"دوکتور پەروانە سەلەحشووری" و "خاتوو تەیبە سیاوەشی"، نوێنەرانی شاری تاران لە پارلەمان، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، 25ی بەفرانبار، لە دەفتەری ناوەندی جەماعەت، لەگەڵ ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح دیداریان کرد.
خوای مەزن و دلۆڤان لە کتێبی پیرۆزیدا دەفەرموێت ( وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ ...) الأنبیاء 33. واتە: ھەر خۆی شەو و ڕۆژ و خۆر و ھەیڤی دروست کرد و هەمووشیان لە شوێن و خولگەی خۆیاندا مەلە دەکەن. ئەم ئایەتە پیرۆزە دەمانخزێنێتە نێو راستییەکی زۆر گرنگەوە کە پەیوەندی بە سیستەمی جووڵەوە هەیە لە گەردوون کە ئێستا زانستی نوێ لە تاوتوێکردنی ئەم بابەتەدایە و زۆر تیشکی خراوەتە سەر دوای ئەوەی کە دڵنیا بووین لەوەی ئێمەی مرۆڤ لە گەردوونێکی زۆر فراواندا دەژین و جووڵە تیایدا بریتییە لە خولانەوەی هەموو شتێک لە چواردەورەی چەقێکەوە.
"موحەممەدئهمین ئهمینیان" کوڕی حاجی عبدوڵڵای گڕوێسی له ساڵی ۱۳۲۵ی ههتاوی له گوندی گڕوێسی سهر به ناوچهی ئالانی سهردهشت چاوی به دونیا ههڵێناوه، تا چوار ساڵی ژیانیان له گروێس بووه. دواتر له ساڵی ۱۳۲۹ی ههتاوی ماڵیان دێته سهردهشت.
ههرچهند زۆر تامهزرۆی خوێندن بووه مهخابن بۆی ناگونجێت به شێوهیکی ڕهسمی بچێته قوتابخانه. دواتر له پهنا کار و کهسابهت له لای مامۆستایانی ئایینی دهست به خوێندن ئهکات.
موحهممهدئهنوهر ئهمیری بهرپرسی جهماعهتی دهعوهت و ئیسلاحی لقی سیستان و بهلووچێستان ڕۆژی شهممهی ١٤ی جۆزهردانی ١٤٠١ چاوپێكهوتنی لهگهڵ ئهندامانی جهماعهت له سهراوان و سۆران كرد.
دوکتور "عەلی ئەکبەر عەلیخانی" بەڕێوەبەری " بەڕێوەبەری لێژنەی لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەلاتی ناوینی کۆلێژی لێکۆڵینەوەکانی جیهان "، بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، 11ی ڕێبەندان، لە دەفتەری ناوەندی جەماعەت، لەگەڵ ئەمینداری گشتیی جەماعەت دیداری کرد.
"پەنابەرێکی کورد بەنوسینی ڕۆمانێک لە زیندانەوە بەهادارترین خەڵاتی ئەدەبیی ئوستراڵیای وەرگرت" **** پەنابەرێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبێ ئەوەی خۆی ئامادە بێت لە مەراسیمی بەخشینی خەڵاتەکە، بەهادارترین خەڵاتی ئەدەبیی ئوسترالیای وەرگرت. ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە "بێهرووز بووچانی ڕۆژنامەنووس و نووسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە دوورگەی مانووس لە ئوسترالیا پەنابەرە، بەهادارترین خەڵاتی ئەدەبی ئوسترالیای پێ بەخشراوە".
دووهەمین کۆبوونەوەی هاوفکری لەژێر ناونیشانی "ئاستەنگەکانی بەردەم جەماعەت" بە ئامادەبوونی ئەژمارێک لە ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەت، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندان لە دەفتەری ناوەندی بەڕێوە چوو. لەم کۆبوونەوەیەدا، ئەندامان وێڕای لێکدانەوەی دۆخی ئێستای جەماعەت، ئاماژەیان بە سەرەکیترین ئاستەنگەکانی بەردەم جەماعەت کرد کە ئەگەریان هەیە لە داهاتوویەکی دوور یا نزیک ڕووبەڕووی ئەم رێکخراوەیە ببنەوە.
بەهمەن فەریوەر ناسراو به "سۆران کوردستانی" ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی بەرامبەر به ١٩٥٥ی زایینی له شاری هونەرپەروەری سنە پێی ناوەتە دنیا. سۆران کوردستانی نووسەر، شاعیر و مێژوونووسی کوردی ئێرانه. له دایکیڕا له بنەماڵەی شێخانی مەردوخیی هەورامان (نەوەی شێخ محەممەدی مەردووخی کوردستانی) بوو.
سۆران کوردستانی دوای فامکردنەوە له شارەکانی سنە، کرماشان، مەشهەد، ئەردەبیل، مەهاباد و ورمێ درێژەی به خوێندن داوه و ساڵی ١٣٥٥ی کۆچی هەتاوی بەرامبەر به ١٩٧٥ی زایینی له دەبیرستانی ژماره سێی خارەزمی تاران دیپڵۆمی وەرگرت.
دوکتور "ڕەحمەت موحەممەدی" یەکێک لە ئەندامانی لاوی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، سەرلەئێوارێی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی ڕێبەندان، لە نەخۆشخانەی ئەختەری تاران کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵی ئیسلاح وێب، دوکتور "ڕەحمەت موحەممەدی"؛ کە یەکێک لە ئەندامانی لاوی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی سەردەشت بوو، ماوەیەک لەوە پێش لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ زێدی خۆی، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبێ و بۆ چارەسەری ڕەوانەی تاران دەکرێ، بەڵام بەداخێکی گرانەوە پاش چەند ڕۆژ کەوتن و لە میانەی چارەسەری ئازارەکانی لە نەخۆشخانە، بە دەم داوای پەروەردگارەوە ماڵاوایی لە دونیای فانی دەکا و بە کۆچە دڵتەزێنەکەی کەسوکار و دۆست و نزیکانی نوقمی خەمێکی قووڵ و شادیبەزێن دەکا.
به بۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو "دوکتور ڕەحمەت موحەممەدی"، "مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک کۆچی دوایی ئەو بەڕێزەی وەک دەردێکی گران و داخێکی گەورە وەسف کرد.
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل