیل زێھی»، وتارخوێنی ھه‌ینی ئه‌ھلی سوننه‌تی زاھێدان، له لایه‌ن کاناڵی ئاسمانی «ولایت»ی به ئیشێکی ناپه‌سه‌ند و ناڕه‌وا وه‌سف کرد. ده‌قی به‌یانییه‌که به‌م جۆره‌یه:
بسم الله الرحمن الرحیم
«وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ * الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ»(بقره: ١٥٥و١٥٦)
کاره‌ساتی ھاتنی لافاو لە پارێزگاکانی خۆرئاوای ئێران کە خەساری گیانی و ماڵی لێکەوتەوە و بووە ھۆی ونبوونی چەن کەس لە ھاووڵاتییان، خەم و پەژارە بۆ ھەموو خه‌ڵکی بەشەرەف و دڵسۆزی ئێران بەدی ھێنا.
وانه‌كانی به‌خته‌وه‌ری فَحکُم بَینَ النَّاسِ بِالحَقِّ ... (ساد:٢٦) بڵاوبوونه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری له كۆمه‌ڵگادا، هێمای به‌خته‌وه‌ری تاك و كۆمه‌ڵگایه ئاماده‌كردن، پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌ت - مه‌ڵبه‌ندی كوردستان
وەفایێک بۆ فێرگە ئایینیە قوڕینەکانی زێدەکەم فــێــرگـە ئـامـیـانی ئیمان و بـاوەڕ پەروەرێنەری مـرۆی خـاوەن فــەڕ حوجرە ئەی هێمای زانست و وانە کە بۆ ئارامــــی و ڕوونــاکی گیانە فــێـرگە ئەی کۆگای ئەخلاقی بەرز هـەوێنی هیوای کــوردی سـەربەرز لـە تـۆوە فـێــر بووین ژیانی سـادە هــەر کــەس وابــژی بـە دڵ ئـازادە دڵ کــە قـوتـار بوو لـە بەندی لاشە خۆشبەختی ئێرە و ژینی ئەولاشـە دڵێک ئـــەسیری خــاک و هــەوا بێ هـەرگـیـز نـاتـوانێ ڕوو لە هـودا بێ دڵێک خــۆشبەختە ئـــازا و ئـازاد بـێ بەندەی ڕاساڵی خوای خاوەن داد بێ حوجرە تۆ کانگەی هێمنی و سەبری
ڕووداوی خەمبار و دڵتەزێنی چاوگەی «ئازادشاری» پارێزگای گوڵستان کە بووە ھۆی گیان لەدەستانی چەن کەس لە ھاووڵاتییانی ئازیز و برینداربوونی چەن کەسی دیکە، دڵی ھەر ئێرانییه‌کی بەشەرەف و خەڵک دۆستی ھێنایە ژان.
پاش 4 خولی چالاکی شۆراکان ئێستاکه ده‌رفه‌تێکی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی کارنامه‌ی شۆراکان هه‌ڵبسه‌نگێندرێت و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بدرێته‌وه که بۆچی ڕێژه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی هاووڵاتییان له شۆراکانی شار و گوند تا ئه‌و ڕاده‌یه له‌خواره‌وه‌یه.
کۆپی ڕایت 1405 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن IslahWeb