ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی بانه‌مه‌ڕی ١٤٠١ له نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت به به‌شداریی به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌ت و تاقمێك له به‌رپرسان و ئه‌ندامانی ناوه‌ندی ڕێز له ڕه‌ئووف ئازه‌ری، چالاكوانی ئاشتی و براوه‌ی خه‌ڵاتی خۆڕاگری گلووپی ئێران گیرا.
ڕه‌ئووف ئازه‌ری له‌و دانیشتنه‌دا باسی له چۆنیه‌تی پێكهێنان و به‌ئاكامگه‌یاندنی ئه‌و پڕۆژه فێركارییه‌ی ئاشتی كرد.
ئه‌و له یه‌ك ده‌یه‌ی ڕابردوودا چالاكی له بواری فێركاری ئاشتی له قوتابخانه‌كانی نموونه‌یی ده‌ست پێ كرد و له مه‌ودای كاریی خۆیدا كاری له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ری دڵۆڤانی، وتووێژ و ئاشتی له پێنج هه‌رێمدا له‌گه‌ڵ مناڵان و مێرمناڵان و لاوان كردووه.
ڕه‌ئووف ئازه‌ری به پڕۆژه‌ی ئاشته‌وایی له به‌شی لاوان پله‌ی یه‌كه‌ی خه‌ڵاتی خۆڕاگری گلووبی ئێران – ئۆسكاری خۆڕاگری- به‌ده‌ست هێنا.
له درێژه‌دا هه‌ركام له ئاماده‌بووان وێڕای باسكردنی ئه‌زموونی ژیانیان له چالاكی و به‌شداریی كۆمه‌ڵایه‌تییان له بواره‌كانی گیرۆده‌یی و پسپۆڕی خۆیان، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی و گرینگییدانی زیاتر به بواری ژینگه‌پارێزی وه‌ك بنه‌ما و ڕوانگه‌یه‌كی تایبه‌تی ئاماژه‌پێكراو له ڕیساله‌تی خزمه‌تگوزاری جه‌ماعه‌تدا كرد.
له كۆتاییشدا به‌مه‌به‌ستی ڕێزنان له هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانی ئه‌و چالاكوان و بیرداڕێژه سه‌ركه‌وتووه‌ی بواری ئاشتی و دڵۆڤانی، له‌وحی ڕێزنان له لایه‌ت پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحه پێشكه‌شی كرا.
بۆچوونه‌کان