ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 4ی پووشپه‌ڕ مامۆستا عبدالرحمن پیرانی له‌گه‌ڵ عبدالستار مجید ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانی له مه‌كته‌بی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ئێران كۆبوونه‌وه‌و چاو پێكه‌وتنی كرد.
مامۆستا هێمن-ی شاعری ناوداری كورد ناوی ته‌واوی محه‌ممه‌دئه‌مین، کوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شێخه‌لیسلامی موکرییه، دایکی ناوی زه‌ینه‌ب، کچی شێخی بورهانه هێمن له شه‌وی 4 له‌سه‌ر 5 ی مانگی مه‌یی ساڵی 1921 له گوندی لاچین-ی نزیک شاری مه‌هاباد له‌دایکبووه. هه‌ر به منداڵی ده‌خرێته به‌ر خوێندن‌و چه‌ند ساڵ له قوتابخانه‌ی سه‌عاده‌ت له شاری مه‌هاباد ده‌خوێنێت.
دانیشتنی شۆڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان، پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو 13 پووشپه‌ڕ، له مه‌كتبی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت له تاران‌دا به‌ڕێوه‌چوو. له‌و دانیشتنه‌دا توێژینه‌وه له بارودۆخی ئێران دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و ھه‌روھا میسر دوای كوده‌تا كرا.
په‌یامی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران به بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان ساڵی 1392ی ھه‌تاوی (... وَ مَنْ يُعَظِّمْ شَعائِرَ اللَّهِ فَإِنَّها مِنْ تَقْوَى الْقُلُوبِ)[حج:32] «هه‌ركه‌س ڕێز بۆ به‌رنامه و ده‌ستووره‌كانی خودا دابنێ، به‌ڕاستی ئه‌وه نيشانه‌ی دڵه پارێزگاره‌کانه. » له سه‌ره‌تای هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، مانگی گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌ولای خۆ و سه‌رنجی تایبه‌تی بۆ كه‌م و كوڕیه مه‌عنه‌ویه‌كان، جوانترین پیرۆزبایه‌كانی خۆم ئاراسته‌ی ئێوه برایان و خوشكانی ئیمانی ده‌كه‌م.
دوای تێپه‌ڕینی یه‌ك ساڵ له گرتنه‌ده‌ستی هێز له لایه‌ن یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵكی میسر كه له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و سندووقی ده‌نگه‌كانه‌وه هه‌ڵبژێردرابوو، به ئه‌نجامی كوده‌تایه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شه‌وه هه‌لومه‌رجی سیاسی میسر تووشی ڕاوه‌ستان بوو و یاسای گشتی په‌سه‌ندكراوی زۆرینه‌ی خه‌ڵك، وه‌لا نرا.
به‌شێ له به‌رپرسانی ده‌زگای چاپه‌مه‌نی ئه‌ھلی سوننه‌تی ئێران ڕۆژی شه‌ممه 21ی گوڵان له بنکه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح میوانی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت بوون. له‌م دیداره که 3 ساعه‌تی خایاند، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت له قسه‌کانیدا وێڕای ئاماژه به گرنگی کتێب و ئیشی چاپه‌مه‌نی، ڕایگه‌یاند که قه‌ڵه‌می زانایان له‌گه‌ڵ خوێنی شه‌ھیدان ھاوتایی ده‌کا و خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆز سوێند به قه‌ڵه‌م ده‌خوات و بۆ په‌یام و فێرکاری پێغه‌مبه‌ران به‌تایبه‌ت حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د (د.خ) ناوی کتێبی ھه‌ڵبژاردووه که ئه‌مه گرنگی پله‌و پایه‌ی کتێب ده‌گه‌یێنێ.
نیمه‌ڕۆی پێنج شه‌ممه، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به رژیمی كوده‌تا و كوشتنی خه‌ڵكی بێتاوانی میسر، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی له به‌رده‌م مه‌كته‌بی پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی میسر له تاران، به‌ڕێوه چوو.
به‌شێ له به‌رپرسانی ده‌زگای چاپه‌مه‌نی ئه‌ھلی سوننه‌تی ئێران ڕۆژی شه‌ممه 21ی گوڵان له بنکه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح میوانی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت بوون. له‌م دیداره که 3 ساعه‌تی خایاند، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت له قسه‌کانیدا وێڕای ئاماژه به گرنگی کتێب و ئیشی چاپه‌مه‌نی، ڕایگه‌یاند که قه‌ڵه‌می زانایان له‌گه‌ڵ خوێنی شه‌ھیدان ھاوتایی ده‌کا و خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆز سوێند به قه‌ڵه‌م ده‌خوات و بۆ په‌یام و فێرکاری پێغه‌مبه‌ران به‌تایبه‌ت حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د (د.خ) ناوی کتێبی ھه‌ڵبژاردووه که ئه‌مه گرنگی پله‌و پایه‌ی کتێب ده‌گه‌یێنێ.
قال علی رضی الله عنه: اجمعوا هذه القلوب وابتغوا لها طرائف الحکمة فإنها تمل کما تمل الابدان. دڵەکان لە دەوری یەک کۆ کەنەوە قسەی جوان وپارویان بۆ بکەن چوونکە دڵەکانیش وەک لاشەکان ماندوو دەبن. قال علی رضی الله عنه: قیمة کل امرئ ما یحسن و قال ایضا: أن الناس أبناء من یحسنون و قدر کل امرئ ما یحسن فتکلموا فی العلم تتبین اقدارکم. بایەخی هەرکەس بەبارتاقای خێرخوازی ئەوە. هەروەها دەفەرمویت: خەلکی خوڵقاوی چاکە و خێر خوازی خۆیانن. بایەخی هەرکەسێک پەیوەستە بەڕادەی خێرخوازی ئەوەوە، سە بارەت عیلم وزانست قسە بکن تا بایەخ و پێگەی ئێوە بۆ هەمووان روون بێتەوە.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل