وه‌فدێکی خوشکانی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستانی عێراق که بۆ به‌شداری کردن له کۆنفه‌ڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی «زن و بیداری اسلامی» سه‌ردانی تارانیان کردبوو، نیوه‌ڕۆدوای ڕۆژی 18 پووشپه‌ر، له مه‌ڵبه‌ندی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوت و ئیسلاحی ئێران له‌گه‌ڵ چه‌ن که‌س له خوشکان و برایانی ئه‌ندامی جه‌ماعه‌ت، چاوپێکه‌وتنیان کرد.
له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا که دوو کاتژمێری خایاند، خوشکه سه‌بریه غه‌ففار ئه‌مین، ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، سه‌باره‌ت به مێژووی چۆنیه‌تی کاروباری خوشکان له‌و حیزهبهدا بۆ ئاماده‌بوان باسی کرد.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی باسه‌که‌ی دا هه‌ندێ له به‌رهه‌مه‌کانی یه‌کگرتووی ئیسلامی خوشکانی باسکرد که به‌ناوی نه‌هادی مه‌ده‌نی بۆ ئه‌م حیزبه ده‌ژمێردرێ، له‌و به‌رهه‌مانه ئاڵوگۆڕی هه‌ندێ له بڕگه‌کانی یاسا بۆ باشبوونی بارودۆخی ژنانه.
خوشکه به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس، و خوشکه سه‌هام ڕۆژنامه‌نووس و ڕاهێنه‌ر به‌شی منداڵان که هاوڕێی خوشکه سه‌بریه غه‌ففار ئه‌مین بوون، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی کاروباری یه‌کگرتووی ئیسلامی خوشکانی کوردستان بۆ ئاماده‌بوان باسیان کرد.
پاشان خوشکه سه‌هام، سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌ندامانی پسپۆڕ له به‌شی خوشکان بۆ ئه‌نجامی کاروباری په‌روه‌رده‌یی و مه‌ده‌نی ئاماژه‌ی کرد.
له به‌شێکی تر له‌م دیداره‌دا، خوشکه طیبه ئه‌حمه‌دی، به‌رپرسی کومیته‌ی خوشکانی پارێزگای تاران، خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م دیداره ده‌ربڕی و به‌خێرهاتنی له میوانه‌کان کرد. له‌درێژه‌ی باسه‌که‌یدا هه‌واڵی کاروباری جه‌ماعه‌ت له پارێزگای تارانی بۆ میوانان باس کرد و ئاماژه‌ی به پله‌وپایه‌ی کۆمه‌ڵگایی ژنان له ئێران‌دا، به‌تایبه‌ت له‌ناو جه‌ماعه‌تی ده‌عوت و ئیسلاح.
له کۆتایی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا، سه‌رنووسه‌ری به‌شی خوشکان و به‌شی کوردی پێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئیسلاح سه‌باره‌ت به به‌شه‌کانی تایبه‌ت به خۆیان بۆ ئاماده‌بوان دوا.
جێی باسه، کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی «زن و بیداری اسلامی» له ڕۆژه‌کانی سێ شه‌ممه و چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی 20 و 21 پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له هۆڵی «برج میلاد»ی تاران به‌ڕێوه چوو.
بۆچوونه‌کان