سه‌یرانێكی یه‌ك ڕۆژه‌ی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی كرماشان به‌شێوه‌ی خێزانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی گوڵانی ١٤٠١ له سه‌یرانگای سه‌ریاسی پاوه سه‌ر به پارێزگای كرماشان به‌ڕێوه چوو.
له‌و گه‌شته كه دوای سه‌رده‌می كۆڕۆنا به‌ڕێوه چوو، هێندێ له خوشك و برایانی جه‌ماعه‌تی ئه‌و شاره دیداریان له‌گه‌ڵ یه‌كتری نوێ كرده‌وه و ئه‌و چاوپێكه‌وتنه كه دوای چه‌ند ساڵ ته‌یار بوو، بوو به‌هۆی خۆشی و ڕه‌زامه‌ندیان.
دوای خواردنی نانی نیوه‌ڕۆ، چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز خوێندرایه‌وه. پاشان لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی لقی كرماشان، دكتۆر جه‌وانمیر موحه‌ممه‌دی له وتارێكدا به‌خێرهاتنی میوانانی كرد.
له درێژه‌ی ئه‌و دانیشتنه ئیمانییه‌دا، دكتۆر سه‌تتار ئایینه‌پوور وه‌ك وتاربێژی تایبه‌تی به‌رنامه به ئاماژه به ئایه‌تی ١٢٩ی سووڕه‌تی ئه‌عڕاف، به‌دیهاتنی مرۆڤ وه‌ك جێگری خوای له لایه‌ن خوای گه‌وره‌ی، ئامانجدارانه و به‌ندایه‌تی دروستی خوای ئه‌ركی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگای مرۆیی زانی و داوای كرد كه مرۆڤه‌گان به‌شێوه دروست كه‌ڵك له ئامراز و كه‌ره‌سه و ده‌رفه‌ته‌كان وه‌رگرن و له به‌شێك له وته‌كانیدا وتی؛ ئه‌گه‌ر جیا له‌وه بێ و خوانه‌خواسته له كه‌ره‌سه و ده‌رفه‌ته‌كان به‌باشی به‌هره وه‌رنه‌گیرێت، له ڕۆژی دوای له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه لێپرسینه‌وه‌مان لێ ده‌كرێ، به ئامانجیشمان ناگه‌ین.
ئه‌و دانیشتنه ئیمانیی-سه‌یرانییه تا دوای نوێژی ئێواره له لێواری سروشت و كێوه جوانه‌كانی شاهۆ درێژه‌ی هه‌بوو.
له كۆتاییدا نێوان مێرمناڵان و مناڵانی ئاماده‌بوو كێبڕكێیه‌ك ڕێك خرا و له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وه براوه‌كان خه‌ڵات كران.
بۆچوونه‌کان