كۆڕی دانیشتنی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پارێزگای خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لقه‌كان له گوندی ئیستای سه‌ر به ناوچه‌ی تایباد له ڕۆژانی ٥-٦ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ به‌ڕێوه چوو.
له‌و دانیشتنه‌دا عه‌بدولواحید ناسری به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی سه‌باره‌ت به كاركردی جه‌ماعه‌ت له خوڕاسان وتی: ته‌واوی هاوكارانم له لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی لق و نووسینگه‌كان زۆر تێكۆشه‌رن كه جێی خۆیه‌تی سپاس و پێزانینمان هه‌بێ بۆیان. ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: جێگری كولتووری كۆمه‌ڵایه‌تی خوڕاسان چالاكی زۆر به‌رچاوی ئاراسته كردووه كه بریتین له: ١- دامه‌زراندنی وانه‌ی په‌روه‌رده‌یی بۆ خوشكان ٢- دامه‌زراندنی خێرخوازی بۆ یارمه‌تی چینه هه‌ژار و بێ‌به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگا و بڵاوكردنه‌وه‌ی خورادن هه‌ر حه‌وته‌یه به ڕاده‌ی ١٥٠ جێ له‌نێو خاوه‌ن‌پێداویستییان. ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ئێمه به‌بۆنه‌ی جێژنی ڕه‌مه‌زان دیدارێكمان له‌گه‌ڵ پێشنوێژان و وتارخوێنانی شاری تۆربه‌تی جام هه‌بووه و له په‌ند و ئامۆژگارییه‌كانیان به‌هره‌مه‌ند بووین.
له‌و دانیشتنه، لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شاره‌كانی تۆربه‌تی جام و مه‌شهه‌د و تایباد و ساڵحاوا ڕاپۆڕتێكیان له چالاكییه‌كانیان ئاراسته كرد. بیستنی ڕاپۆڕتی جێگرانی لقیش به‌شێكی تر له به‌رنامه بوو. له ڕۆژی هه‌ینی سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی خولی هاوینی به‌شێوه‌ی پارێزگایی خرایه به‌رباس. پاشان وتارخوێنی به‌ڕێزی ئیستای مه‌ولانا جه‌وهه‌ری وتارێكی سه‌باره‌ت به ئایینی ئیسلام و موسوڵمان پێشكه‌ش كرد.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و چاوپێكه‌وتنه دوو ڕۆژه‌یه به به‌ڕێوبه‌ردنی نوێژی هه‌ینی به ئیمامه‌تی مه‌وله‌وی موقه‌دده‌س كۆتایی پێ هات. ئه‌و له وتاری هه‌ینیدا باسی له هێندێ تایبه‌تمه‌ندیی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) كرد.
بۆچوونه‌کان