له ڕۆژی وه‌كو ئه‌مڕۆ و 63 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له به‌رواری12/2/1949 گه‌وره بیرمه‌ندێكی ئیسلامی و جیهانی له‌لایه‌ن ڕژێمی دیكتاتۆری ئه‌و كاتی میسر شه‌هیدا كرا.
كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمینی میسری، ئه‌و كۆمه‌ڵه سیاسییه میسرییه بوو كه له‌ساڵی 1928 له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی دیار، (حه‌سه‌ن به‌ننا) دامه‌زرا.
(حه‌سه‌ن به‌ننا) ناوێكی دیاره له‌نێو نێوه‌نده سیاسییه‌كانی جیهان، دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمینی میسره، له‌ساڵی 1906 له‌شاری (مه‌حمودیه)ی میسر له‌دایك بووه، سه‌ره‌تای ژیانی له‌سه‌ر ده‌ستی (شێخ عه‌بدولوه‌هاب حه‌سافی) په‌روه‌ده بوو.
به‌ننا له‌ساڵی 1927 خانه‌ی زانستی بۆ مامۆستایه‌تی ته‌واو ده‌كات و هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ش ده‌بێته‌مامۆستا له‌شاری ئیسماعیلییه.
له‌ساڵی (1928) پێشه‌وا (به‌ننا) و ژماره‌یه‌ك له‌هاوڕێیانی (كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین) داده‌مه‌زرێنن، كه له‌مێژووی نوێ‌دا ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه به به‌رگێكی نوێ هاته‌گۆڕه‌پانی سیاسی و به‌رگێكی نوێی بۆ تێگه‌یشتن له‌چه‌مكه‌كانی ئایین داهێنا.
له‌ساڵی (1941) (به‌ننا) ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین به بڕیارێكی كارگێڕی بۆ شاری (قننا) گواسترایه‌وه.
له‌ساڵی 1946 دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان وازی له‌پیشه‌ی مامۆستایه‌تی هێناو خۆی یه‌كلا كرده‌وه‌بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی ڕۆژنامه‌ی (شه‌هاب) كه‌له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌گه‌نجه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ده‌رده‌كرا.
مێژووی رابردووی ئیخوان پڕیه‌تی له‌به‌سه‌ربردنی پێشه‌واكانی له‌نێو چوار دیواری به‌ندیخانه‌كان، سه‌ره‌تاو له‌به‌رواری (8/10/1948) سه‌رۆك وه‌زرانی ئه‌و كاتی میسر (مه‌حمود فه‌همی نه‌قراشی) بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوانی ده‌ركردو ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی زۆربه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی راگه‌یاندو بڕیاری ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌و ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی دا.
(حه‌سه‌ن به‌ننا) له‌به‌روارێكی زۆر سه‌یردا كه‌هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕووخانی ڕژێمه دیكتاتۆره‌كه‌ی (حوسنی موباره‌ك) و له‌هه‌مان كات و ساتدا له‌لایه‌ن سیخوڕه‌كانی سه‌ربه‌كۆشكی مه‌له‌كی له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا لێی ده‌درێت و تیرۆر ده‌كرێت.
ئیخوان موسلیمین كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئیســـــلامیـــه و تێده‌كۆشێت له‌پێناو چاكسازی گشتی و به گه‌وره‌ترین ئۆپۆزسیۆنــی سیاسی داده‌نرێت له زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به تایبه‌تی له میسر.
له ئێستاشدا وه‌كو گه‌وره‌ترین پارتـــــی ئیسلامی بیری میانڕه‌و دێته به‌ر چاو له تـــــه‌واوی جیهانداو وه زیاتر له 72 ووڵات ڕیكخستنی هه‌یه ، بــــه بێ جیاوازی له نێوان وڵاتانی ئیسلامی یان غه‌یره ئیسلامی و له دوا هه‌ڵبژاردنی میسریشدا توانی له 47% هه‌موو ده‌نکگه‌كانی میسر به ده‌ست بهێنێت.
ئه‌وكاته‌ی شه‌هیدی پێشه‌وا حــــه‌سه‌ن به‌نـــــنا هه‌ڵسا به دروست كردنی قوتابخانه‌ی ئیخوان موسلیمین، به‌م شێوه‌یه وه‌سفی كرد : " قوتابخانه‌ی ئیخوان موسلیمن (بانگه‌وازێكی سه‌له‌فیه، ڕێگایه‌كی سووننیه ،ڕاستیه‌كی سۆفیانیه، ده‌سته‌یه‌كی سیاسیه،ده‌سته‌یه‌كی وه‌رزشیه،كۆمه‌ڵه‌یه‌كی زانستیه، كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ڕۆشنبیریه، كۆمپانیایه‌كی ئابووریه، فیكره‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه.
له‌ئێستاشدا ئه‌و ڕاستیه ده‌ركه‌وت كه پێشه‌وا شه‌هید حه‌سه‌ن به‌ننا زیاتر له نیو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر باسی كردبوو كه قوتابخانه‌ی ئیخوان موسلیمین گشتگیره و جێگای هه‌موو كه‌سێك ده‌بێته‌وه‌به بێ جیاوزازی ئینتمابوونی سیاسی‌یان حزبی .
چۆنیه‌تی شه‌هید بوونی- چۆنیه‌تی گه‌یشتن به كاروباری خانه‌واده-ئه‌خلاق و كه‌سایه‌تی و...
ڕۆژی 12/2/1949به رۆژێكی غه‌مبار ده‌ژمێردرێ له میژوودا. رۆژێك كه ئیمام حه‌سه‌ن به‌ننا له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی موسڵمان له ناوه‌راِستی شه‌قامی (رامسیس) له ناو جه‌رگه‌ی قاهیڕه ده‌ستڕێژی گولـله باران كرا. وه خوێنی مه‌عشوق باڵی گرت. زۆرێك له‌باره‌ی رووداوه‌كه و به تایبه‌ت ئیمام حه‌سه‌ن به‌ننا دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی برایانی موسڵمان له‌سه‌ریان نوسی. ماڵپه‌ری ئیخوان موسلیمین رویكرده نزیكتریك كه‌سی كه كوڕه‌كه‌ی (سیف البنا)یه.
له خواره‌وه راپۆرته‌كه بخوێنه‌ره‌وه ....
*له یه‌كه‌م پرسیارمدا لێی ئه‌وه بوو، كه ئایا باوكت له كۆتا رۆژه‌كانی ژیانیدا هه‌ستی به خه‌ته‌ریات كردووه؟
له وه‌ڵامدا وتی: به‌ڵێ ئه‌و دوو خه‌ته‌ریاتی هه‌ست پێ كردبوو. یه‌كه‌میان: له مكرم عبید( سیاسه‌تداری میسری) كه به باوكمی وتبوو: شێخ حه‌سه‌ن ئاگات له خۆت بێ تۆ ده‌كوژرێ ی. وه ئاگادار كردنه‌وه دووه‌م: له لایه‌ن هاوسه‌ری براكه‌ی( عبدالرحمن البنا )كه به عایله زۆر به ناوبانگ بوون، وه زانرابوو كه ئه‌م ئافره‌ته به باوكمی راگه‌یاندووه كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به نیازی كوشتنی بن! هه‌روه‌ها دایه گه‌وره‌ی دایكم كه له خه‌ودا بینیبوی كه باوكم شه‌هید ده‌كرێت و ئه‌مه‌شی به ئێمه گه‌یاند.
*له‌وم پرسی؟ ئایا كاته ناخۆشه‌كانی باوكت به بیر دیته‌وه؟
وه‌ڵامی دامه‌وه: ئاسای بوو هیچ ناراحه‌تیه‌كی لێ نه‌ده‌بیندرا، له بیرم دێ كه سه‌عات سێ ی دوای نیوه‌ڕۆ بوو كه (محی ا‌لدین اللیشی) ره‌یسی به‌شی كۆمه‌ڵه‌ی برایانی موسڵمان بوو كه هاته لای باوكم و وه پێ راگه‌یاند كه (محمد الناغی) كه عه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان باوكم و ده‌وڵه‌ت(حكومه‌ت) بوو، ده‌یه‌وێت ئیمشه‌و له به‌رامبه‌ر هه‌مووان سه‌ردانیت بكات. سه‌ره‌ڕای (ناغی مصگفی مرعی) كه یه‌كێك بوو له وه‌كیله به‌ناوبانگه‌كان. له كاروباری نێوان ده‌وڵه‌ت و باوكم زۆر چالاك بوو. هه‌ڵبه‌ت كۆمه‌ڵێكی تر كه پێكهاتبوون له (صالح حرب و محمد زكی علی) كه باوكم له سه‌ر مه‌وعیدی خۆی حازر بوو. (سیف) درێژه‌ی به قسه‌كانی ده‌دا، باوكی خۆی ئاماده كردووه بۆ لای كیڵگه‌ی (شیخ عبدالله النبراوی) و به‌سه‌ر بردنی چه‌ند به‌یانییه‌ك كاتێكی گونجاو بوو، چونكه به‌و ئه‌نجامه گه‌شتبوو كه دانیشتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت(حكومه‌ت) بێ سوده. وه نیازی راگرتنی ئه‌م جۆره كۆبونه‌وانه‌یان هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه شه‌هید بڕیاری دووری دا. له لایه‌كی تره‌و شاره‌وانی چوارده‌وری ماڵه‌كه‌یانی گرتبوو، وه هه‌ركه‌سێك ده‌چووه سه‌ردانی، به سه‌لامه‌تی نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه. به‌م بۆنه‌یه‌وه شه‌هید بڕیاری دا تا ماوه‌یه‌ك دوور كه‌وێته‌وه. (سیف البنا) ده‌ڵێت: باوكم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌و حاڵه ناخۆشه‌دا بڕیاری ده‌رچونی غه‌یری قانونی نه‌دابوو.
*لێم پرسی چۆن له رووداوه‌كه ئاگادار بووی.؟
له وه‌ڵاممدا وتی: له كتێبخانه ده‌گه‌ڕامه‌وه، ساحیبی گه‌راجه‌كه كه نزیك ماڵه‌وه‌مان بوو، منی بینی...بانگی كردم و وتی: ئایا گوێت له رادیۆ گرتووه؟ وتم: نه خێر. به وهڵامدانه‌وه‌ی من بۆ ئه‌و بێ ده‌نگ بوو، بیرم كردووه كه مه‌سه‌له‌یه‌كی نائاسایی له‌و نێوانه‌دا هه‌یه. كه گه‌شتمه‌وه ماڵه‌وه، له رادیۆ راگه‌یه‌ندرا كه باوكم گولله باران كراوه و بۆته ئامانج، وه من به‌و هه‌واڵه تۆشی شۆك بووم، وه له دوای هه‌واڵم پێ گه‌یشت كه باوكم وه‌فاتی كردووه.
یاده‌وه‌رییه‌ك له رووداوه‌كه:( سیف البنا) درێژه‌ی به قسه‌كانی دا: له سه‌ره‌تادا حكومه‌ت له ته‌سلیم بوونی لاشه‌ی باوكم وازیان هێنابوو، به‌ڵام باوه گه‌وره‌م چووه پارێزگای قاهیڕه‌و وه له گه‌ڵی به وتنێكی تووند و له دوای مشت و مڕێكی زۆر، له كۆتایی دا رازی بوو كه لاشه‌ی باوكم له شه‌وی دره‌نگ گه‌یه‌نرایه ماڵه‌وه. درێژه‌ی به قسه‌كانی دا وتی: له گه‌ڵ باوه گه‌وره‌م خه‌ریكی شۆردنی بووین و جێگه گولله‌كان له جه‌سته خاوێنه‌كه‌ی بینیم، له كاتی شۆردنی هه‌ر خوێنی لێ ده‌چوو، ئه‌و بیره‌وه‌رییه‌م هیچ كات له بیر ناچێته‌وه.
لێم پرسی كاتێك باوكت شه‌هید بوو چه‌ند ساڵت بوو؟ من له 22. 12. 1934 له دایك بووم وه به شێوه‌ییه‌كی تر كه ئه‌و كات باوكم شه‌هید بوو، پانزه ساڵان بوون له بیرمه به‌و عه‌قڵه بچوكه‌ی خۆمه‌وه، بۆ گیانی باوكم هه‌ستم به خه‌ته‌ریاتێك ده‌كرد، پێداویستی بۆ به‌رگری كردن لێ ی ئاماده‌م كرد‌و باوكم سوپاسی كردم.
*پێم وت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌باره‌ت به جه‌نازه‌كه- ئافره‌تان مه‌یته‌كه‌یان هه‌ڵگرتبوو ، چون پیاوان له نزیك بوونه‌وه به جه‌نازه‌كه رێی نه‌درابوون؟!
(سیف البنا) له وه‌ڵامدا وتی: ئه‌مه راست نییه، ئێمه له مزگه‌وت له‌سه‌ر مه‌یته‌كه نوێژمان كرد‌و باوه گه‌وره‌م ئیمامه‌تی كرد. تاكه‌كانی عایله‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ جه‌نازه‌كه بوون، له گوڕستانی ئیمامی شافیعی به خاكیان سپارد.
به‌ڵێ واو وتراوه كه (مكرم عبید) له به‌ڕێ كردنی جه‌نازه‌كه به‌شداری كردبێ، كه ئه‌مه بۆ خۆی راست نییه به‌ڵكو ئه‌و رقی لێ ده‌بۆوه له ئاهه‌نگی به‌خاك سپاردنه‌كه‌ی تا سه‌ره‌خۆشی بكات.
ئایا ئیمام شتێكی به وه‌سییه‌ت جێ هێشتوه؟
نه وای نه‌كردووه به‌ڵكو له پێش مردنی من و خوشكه‌كه‌می بانگ كرد‌و شتێكی له شێوه وه‌سیه‌ت بۆ ئێمه باس كرد. هه‌وڵمدا به‌وه‌ی كه باوك به كوڕه‌كه‌ی خۆی وتوه، هۆشیاری په‌یدا بكه‌م، كه ئه‌م هه‌وڵه‌ش بێ سود بوو.
كاتێك له (سیف البنا) له باره‌ی بكوژه‌كانی باوكێیه‌وه پرسیارم كرد، وه‌ڵامێك كه بیستم زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو. ئه‌و به منی وت: كه بڕوای وایه، بكوژانی حه‌قیقی كه‌سانێكن كه له دوای رووداوه‌كه ده‌ستگیر بوون، شتێكی هاكه‌زایی نه‌بوو، به‌ڵكو بێگانه‌كان، ئه‌مریكاییه‌كان و ئینگلیزه‌كان له پشتی ئه‌و ئیشه‌وه بوون.
*له‌و ئیشه‌ی كردوویانه چ سودێكی به‌دوادا هه‌یه؟
وه ڵام: سودێكی رۆشنی هه‌یه و ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكه‌كان خه‌ڵكانێكیان سڕیوه‌ته‌وه‌و ته‌ختی سیاسی له میسر‌و جیهانی عه‌ره‌ب به‌شێوه‌ییه‌كی ته‌واو نه‌خشه‌ی بۆكێشاوه‌و ئیشی له‌سه‌ر كردووه، له‌م رووه‌وه باوكم تیرۆر كرا. وه (ئه‌حمه‌د حسین) یش به ته‌واوی كه‌وته ژێر زۆلم و سته‌مه‌وه، خوای گه‌وره ره‌حم به هه‌موو ئه‌وانه بكات. (سیف البنا) به‌رده‌وام ده‌بێ... ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه له له‌نده‌ن بینیم ئیسپاتی ده‌كرد كه ده‌رچونی( احمد السكری) بڵند پایه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی برایانی موسڵمان و به پیلانی بێگانه‌كان و به مه‌به‌ستی لااواز كردنی كۆمه‌ڵه‌ی برایانی به‌سترا، له‌به‌ر ئه‌وه نابێ جێگای سه‌رسوڕمان بێت كه له پشت تیرۆر كردنی باوكمه‌وه بێگانه‌كان ده‌ستیان هه‌بووه.
*پێم وت: ده‌ڵێن كه كوژرانی باوكت له وه‌ڵامی تیرۆری نه‌قراشی له لایه‌ن یه‌كێك له كۆمه‌ڵه‌ی برایانه‌وه بووه.؟
وه ڵامی دایه‌وه: نقراشی به نه‌فرین كراوی هه‌موو لاوان بوو ته‌نانه‌ت برایان . ئه‌و بوو كه به وه‌حشیه‌تانه، ته‌نانه‌ت ئینگلیزه‌كان له گه‌ڵ لاوان هه‌ڵس و كه‌وتیان كرد.
*باوكت له رۆژی له دایك بوونی مه‌لیك فاروق شه‌هید كرا، ئه‌مه بۆ تۆ چ ماناییه‌ك ده‌دا.؟
له وه‌لامم دا وتی: مانا‌و تێگه‌یشتنێكی وای نییه. زۆر به‌دوری ده‌زانم كه مه‌لیك فاروق ده‌ستی له قه‌زییه‌كه‌دا هه‌بێ. بۆ، چونكه له كۆمه‌ڵه‌ی برایان ده‌ترسا. ئه‌و ده‌یزانی كه ئه‌م جۆره كرداره ده‌بێته هۆی توڕه بوونی خه‌ڵكی. بۆیه ئه‌و له‌م رووداوه به‌ری ده‌بێت و وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م بابه‌ته برایان دیاریان كردووه.
دوو منداڵی كه پێش ئه‌و به دیداری خوا گه‌شتبوون. (محمد حسام ا‌لدین )به هۆی حێبه له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵی كۆچی دوایی كرد. (سیف البنا) به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: سه‌یر له‌وه‌دایه كه دایكم وتبوی، فریشتیه‌كه‌م له خه‌ودا بینی به پۆشاكێكی سپی و عه‌مامه‌یه‌كی سه‌وز كه به منی وت كوڕم له دوای پانزه رۆژ ده‌مرێت وه من هه‌ر له‌وكاته‌دا داوام له‌باوكم كرد كه بچێت قه‌برێك بكڕێت واته جێگاكه بكڕێ. وه هه‌ر واش بوو كه دكتۆر (ئیبراهیم) وتبوی كه حاڵی منداڵه‌كه باش نییه، به‌ڵام هه‌ر له‌و رۆژه‌ی كه دایكم وتبوی كۆچی دوای كرد. وه هه‌مان ئه‌و حاڵه‌ته به‌سه‌ر (سه‌فا)ی دوو ساڵه‌دا هات و وه هه‌مان فریشته دێته‌وه خه‌وی دایكم و پێ ی ده‌ڵێت كه كچه‌كه‌ت (سه‌فا) چوار رۆژی تر ده‌مرێت..باوكم به زانینی ئه‌و هه‌واڵه زۆر به خێرای چووه وێنه‌گر، تاكو ره‌سمێك له خوشكه بچوكوكم بگرێت.
