شه‌وی شه‌ممه ڕێكه‌وت له‌گه‌ڵ 21 گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، دووهه‌مین كۆڕی «لیلة‌القدر» له مزگه‌وتی ئیمامی غه‌زالی شاری سه‌قز به‌ڕێوه چوو.
به پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری ئیسلاح وێب له سه‌قز، ئه‌م ڕێوڕه‌سمه دوای خوێندنی نوێژی خه‌وتنان و ته‌راوێح، به به‌رپرسایه‌تی جه‌ماعه‌تی «ده‌عوت و ئیسلاح»ی سه‌قز، به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد. دواتر، مامۆستا مه‌لا «محه‌ممه‌د فیكری» پێش نوێژ و مامۆستای مزگه‌وتی «دارالاسلام» گه‌ڕه‌كی سیلۆ، وتارێكی پێشكه‌شكی ئاماده‌بووان كرد. وتاره‌كه‌ی مامۆستا سه‌باره‌ت به «رزقی حه‌ڵال و ئاسه‌واره‌كه‌ی له ژینی مرۆڤی موسوڵمان»دا بوو.
ماموستا به پێی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رانیش به به‌دستهێنانی رزق و بژیوی حه‌ڵال ده‌ستور پێدراون و ئیمانداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجام كاروباری ژیانیاندا ـ به‌تایبه‌ت به‌ندایه‌تی كردن ـ سه‌ركه‌وتوو بن، ده‌بێ ئه‌م خاڵه گرینگه له‌به‌ر چاو بگرن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌ڵسوكه‌وت و ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئازیز (د.خ) و حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كر (خ) كرد كه چه‌نێ بایه‌خیان به «خوارده‌مه‌نی حه‌ڵال و پاك» داوه.
مامۆستا فیكری له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌كی كه‌وا به فرۆشتنی مادده هۆشبه‌ر و سڕكه‌ره‌كان بژیوی خۆیان و ماڵ و منداڵیان په‌یدا ده‌كه‌ن، وتی : «ئه‌م ئیشانه دژی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگایه و ده‌بێ به‌توندی ئیدانه بكرێ و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، تهوسیهیان پێده‌كه‌م ته‌قوای خوایان بێت و به گه‌ڕانه‌وه‌و تۆبه‌كردن ـ به‌تایبه‌ت له‌م مانگه پیرۆزه‌دا ـ هۆی به‌خشین و لێخۆشبوونی خودای گه‌وره به‌ده‌س بێنن».
له درێژه‌ی كۆڕه‌كه‌دا له‌لایه‌ن برای ده‌نگ خۆش، «عبدالرحمن رجبسرا» سرودێك له مه‌دحی حه‌زره‌تی ڕه‌سوڵ (د.خ) پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرا.
كۆتایی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه خوێندنه‌وه‌ی چه‌ن دوعایه‌ك بوو كه له‌لایه‌ن گه‌نجێكی ده‌نگ خۆشه‌وه خوێندرایه‌وه.
له به‌شی دووه‌می ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، خه‌ڵكی تا پارشێو له مزگه‌وتدا مانه‌وه‌و خه‌ریكی زیكر، ته‌هلیله، شه‌و نوێژ، قورئان خوێندن و ... هتد بوون.
بۆچوونه‌کان