نیگەرانی لەمەڕ مەترسیی تووشبوونی شێرپەنجە لە ڕێگەی مۆبایلەکانەوە، بە بەردەوامی بوونی هەیە. بەپێی کۆمەڵێک توێژینەوە کە بەرنامەی تۆکسیۆکۆلجی نەتەوەیی (ئێن.تی.پی) ئەنجامی داوە، بەڵگەی ڕوون لەبەر دەستدایە کە جرجە نێرەکان کە بەر ئاستێکی بەرزی تیشكدانەوەی فریکوێنسی ڕادیۆیی کەوتوون، وەک ئەوەی کە تەلەفۆنە ۲G و ۳G ییەکان بەرهەمی دەهێنن، تۆمۆری شێرپەنجەی دڵ تێیاندا پەرەی سەندووە. هەرەها چەندین نیشانە لە تومۆر لە مێشک و ڕژێنەی ئەدرێناڵدا بینران. سەبارەت بە جرجە مێیەکان و مشکە نێر و مێیەکان ئەنجامەکان ڕوون نەبوون.
دووهەمین کۆنگرەی ساڵانەی ناوچەیی فەرهەنگی – ئەدەبی مامۆستا عەبدوڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە هەژار 23 و 24ی خەزەڵوەری 1397 لە لایەن ئەنجومەنی فەرهەنگی، هونەری، ئەدەبیی موکریانی مەهاباد لەو شارەدا بەڕێوە چوو. لە کۆنگرەی مامۆستا هەژاردا بەرپرسان و پسپۆڕانی ئامادەبوو وتاریان پێشکەش کرد و پۆستەری تەمری مامۆستا هەژاریش ڕوونوێنیی لێ کرا.
لە پێشینەیەكی سیاسی لە عێراق كە 15 ساڵە ڕووی نەداوە، بۆ جاری یەكەمە سەرۆككۆمار لە سەرۆكوەزیرانی دەباتەوە و سەرنجی هەمووانیش بەلای خۆیدا ڕادەكێشێت. بەرهەم ساڵح كە پێگەی سكای پرێس بە "سەرۆكە كوردە بە هێزەكە" لە راپۆرتێكدا ناوی بردووە، بە جووڵە سیاسییەكانی لە ناوخۆی عێراق و دەرەوەش لە "عادل عەبدولمەهدی" سەرۆكوەزیران و كابینە وەزارییەكەی بردۆتەوە. پێگەكە لەراپۆرتەكەدا ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە، كە ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەزموونی سیاسی بەرهەم ساڵح و "سەنگینییەكەی لەئاشنابوونی بە وردەكاری پڕۆتۆكۆڵی سیاسی و زانیاری فراوانی سەبارەت بە ڕەفتاركردن وەك سەرۆككۆمار".
یەکەمین کۆبوونەوەی فەرهەنگیی جەماعەت لە پارێزگای کوردستان لەژێر ناونیشانی " کەلێنی نەوەکان(generation gap) لە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح"، بە ئامادەبوونی کارناسان و ئەندامانی جەماعەت و بە میوانداری ناوەندی پێوەندە گشتییەکانی جەماعەت لە شاری مەریوان بەڕێوە چوو.
بە پێێ هەواڵی هەواڵنێری ئیسلاح وێب لە مەریوان، بە کۆششی ناوەندی پێوەندە گشتییەکانی جەماعەت لە پارێزگای کوردستان و بە هاوکاری لێژنەی جێبەجێکاری مەریوان، یەکەمین دانیشتنی فیکری و فەرهەنگی بە مەبەستی تاوتوێی دیاردەی کەلێنی نەوەکان، ڕۆژی پێنشەممە 17ی خەزەڵوەری 1397ی هەتاوی بە ئامادەبوونی کارناسان، بەرپرسان، ئەندامان و کەسایەتیگەلێک لە پارێزگاکانی کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژاوا، بەڕێوە چوو.
[بەیانیی دوای بوومەلەرزە، ئێمە فێری زەویناسی دەبین]. "ڕاڵف واڵدۆ ئێمێرسن" نزیکەی یەک ساڵ لە بوومەلەرزە گەورەکەی کرماشان تێپەڕ ببوو کە بوومەلەرزەیەکی تر ناوچەکەی هەژاند و دیسان زیانێکی زۆری لێکەوتەوە. سەبارەت بەوەی کە بوومەلەرزە چییە و چۆن دەکرێت لایەنە شاراوەکانی بناسین پێشنیارتان پێدەکەم فایلی تایبەت بە بوومەلەرزە لە ژمارە چواری گۆڤاری هۆژین بخوێننەوە تا زانیاریتان لەبابەت گشت بوارەکانی ئەم دیاردە سروشتییە نەخت و پوخت دەست بکەوێت.
كۆڕی دانیشتنی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پارێزگای خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لقه‌كان له گوندی ئیستای سه‌ر به ناوچه‌ی تایباد له ڕۆژانی ٥-٦ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ به‌ڕێوه چوو.
به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ شاندێكی پێكهاتوو له ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی و لقی كرماشان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ له سه‌یرانێكی یه‌ك ڕۆژه‌یی به به‌شداری زیاتر له ١٠٠ كه‌س له زانایانی ئه‌ندامی جه‌ماعه‌ت له ناوچه‌ی پاوه ئاماده بوو.
به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیستان و به‌لووچێستان ڕێزی له ٢١ قوتابی نموونه گرت كه له كێبڕكێی قوڕئانی، كولتووری، هونه‌ری و وه‌رزشی له ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیی سه‌لمانی فارسی مه‌كته‌بی ڕیزوانی شاری ئیرانشار پله‌ی به‌رزیان به‌ده‌ست هێنابوو.
به ئاماده‌بوونی دوو ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی و به به‌شداریی زۆرینه‌ی مامۆستایانی جه‌ماعه‌تی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا، سه‌یرانێكی دوو ڕۆژه له دوو به‌شی باكوور و باشووری پارێزگا له ڕۆژانی ٥ و ٧ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ به‌ڕێوه چوو.
جه‌ماڵ ئیسماعیلی به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌گه‌ڵ شاندێكی پێكهاتوو له ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی ٥ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ له نووسینگه‌ی پاوه چاوپێكه‌وتن و وت‌ووێژیان كرد.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل