ماوەیەک لەوە پێش بابەتێک لەژێر ناونیشانی توێکاریی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە قەڵەمی بەڕێز غەفوور شێخی لە دووحەوتە نامەی (مکریان امروز) بڵاو بۆوە کە تێیدا وێڕای ڕیزبەندی ڕەوتە مەزهەبییە ناسرواوەکانی باشووری ڕۆژاوا و شوێنی سەرهەڵدانیان و دواتر ناساندنی ڕەوتە مەزهەبییەکان لە نێوخۆی ئێران، جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە دوو ڕەهەندی فکری و دامەزراوەیی پێناسە دەکا و کارکەردە بەردەوامەکانی ئەو ڕەوتە فکرییە لەگەڵ ڕەوتە مەزهەبییەکانی تر بەراورد دەکات («مکریان امروز»، ساڵی دووهەم، ژمارەی هەشت).
پێوەندە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی لقی سیستان و بەلووچستان، پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی، شەهیدبوونی دوکتور مەولەوی عەبدوشەکوور کورد(تورشابی)، بڵاو کردەوە.
ناوەندی پێوەندە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆی نێوان ئۆتۆمبێلێکی نەوتکێش و ئۆتۆبووسێکی موسافیرڕاگوێز کە گیان لەدەستدانی ژمارێک لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی لێکەوتەوە، پەیامێکی پرسە و سەرخۆشی بڵاو کردەوە.
بەختیار عارفی، مامۆستای قوتابخانە و خەڵکی شاری سەردەشت کە پێشتر بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح 18 مانگی زیندانی بۆ بڕابۆوە، ڕۆژی سێ شەممە بەرەو گرتووخانەی مەهاباد ڕەوانە کرا.
ئەمرۆ هەینی، ڕێکەوتی ۵ی گەلاوێژی۱۳۹۷ی هەتاوی، درێژترین مانگگیرانی سەدەی بیست و یەک ڕوو دەدات. ئەم مانگگیرانە لە ئەفریقا، ئاسیای ناوەندی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیكەی ١ كاتژمێر و ٤٣ خولەك درێژە دەکێشێت، هەروەها نزیكەی چوار كاتژمێری پێدەچێت تا بە تەواوەتی مانگگیرانەکە دەڕەوێتەوە. لە بەروارد بە مانگگیرانی دواتر کە ٢١ی ژانویەی ٢٠١٩ لە ئەمریکای باکوور دەبینرێت و تەنیا ٢ خولەکی پێدەچێت ئەم مانگگیرانە کاتێکی زۆر دەخایەنێت. هەروەها خۆرگیرانی ١٤ی ئۆگۆست کە لە ١٤ ویلایەتی ئەمریکا بینرا، تەنیا ٢ خولەک و ٤٠ چرکە درێژەی هەبوو.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۵ی گەلاوێژی۱۳۹۷ی هەتاوی، درێژترین مانگگیرانی سەدەی بیست و یەک ڕوو دەدات. ئەم مانگگیرانە لە ئەفریقا، ئاسیای ناوەندی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیكەی ١ كاتژمێر و ٤٣ خولەك درێژە دەکێشێت، هەروەها نزیكەی چوار كاتژمێری پێدەچێت تا بە تەواوەتی مانگگیرانەکە دەڕەوێتەوە. لە بەروارد بە مانگگیرانی دواتر کە ٢١ی ژانویەی ٢٠١٩ لە ئەمریکای باکوور دەبینرێت و تەنیا ٢ خولەکی پێدەچێت ئەم مانگگیرانە کاتێکی زۆر دەخایەنێت. هەروەها خۆرگیرانی ١٤ی ئۆگۆست کە لە ١٤ ویلایەتی ئەمریکا بینرا، تەنیا ٢ خولەک و ٤٠ چرکە درێژەی هەبوو.
کۆبوونەوەیەکی یەک ڕۆژە بە مەبەستی ڕێزلێنان و حورمەتگرتن لە ژمارێک نووسەر و وتاربێژە هەڵکەوتووەکانی جەماعەت بە ئامادەبوونی بەرپرسی پێوەندە گشتییەکانی ناوەندی جەماعەت، بەرپرسانی پارێزگا و شارەکان لە ڕۆژی پێنجشەممە 4ی گەلاوێژ لە ڕەبەتی سەردەشت بەڕێوە چوو.
«کۆچەر بیرکار» لە ساڵی 1978 لە گوندی "نێ"ـی سەر بە شاری مەریوان لە کوردستان لەدایکبووە و یەکێک لە براوەکانی میدالی فیڵدزی ٢٠١٨ ەیە. خەڵاتەکە لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی بیرکاری لە ڕیۆ دی جانیرۆ لە بڕازیل بەخشرا.
خەڵاتی فێلدز کە بە نۆبڵی بیرکاری ناسراوە، هەر چوار ساڵ جارێک دەبەخشرێت، براوەکان دەبێت لەو ساڵەدا کە خەڵاتەکە وەردەگرن، تەمەنیان کەمتر لە ٤٠ ساڵ بێت و ئەوپەڕی چوار بیرکاریزان لە یەک کاتدا خەڵات دەکرێن.
ڕۆژی پێنجشەممە ۱۱ی گەلاوێژی ۹۷ی هەتاوی، یەکەمین کۆڕی زانستی مۆسیقا لە لایەن بەشی فەرهەنگیی پێگەی هەواڵیی هاژە لەسەر تەوەری «پێگەی دەف و گۆڕانکارییەکانی هونەری دەفژەنی کوردستان لە قۆناغی هاوچەرخ» بە وتاروێژی شۆڕش ماملێ و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێکی بەرچاو لە هونەرمەندانی کوردستان، لە ساڵۆنی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی مەهاباد بەڕێوە چوو.
جەماڵ ئیسماعیلی بەرپرسی پێوەندە گشتییەکانی ناوەندی جەماعەت ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژ، بە سازدانی کارگەیەک بۆ ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەت لە شاری سەردەشت، چەمکی فەرهەنگی ڕێکخراوەیی تاوتوێ کرد.
کۆپی ڕایت 1405 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن IslahWeb