بەڕێز «عەلی وەیسی خانی» یەکێک لە ئەندامانی جەماعەتی دعوەت و ئیسلاحی سەر بە شارستانی سەلاسی باوەجانی لە ُشاری ئیسفەهان کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵی پێوەندە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کرماشان، دۆست و برادەری دینیمان «عەلی وەیسی خانی کوڕی حاجی عەبدوڕەحمان وەیسی خانی» لە هۆزی باباجانی کە بۆ هۆی ڕووداوی سووتانەوە بۆ چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئیسفەهان لە جێدا کەوتبوو، ڕۆژی یەکشەممە 17ی پووشپەڕ، ماڵاوایی لە دونیای فانی کرد.
بەم بۆنەوەیەوە پێگەی هەواڵنێری ئیسلاح هاوخەمی خۆی دەردەبڕێ و وێڕای ڕازیبوون بە خواست و ویستی خودا، لە بارەگای یەزدانی مێهرەبان بۆ ئەو خۆشەویستە کوچکردووە بەزە و لێخۆشبوون و بۆ کەسوکاری و نزیکانی سەبر و خۆڕاگری داوا دەکات
بۆچوونهکان