بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی کورد"مەلا ڕەشید قەرەنی زادە" سەرۆک بارزانی برووسکەیی هاوخەمی بڵاوکردەوە. لە برووسکەکەدا سەرۆک بارزانی هاوخەمی خۆی بۆ كەسوكاری کۆچکردوو و خەڵکی شاری مەهاباد و زانایانی ئایینیی كوردستان ڕاگەیاندووە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:- بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا ڕەشید قەرەنی زادە كەسایەتیی ئایینی و كۆمەڵایەتی و ئیمام جومعەی پێشووی شاری مەهابادمان پێ گەییشت. خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا ڕەشید قەرەنی زادە دۆستێكی نزیكی ئێمە و دڵسۆز و كەسایەتییەكی نیشتیمانپەروەر و خواناسی شاری مەهاباد بوو، لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە بۆ هەموومان. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری مامۆستا ڕەشید و خەڵكی خۆشەویستی شاری مەهاباد و زانایانی ئایینیی كوردستان دەكەم. لەخودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت. انا لله و انا الیە راجعون مەسعوود بارزانی 12ی 7ی 2018