"موحەممەدئهمین ئه‌مینیان" کوڕی حاجی عبدوڵڵای گڕوێسی له ساڵی ۱۳۲۵ی هه‌تاوی له گوندی گڕوێسی سه‌ر به ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت چاوی به دونیا هه‌ڵێناوه، تا چوار ساڵی ژیانیان له گروێس بووه. دواتر له ساڵی ۱۳۲۹ی هه‌تاوی ماڵیان دێته سه‌رده‌شت.
هه‌رچه‌ند زۆر تامه‌زرۆی خوێندن بووه مه‌خابن بۆی ناگونجێت به شێوه‌یکی ڕه‌سمی بچێته قوتابخانه. دواتر له په‌نا کار و که‌سابه‌ت له لای مامۆستایانی ئایینی ده‌ست به خوێندن ئه‌کات.
"قورئان " و "دهلاییل" له لای مامۆستا عبدوالکه‌ریم خه‌تیب ته‌واو ده‌کات و دواتریش له لای مامۆستایانی وه‌ک "شێخ عەبدوڕەئووف نه‌قشبەندی"، "مامۆستا مه‌لا ساڵح حه‌سه‌نزاده" و میرزا مه‌مه‌ندی باب ئاغای ده‌رسی عه‌ره‌بی و کوردی و فارسی خوێندوه و به ده‌م وانه‌وه موتاڵای زۆری به تایبه‌ت له‌سه‌ر شێعر و ئه‌ده‌بی کوردی بووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌مه که هه‌ست و زه‌وقی شاعیری بجووڵێت. نازناوی "ئه‌مین" هه‌ڵده‌بژیریت و ده‌ست ده‌داته پێنووس و ده‌ست ده‌کا به نووسینی شێعر و په‌خشان، تا ئێستا ۱۷ په‌رتوکی نووسیوه که ۱۴ یان له چاپ ده‌رچوون.
تازه‌ترین و به‌نرخترین به‌رهه‌می مامۆستا شه‌رحی " بووستانی سه‌عدی" به زمانی پاراوی کوردی بووه که له دوو به‌رگدا که‌وتۆته ده‌ست لایه‌نگرانی کتێب.
باقی به‌رهه‌مه‌کانی بریتین له :
۱-به‌هه‌شتی کوردستان
۲-گه‌شتی کوردستان
۳ -زانستی تهجویید
4 - که‌شکۆڵی عه‌داڵه‌ت
۵ - هه‌گبه‌ی چواران
۶- پوخته‌یه‌ک له مێژووی کوردستان
۷ - خه‌مڕه‌وێن
۸ - ئاسۆی ئه‌ده‌ب
۹ - ئاوێنه‌ی ئه‌وین
۱۰ - دیاری بۆ هۆگرانی قورئان
۱۱- ناوه پیرۆزه‌کانی یه‌زدان
۱۲- ئایه‌ته‌لکورسی
۱۳- رێنموونیه‌کانی قورئان
۱۴ - خورجێنی ئه‌مین گروێسی
۱۵ - شێعر له سه‌ر دیمه‌نه جوانه‌کانی سه‌رده‌شت
۱۶ - گه‌نجی نه‌بڕاوه بۆ ئه‌ویندارانی قورئان
نموونەیەکی زۆر جوان لە هۆنراوەکانی مامۆستا:
رَایتُکَ تَکوینی بِمَیسَمِ مِنّۃِ
کَانّکَ لُنتَ الاَصلَ فی یَومِ تَکوینی
فَدَعنی مِنَ المَنِّ الوَخیمِ بِلُقمَۃِ
مِنَ العَیشِ تَكفینی اِلی یَومِ تَکفینی
***
به شیشه‌ی منه‌ت سا داخم مه‌که
هیچم لێ ناوێی به ڕه‌ببی مه‌که
خوایه بوونه‌وه‌ر واته سیواکه
بۆ باری ژینم داری سیواکه
بۆ له‌تکه نانێ تا گه‌رمه گۆڕێ
خۆ نافرۆشم مه‌ردم له گۆڕێ
ژین بێ به‌قایه و به چه‌شنی تاوێ
ده‌وامی نییه و ده‌ڕوا به تاوێ
به‌خیل پێی وایه نانده‌ری منه
سا کۆڵ و باری به هه‌زار منه
ئه‌گه‌ر بمداتێ زێڕی خه‌زانه
بایه‌خی نییه و پووشی خه‌زانه
نه ماریفه‌ت و نه هه‌دیه و خه‌ڵات
هیچم لێ ناوێی تا ڕۆژی خه‌ڵات
ناکێشم مه‌ننی که مه‌ننی نه‌خۆم
قه‌ناعه‌ت ده‌که‌م به دۆشاوی خۆم
به‌و مه‌رجه دڵم پڕ بێ له ئیمان
بشمرم ناخۆم نانی له‌ئیمان
ئینسانی له‌ئیم پیاوی پاره‌یه
به تیری ته‌ماع جه‌رگی پاره‌یه
چنۆک و کوێر نان دزێوی لای خوان
خه‌ی له خۆم ناخۆم نانی وان له خوان
تاجی قه‌ناعه‌ت وه‌ک تاجی شایی
ده‌نێمه سه‌ر سه‌ر له شین و شایی
"ئه‌مین" تێکۆشه بۆ ژینی خۆشت
بۆ گه‌ل و هۆزت بێجگه له خۆشت
......................................................................
*** ئیسلاح وێب لە ناخی دڵەوە سپاسی کاک "ئازاد ئەمینیان" -کوڕی بەڕێزی مامۆستا- دەکات کە بە دڵێکی فراوان و هەستێکی جوان، لە بڵاوکردنەوەی ئەم زانیارییانە سەبارەت بە باوکی بەڕێزیان هاوکاریان کردین.
بۆچوونه‌کان