به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیستان و به‌لووچێستان ڕێزی له ٢١ قوتابی نموونه گرت كه له كێبڕكێی قوڕئانی، كولتووری، هونه‌ری و وه‌رزشی له ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیی سه‌لمانی فارسی مه‌كته‌بی ڕیزوانی شاری ئیرانشار پله‌ی به‌رزیان به‌ده‌ست هێنابوو.
له‌و كۆڕه‌دا موحهممهدئهنوهر ئه‌میری «به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیستان و به‌لووچێستان» سه‌ركه‌وتنی قوڕئانی، كولتووری، هونه‌ری و وه‌رزشی قوتابیانی قۆناغی دواناوه‌ندی شه‌هید نامجووی به‌رز نرخاند و پیرۆزبایی پێ وتن. ئه‌و له درێژه‌ی وته‌كانیدا، به‌هره‌وه‌ری باش له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره و بۆنموونه نیعمه‌تی قوڕئانی ئاماژه پێ دا و داوای له قوتابیان كرد كه له‌به‌ركردن و پابه‌ندبوون به قوڕئان بكه‌نه سه‌رباشقه‌ی ژیانی خۆیان.
ئه‌و كه‌ڵكوه‌رگرتن له بیر و بیرۆكه‌ی، خولقێنه‌رانه زانی و نهێنی سه‌ركه‌وتنی له په‌روه‌رده‌ی هێزی بیركردنه‌وه و تێڕامان هه‌ژمار كرد.
به‌رپرسی ناوه‌ندی سه‌لمانی فارسی، به ئاماژه به‌وه‌یكه قۆناغی میرمناڵی، قۆناغێكی پڕههراوهوریا و چاره‌نووساز له ژیانی مرۆڤه، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌هره‌وه‌ری باشتر و شیاوتر له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره له كێبڕكێی قوڕئانی، هونه‌ری، كولتووری و وه‌رزشی كرد.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ناوه‌ندی سه‌لمانی فارسی له مه‌كته‌بی ڕیزوان له‌و تاكه مزگه‌وتانه‌یه كه خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی كامپێوتهری، كه‌ره‌سه‌ی وه‌رزشی و كتێبخانه‌یه. به‌ڕێوبردنی گه‌شتیی زانستی و گه‌شتیاری، وانه‌ی قوڕئانی، فێركردنی زمانی ئینگلیزی و تاقیگه‌ی زانستیی له‌و پێداویستییانه‌ن كه له هاویندا بۆ به‌هره‌وه‌ری كاته‌كانی قوڕتابیان ده‌كرێ كه‌ڵكی لێ وه‌رگیرێ.
«عارف وه‌كیلی» ڕاهێنه‌ری قوتابیان، چالاكی و پله‌كانی به‌ده‌ستهاتوو له‌لایه‌ن قوتابیانی قوتابخانه‌ی شه‌هید نامجووی بۆ ئاماده‌بووان ڕوون كرده‌وه.
له كۆتاییدا له لایه‌ن قوتابخانه و ناوه‌ندی سه‌لمانی فارسی براوه‌كان له‌وحی ڕێزنان و خه‌ڵاتیان پێشكه‌ش كرا.
بۆچوونه‌کان