إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

ناوه‌ندی

  • مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوت و ئیسلاح، ئێوارەی ئەم جومعە(هەینی)یە، -کە ڕێکەوت بوو لەگەڵ 17ی جۆزەردانی 397ی هەتاوی- وێڕای شاندێک لە ڕێوڕەسمی یادوارەی د. ئیبڕاهیمی که لە مزگەوتی شارۆچکەی غەربی تاران بەڕێوە چوو، بەشداری کرد.

  • بیرۆکەی کەڵکوەرگرتن لە ژیریی دەستکرد بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە لە فیلمی سپات لایتەوە وەرگیراوە. بەپێی گێڕانەوەی ئەم فیلمە، ڕۆژنامەوانان لە ناوەندی هەواڵنێریی بۆستۆن گڵەوب بە شوێن ئەو نیشانە تۆمارکراوانەدا دەگەڕێن کە دەریدەخات قەشەکان لە کەنیسەی کاتۆلیکیدا، ئازاری جنسیی منداڵان دەدەن. ڕۆژنامەوانان لە گەڕانەکەیاندا چەند نیشانەیان دەست دەکەوێت کە لە چ کاتگەلێکدا قەشەکان ئەو کارەیان کردووە؛ بۆ وێنە پشوو وەرگرتن بە بیانووی نەخۆشی یان هاتوچۆی زۆر دوو نیشانە بوون.

  • ڕێوڕەسمی بەربانگی ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح  بە ئامادەکاری لێژنەی جێبەجێکاری جەماعەت، لە سنە بەڕێوەچوو.

    به پێێ هەواڵی هەواڵنێری ئیسلاح وێب، مامۆستا «مەحموود وەیسی» لە زانایان و ئەندامانی  پێشەنگی جەماعەت، لەرێوڕەسمەکەدا سەبارەت به «لێهاتوویی و مەهارەتە واتاییەکان» دوا و گوتی: ڕەمەزان مانگی زیادکردنی قورسایی و کێشه؛ بەڵام کام کێش و قورسایی؟ مەبەست کێشی لەش و جەستە نییە بەڵکوو مەبەست کێشی بەندایەتی و پاڕانەوە و واتاییبوونە. ڕەمەزان مانگی جوابکردنی نەفس و شەیتانە. لە زمانی عەڕەبیدا له نێوان دوو چەمکی «صوم» و «صیام» جیاوازی هەیە، «صوم» بە واتای خۆڕاگری و تاقەت هێنانە بەڵام «صیام» به واتای خۆڕاگری وێڕای زەخت و گوشارە.گوشارەکان لەو مانگەدا زۆتر دەبن، توونێتی و برسییەتی و تاوانەکان هەر هەموویان هێرش دێنن و کۆنتڕۆڵکڕدنی خۆمان لە هەمبەر ئەو زەخت و گوشارانە پێی دەگوترێ «صیام».

  • کۆبوونەوەیەکی گەرموگوڕ لە نێوان ئەندامانی هەردوو لێژنەی جێبەجێکاری ناوەندی جەماعەت و لێژنەی جێبەجێکاری پارێزگای تاران، له ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە - ڕێکەوتی 16ی جۆزەردانی ئەمساڵ- لە دەفتەری ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بەڕێوە چوو.

  • سه‌یرانێكی یه‌ك ڕۆژه‌ی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی كرماشان به‌شێوه‌ی خێزانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی گوڵانی ١٤٠١ له‌ سه‌یرانگای سه‌ریاسی پاوه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان به‌ڕێوه‌ چوو.

  • تاقمێك له‌ ئه‌ندامانی لقی ئیرانشار و فه‌نووج ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی (٢٢ بانه‌مه‌ڕی ١٤٠١) چوونه سه‌ر دوندی كێوی ته‌فتان، به‌رزترین دوندی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران.

  • ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی بانه‌مه‌ڕی ١٤٠١ له‌ نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت به‌ به‌شداریی به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌ت و تاقمێك له‌ به‌رپرسان و ئه‌ندامانی ناوه‌ندی ڕێز له‌ ڕه‌ئووف ئازه‌ری، چالاكوانی ئاشتی و براوه‌ی خه‌ڵاتی خۆڕاگری گلووپی ئێران گیرا.

  • بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی کورد"مەلا ڕەشید قەرەنی زادە" سەرۆک بارزانی برووسکەیی هاوخەمی بڵاوکردەوە. لە برووسکەکەدا سەرۆک بارزانی هاوخەمی خۆی بۆ كەسوكاری کۆچکردوو و خەڵکی شاری مەهاباد و زانایانی ئایینیی كوردستان ڕاگەیاندووە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:- بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا ڕەشید قەرەنی زادە كەسایەتیی ئایینی و كۆمەڵایەتی و ئیمام جومعەی پێشووی شاری مەهابادمان پێ گەییشت.

  • پێشەکییەکی کورت بۆ چوونە نێو باسی بابەتەکە:

  • بەڕێز «عەلی وەیسی خانی» یەکێک لە ئەندامانی جەماعەتی دعوەت و ئیسلاحی سەر بە شارستانی سەلاسی باوەجانی لە ُشاری ئیسفەهان کۆچی دوایی کرد.

زۆرترین بۆچوونەکان

زیاترین جیگای باس و سەرنج