لێره‌دا بوو كه (سیف البنا) به پرسیارێك مه‌شغوڵم كرد و وتم: *باوكی ئێوه زۆر به تووندی خه‌ریكی بانگخوازی و كار راگه‌یاندن بوو مه‌گر بۆ ئێوه‌ش كاتێكی په‌یدا ده‌كرد؟
خێرا وه‌ڵامی دایه‌وه...به‌ڵی... هۆكاری ئه‌وه بوو كه خاوه‌نی چه‌ند تایه‌تمه‌ندییه‌كی بێ وێنه بوو كه زۆر له گه‌ڵ كاتدا حه‌ساس بوو. كه‌سێكی كاریگه‌ر و خۆشه‌ویست بوو، فرمانه‌كانیت به گیان ده‌كڕی و نه‌ده‌توانی درۆی له گه‌ڵ بكه‌ی. ئه‌وه‌ی كه من و تۆ لێره به سه‌عاتێك ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، ئه‌و به نیو سه‌عات ئه‌نجامی ده‌دا. ئه‌و كه‌سێكی خۆشه‌ویست بوو، هیچ كات له منی نه‌ده‌دا و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كشم بكردایه، ته‌نها گوێیه‌كانی راده‌كێشام دوای پێ ی ده‌وتم: گوێچكه‌كانت چونه. به‌و شێوه‌ی كه (سیف البنا) ده‌یگێڕێته‌وه، كه بۆ هه‌ر یه‌كه له منداڵه‌كانی له‌و كاته‌ی كه له دایك ده‌بوو فایڵێكی دروست ده‌كرد و له ناو فایله‌كه‌دا به‌ڵگه‌ی ته‌ندروستی و خوێندنی تێدا ده‌نووسی ته‌نانه‌ت بڕواری ئه‌و واكسنه‌ی vaccine ده‌نووسی كه له منداڵه‌كانی ده‌درا. (سیف البنا) منداڵی دووه‌می عایله‌كه‌یه، كه خاوه‌ن پێنج خوشك بوو، خوشكی بچوكی له دوای كۆچی دوای باوكی له دایك بووه. له گرنگی پێدانی ئیمام بۆ ماڵه‌وه ئه‌وه بوو كه ده‌فته‌رێكی كڕیب و كه مانگانه هه‌رچییه‌كی بیویستایه له‌و ده‌فته‌ره ده‌ینوسی.
پرسیارم له سیف البنا كرد كه ئایا شتێك یادگارییه‌كه‌ت له خه‌یاڵدا له دوای باوكت؟
ئێمه له پێغه‌مبه‌رین(صلی الله علیه وسلم)، به‌ڵام باوكم زۆر به توندی و به رۆشنی دژی ئه‌م ڕایه بوو و نه‌یده‌ویست كه خه‌ڵكی بزانن كه ئه‌و له یه‌كێكه له خانه‌دانانی نبوت و كه‌ڕامه‌ت. بۆ ئه‌و ئه‌وه‌نده بس بوو كه خه‌ڵكی پابه‌ندی خوای گه‌وره بێت.
له بیرمه له كاتی چاوپێكه‌وتنی له گه‌ڵ گۆڤار (المصور) كه داوای لێ كرد له كاتی نوێژدا ره‌سمێكی لێ بگرێ، به‌ڵام باوكم داوای لێ كرد كه بڵاوی نه‌كاته‌وه‌و پێ ی وت: كه نوێژ ئه‌مرێكی شه‌خسییه، جارێكی تر جه‌ڕه‌سی ته‌له‌فونه‌كه لێ ی‌دا و سكرتێره‌كه‌ی باوكم «عبد القاسم » له جێ ی خۆی هه‌ستا و ته‌له‌فه‌نه‌كی دا به باوكم و له‌و كاته‌دا ره‌سمێكی لێ گرت. لێره‌دا باوكم به لێبوردنه‌وه وتی: خه‌ڵكی له‌م ره‌سمه به هه‌ڵه تێ ی ده‌گه‌ن، ئێمه هه‌موومان براین و له رێگه‌ی خوا و له مابه‌ینی ئێمه سه‌ربازێك نییه.
پرسیاری كۆتایم له باره‌ی میراتی ئیمام و شتێكی به‌جێ هیشتوو له‌وه‌و له‌و شوێنه‌ی كه لێ ی دانیشتووه؟
(سیف البنا )له وه ڵامدا وتی: ماڵه‌كه‌مان حكومه‌ت له ناوی برد، تاوه‌كو هه‌موو شتێكی باوكم نه‌مێنێ.
ماڵی ئێمه له ناوچه‌ی (الحلیمه) ی تازه و له جاده‌ی (سنگر الخزان )ژوماره 15 بوو شه‌ش ژوور‌و و ساڵۆنێكی هه‌بوو. له پاش ئه‌وه بار‌مان كرد بۆ خانوویه‌كی بچوكتر له (بان‌و زینب.)
سوپاس بۆ خوا سه‌ركه‌وتوو بوو خانوویه‌ك كه ئیمام شه‌هید كه (فه‌رزانه) له ناویدا له دایك بووه له پارێزگای (بحیره) بیكڕم و وه به سوپاسه‌وه بۆ خوا توانیم كه هه‌موو شته‌كانی باوكم له سه‌ره‌تای بابه‌ته‌كانییه‌وه كه له گۆڤاری (الفتح)، به‌رێوبه‌ره‌كه‌ی نجیب ا‌لدین خگیب له ژێر ناو نیشانی (بانگه‌واز به‌ره‌و خوا) له ساڵی 1928 تا كۆتا بابه‌تی به ناوی (غه‌مباری) كه له 3-12-1948
نووسه‌رو بیریاری ئه‌مریکی رۆبیر جا‌کسۆن له باره‌ی حه‌سه‌ن به‌نناوه ده‌ڵێت : پیاوێکی قورئانی بوو...
بێگومان که‌سێکی غه‌ریب بوو ، غه‌ریبێک له دنیادا ڕه‌نجی زۆری کێشا و زۆریش ماندووبوو . که‌سێکی به توانا و هه‌ق ویست بوو ، تابڵێی ئارامگر و خوداپه‌رست و دیندار بوو . به غه‌ریبی ژیا و به غه‌ریبیش سه‌ری نایه‌وه . به‌ڵێ له‌و کاته‌ی ده‌درێته به‌ر ڕێژنه‌ی گولله ده‌گه‌یه‌نرێته‌وه ماڵه‌وه تا ئه‌وکاته‌ی ڕۆحه‌که‌ی ده‌رده‌چێ ، چونکه قه‌ده‌غه بوو ببردرێته نه‌خۆشخانه !
پاش ئازاد بوونی له گرتوو خانه له‌ساڵی 1936که‌له‌و ساڵه‌دا هه‌موو جیهان و ئینگلیز له‌دژی بزوتنه‌وه سیاسییه‌کان ده‌جه‌نگان ، جارێکی تر حه‌سه‌ن به‌ننا درێژه‌ی به‌کاره‌کانی دایه‌وه‌و درێغی نه‌ده‌کرد ، له‌ماوه‌ی بیست و چوار کاتژمێردا ته‌نها چوار کاتژمێر ده‌خه‌وت به‌ڵام چ خه‌وتنێک پاش ماندووبوونێکی زۆر له هه‌یوانی مزگه‌وته‌کان زۆر به‌غه‌ریبی ده‌که‌وته خه‌وێکی که‌م که ته‌نها له‌سه‌ر حه‌سیرێکی ڕه‌ق پاڵ ده‌که‌وت و که‌وشه‌کانی ده‌خسته ژێر سه‌رییه‌وه !
به‌ر له‌شه‌هید بوونی قوتابییه‌کانی زۆر تکایان لێده‌کرد که میسر جێ بهێڵێ و یاخود به‌ره‌و وڵاتێکی تر کۆچ بکات . به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی ده‌کرده‌وه‌و ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی بۆ قوتابییه‌کانی ده‌خوێنده‌وه :
ای یومی من الموت افر یوم لاقدر ام یوم قدر
یوم لاقدر لا ارهبــــه ومن المقدور لاینجو الحژر
یاخود شه‌وان زۆر که‌م ده‌خه‌وت و به‌به‌رده‌وامی خه‌واڵوو بوو و ده‌ستی ده‌خسته سه‌ر گوێیه‌کانی و ده‌یووت : چۆن ئێره جێده‌هێڵم که گوێم له گریان و ناڵه‌ی منداڵه ساوا کانه که‌ئێستاکه باوکیان له گرتووخانه‌کان زیندانی کراون !!!!
ئیمام حەسەن بەننا و گەلی کورد
لە ناوەراستی ساڵانی چلەکاندا، ئیمام حەسەن بەننا، نامەیەک دەنێرێت بۆ مەلیکی عێراق و بۆی دەنوسێ:
«ئاگاتان لە مافی برا کوردەکانمان بێ، ئەوان نەوەی سەڵاحەدینن و خزمەتێکی زۆریان بەم ئایینە و بەم ئوممەتە کردوە»
بۆچوونه‌کان