به‌ ئاماده‌بوونی دوو ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی و به‌ به‌شداریی زۆرینه‌ی مامۆستایانی جه‌ماعه‌تی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا، سه‌یرانێكی دوو ڕۆژه‌ له‌ دوو به‌شی باكوور و باشووری پارێزگا له‌ ڕۆژانی ٥ و ٧ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ به‌ڕێوه‌ چوو.

ئه‌و سه‌یرانه به‌ به‌شداریی سه‌عده‌ددین سددیقی و حوسه‌ین تیباش له‌ ئه‌ندامانی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت و موحه‌ممه‌دڕه‌سووڵ ئه‌بولموحه‌ممه‌دی به‌رپرسی ناوه‌ندی به‌شی زانایان و به‌ به‌شداری مامۆستایانی جه‌ماعه‌تی لق به‌ڕێوه‌ چوو.

مامۆستا حوسه‌ین تیباش ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت وه‌ك وتاربێژ، وێڕای ئاماژه‌ به‌ ئایه‌تی ١٥٩ی سووڕه‌تی ئالی عیمڕان و شكستی موسوڵمانان له‌ غه‌زای ئۆحۆد، باسی له‌ ئاكاری به‌رزی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) كرد كه حه‌زره‌ت هه‌رچه‌ند هێندێ له‌ هاوه‌ڵان له‌ فه‌رمانی وی لایاندا و بوو به‌ شكستی قورسی موسوڵمانان، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به‌ دڵاواییه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵان كرد، بۆیه‌ له‌سه‌ر بانگخوازانی ڕێی خوا پێویسته به‌ سه‌رباشقهدانانی پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) ئه‌و تاواناییانه‌ی خواره‌وه‌ بۆ گه‌شه‌ی كه‌سایه‌تی خویان به‌ده‌ست بێنن:

١- دابینكردنی به‌ستێنێكی ئارام و ته‌كووز بۆخۆیان

٢- ڕاهێنان و به‌ده‌ستهێنانی توانایی و كارامه‌یی له‌ بواری كاری خۆیاندا

٣- سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ترس و سامی نابه‌جێ و هه‌نگاونان و ڕۆیشتنی به‌رده‌وام و په‌یتاپه‌یتای به‌ره‌و پێش

٤- چوونه‌ده‌ر له‌ بازنه‌ی ئه‌منی خۆیان

٥- دابینكردنی ڕیزێك له‌ یه‌كه‌مینه‌كانی كاری خۆیان بۆویكه بزانن تا چ ڕاده‌یه‌ك له‌ كاره‌كانیاندا پێشكه‌وتوون

٦- هه‌وڵدان بۆ لابردنی پێناسه‌ نه‌رێنییه‌كانی كه‌سایه‌تیی خۆیان

٧- جه‌خت و وردبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌ ئه‌رێنییه‌كانی كه‌سایه‌تیی

٨- ململانێكردن له‌گه‌ڵ مرۆڤ لاساره‌كان و هه‌وڵ بۆ چاكسازییان

٩- دیاریكردنی هاوڕێ و هاودڵی شیاو

١٠- قه‌بووڵ بكه‌ین كه ڕابردوو ڕابرد و ئیتر داخی بۆ نه‌خۆین

١١- نه‌یاران هێندێ جار ئاوێنه‌ی باشن بۆ ناسی مرۆڤ، چونكه هاوڕێیان عه‌یب و كه‌سه‌ری ئێمه داده‌پۆشن.

١٢- ناسینی هاوچاوی سه‌ربه‌خۆ و به‌هێز كه به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و، ببێته هۆی به‌راوردێكی دروست و پێشكه‌وتنی مرۆڤ.

١٣- گرینگیدان به‌ ته‌ندرووستی و بۆنموونه سه‌یران و وه‌رزش

شێخ سه‌عده‌ددین سددیقی ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی، وێڕای گه‌یاندنی سڵاوی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت و ئه‌ندامانی تری شۆڕای ناوه‌ندی به‌ مامۆستایانی لقی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا، ئاماژه‌ی به‌ پێگه‌ی تایبه‌تی زانایان له‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام و له‌ جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح كرد و وتی ئێمه ده‌بێ به‌رده‌وام له‌سه‌ر ڕێبازێك بڕۆیین كه جێی ڕه‌زامه‌ندی و یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی خوای گه‌وره بێ و له‌و بواره‌وه‌ سپاسی خوای گه‌وره‌ ده‌كه‌ین.

ئه‌و وێڕای ئاماژه‌ به‌ هێندێ جیاوازیی و دووفاقه‌یی وتی: دینداری تاكه‌كه‌سی ته‌نیا له‌ بواری دڵپاكی (مه‌به‌ست و پاڵنه‌ر) واتا په‌یا ده‌كا. گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانی دین له‌ بواره‌كانی تر، پێویستی به‌ دینداری به‌كۆمه‌ڵه‌.

هه‌روه‌ها سه‌با‌ره‌ت به‌ جیاوازیی دروشم و كردار  وتی كه مامۆستایان و بانگخوازان نابێ ته‌نیا سه‌رقاڵی ڕوونكردنه‌وه‌ی قازانج و باشییه‌كانی دین و یا خراپییه‌كان بن، به‌ڵكوو پێویسته بۆ پێكهێنانی فه‌زیله‌ت و باشییه‌كان و لابردنی په‌ستی و خراپییه‌كان هه‌وڵ بده‌ن.

 

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شوڕای ناوه‌ندی له‌ به‌شێكی تری وته‌كانیدا به‌ تاوتوێی دۆخی ئێستای جه‌ماعه‌ت، جه‌ماعه‌تی به‌ باشی به‌راورد كرد و وتی كه جه‌ماعه‌ت ته‌واوی خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگا به‌رده‌نگی خۆی ده‌زانێ و بڕوای وایه‌ بۆ پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو پێویسته له‌ ته‌واوی توانایی و وزه‌كان كه‌ڵك وه‌رگیرێت. ئه‌و له‌ باسی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك جه‌ختی كرد: ئێمه بڕوامان وایه‌ كه دۆخی هه‌ستیاری ئێستاكه‌، هه‌ڵسوكه‌وت و یه‌كترقه‌بوولكردنی زیاتری پێویسته.

شێخ فه‌رزان خامۆشی مه‌ستێری په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا‌ به‌ ئاماژه‌ به‌ گرینگیی كاری بانگخوازی و هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌ت وتی: ئه‌گه‌ر كاری بانگخوازی نه‌بێ، كۆمه‌ڵگا له‌ڕووی به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانه‌وه‌ تووشی داڕووخان ده‌بوو و له‌ ڕوانگه‌ی قوڕئانی پیرۆزه‌وه‌ كار و چالاكی به‌كۆڵ دڵخۆشكه‌ره‌، بۆیه‌ نابێ ڕێگای دووره‌په‌رێزی و گۆشه‌نشینی له‌ كۆمه‌ڵگادا هه‌ڵبژێرین، به‌ڵكوو پێویسته له‌ئاست دۆخی كۆمه‌ڵگاوه‌ هه‌ستیار بین و بازنه‌ی داڵغه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و بازنه‌ی كاریگه‌ری به‌رین و له‌ كه‌سانی بێ‌هه‌ڵوێست و بێ‌هیوا نه‌بین، به‌ڵكوو به‌رده‌وام له‌ڕێی بانگخوازییه‌وه‌ هه‌نگاو هه‌ڵێنینه‌وه‌، چونكه خه‌ڵك له‌ ئاست نه‌خۆشی و زه‌ره‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگایی به‌ سێ تاقم دابه‌ش ده‌بن:

١- مرۆڤه‌كانی بێ‌هیوا له‌ چاكسازیی

٢- تێكۆشه‌رانی ڕێگای چاكسازیی

٣- مرۆڤه‌كانی بێ‌هه‌ڵوێست له‌ ئاست زیانه‌كان

دكتۆر موحه‌ممه‌دڕه‌سووڵ ئه‌بولموحه‌ممه‌دی به‌رپرسی ناوه‌ندی ئیداره‌ی مامۆستایان وه‌ك كۆتا وتاربێژی ئه‌و سه‌یرانه دوو ڕۆژه‌یه‌ به‌ ئاماژه‌ به‌ ئه‌ركی گرینگی مامۆستایان و زانایان له‌و سه‌رده‌مه‌دا، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێگه‌ی زانایانی وه‌ك ئه‌ركێكی شه‌رعی زانی و وتی: بانگه‌شه‌ و بانگخوازیی، فه‌رمان به‌ چاكه و گه‌ڕانده‌نه‌وه‌ له‌ خراپه‌، په‌روه‌رده‌ی ئاكار و ئه‌خلاقی و فێركردنی زانسته‌كانی ئایینی له‌ ئه‌ركه‌ گرینگه‌كانی ئه‌وڕۆی مامۆستایان و زانایانه.

له‌ كۆتایی ئه‌و دیداره‌دا له‌ زه‌حمه‌ته‌كانی مامۆستایان ڕه‌سووڵ ڕه‌سووڵی‌كیا، موحه‌ممه‌دڕه‌سووڵ ئه‌بولموحه‌ممه‌دی، سه‌ید موحه‌ممه‌دئه‌مین واژی و عه‌بدولكه‌ریم تاران وه‌ك چالاكوانانی میدیایی جه‌ماعه‌ت له‌ به‌شی مامۆستایان ڕێز گیرا.

جێی ئاماژه‌یه‌ كه به‌رپرسی لق عه‌بدولكه‌ریم عه‌زیززاده‌، له‌ په‌یامی به‌خێرهاتنكردنی خۆیدا جه‌ختی له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ بۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت و به‌تایبه‌ت مامۆستایان و وردبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌ وتاره‌كانی هه‌ینیدا كرد.

جێی ئاماژه‌یه‌ كه ئه‌و سه‌یرانه له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی مامۆستایانی جێگری كولتووری-كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا به‌ڕێوه‌ چوو.