له نزیكی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و له ڕۆژانی سه‌ره‌تای ئه‌و مانگه پیرۆزه‌دا به‌داخه‌وه شایه‌تی هێندێ تونوتێژی بووین كه جیا له مه‌به‌سته‌كانی، كارێكی پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت و یاسا و په‌تایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ژمار ده‌كرێ. كوشتنی چه‌ند مامۆستای ئایینی ئه‌هلی سوننه‌ت و شیعه له گۆنبه‌د و مه‌شهه‌د له مه‌ودای یه‌ك حه‌وته‌دا، بوو به‌هۆی داخ و په‌ژاره‌ی گشت هاوڵاتیان. بۆیه به ئیلهام له چه‌مكه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وینداری و دژبه توندوتیژی وه‌ستاوه؛ ئه‌و دوو كاره نامرۆییه ئیدانه ده‌كا و هاوده‌ردی و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كانی داخدار ده‌كات.
20 ڕۆژ بەسەر گەورەترین مانگرتن مێژووی مرۆڤایەتی، لە گرتووخانەکانی ئیسڕائیل دا تێدەپەڕێ. 2 ھەزار کەس لە ئەسیرانی فەلەستینی لە ڕێگای مرۆڤایەتیترین کێشەی ئینسانی ئه‌م سەردەمە، ناعادڵانە، ئازادی زێد و مرۆڤایەتییان داگیر کراوە، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ڕەفتار و سیاسەتی ڕێکخراوەی گرتووخانەکانی ئیسڕائیل و بە مەبەستی ھێنانەجێی کەمترین نیازەکانی خۆیان، ڕێگایەکی دیکەیان نەدی بێجگە لە بەربەرەکانێی شەرافەتمەندانە و بە سکی برسیەوە و لە پشت ته‌له‌کانی گرتووەخانە بەربەرەکانێی خۆیان لەژێر ناوی «شەڕی کەڕامەت» دەس پێ‌کرد.
وه‌ناو خودا که ده‌هه‌نده و دلۆڤانه
ھەڵبژاردنی ئازاد، ژێدەری دەرکەوتنی ئیرادەی نەتەوە و بەستێنی کاریگەربوونی شارەزایانەی ھاووڵاتیان بۆ دابینکردنی داھاتووی وڵاتە. جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، وەکوو ڕێکخراوێکی مەدەنی، کە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە، بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازە مەدەنییەکان و لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی، ھەموو کات ھەنگاوی ناوە بۆ ھێنانە دی سەربەرزی و کەرامەتی مرۆڤ و یاسای شارۆمەندی و بەھێزکردنی یەکیەتی گشتی. لەم دۆخە ھەستیارەی ئێستادا، بە پێویستی دەزانێ کە ئەم خاڵانەی خوارەوە بخاتە بەر چاوی نوخبە سیاسییەکان، چالاکانی مەدەنی و سەرجەم شارۆمەندانی ئاگا و بەرپرس:
سەرۆک کۆماری بەڕێزی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێز دوکتۆر حەسەن ڕوحانی سڵاو و ڕێز متمانەی سەرلەنوێی هاووڵاتیانی وشیار و زانا و بەرپرس بە ڕوانگەی ژیرانەی دەوڵەتی «تدبیر و امید» و هەڵبژاردنی ئێوەی بەڕێز لەپێناو درێژەپێدانی میانڕەوی و چاکسازی، پیرۆزبایی لە ئێوە و خەڵکی بە شەڕەفی ئێران دەکەم. زۆر جێگای دڵخۆشییە کە خەڵکی بەڕێزی ئێران و بەتایبەت بەشێکی زۆر لە کۆمەڵگای ئەهلی سوننەت لە کورد و بەلووچ، تورکمەن، فارس، عەڕەب، ئازەری و تالشی ئەرکی شارومەندیی و هاووڵاتی بوونی خۆیان بە باشترین شێوە بەجێ هێنا.
بسم الله الرّحمن الرّحيم الحمدلله ربّ العالمین والصّلاة والسّلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه أجمعین ھاتنی مانگی ڕەمەزان، ئەو مانگەی کە وەرزی ڕەحمەت و لێخۆشبوو‌ن و ڕزگارییە، مانگی پاک کردنەوەی دەروون و بەرزکردنەوەی ڕه‌وشت و مەعنەوییەته لە گشت موسوڵمانان و ھاووڵاتییانی ئازیز پیرۆزبایی ده‌که‌م. رەمەزان، میوانێکی مەعنەوی و دەرفەتێکی پڕبایەخ و قوتابخانەیەکی فێرکاری بۆ ڕاھێنان و چاکسازی و به‌دیھێنانی گۆڕانێکی ئه‌رێنییە لە ژیان؛ تا به ڕوانینێکی قووڵ و بیرێکی نوێ و تێکەڵ بە ئیخلاس و خۆناسین پێداچوونەوەیەک لە بەرنامە و ھەڵس و کەوتەکانماندا بکەین.
بسم الله الرّحمن الرّحیم خەڵکی گەورە و بەشەرفی ئێران لەگەڵ پێشکەشکردنی سڵاو و ھیوای لەشساخی، ئاواتەخوازی وەرگرتنی بەندایەتی ھەموو لایەکین
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَـنِ الرَّحِيمِ
بسم الله الرحمن الرحیم
"وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّـهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ"
جارێکی دیکە، بەرەنگاری توندوتیژانە و دوور لە ئاوەز دژی کۆڵبەرەکان، کارەساتی خولقاند. وێڕای ڕێز و حورمەت، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی گیانبەختکردووان ده‌که‌ین و بۆ ھەموو ئەو مرۆڤە بەشەرەفانەی کە لە نەبوونی ھەلومەرجێکی گونجاو بۆ ئیش و کار، ھه‌ندێ که‌سیش به ھەبوونی ئاستی خوێندکاری باڵا، لە ڕێگای کۆڵبەرییەوە، وەک تەنیا ڕێگا بۆ پەیداکردنی بژیوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەیان گیانی خۆیان له ده‌ست دا، بە پێویستی دەزانین کە ئەم خاڵانەی خوارەوە، بخەینە بەر چاوی کۆمەڵگا، چالاکان و بەرپرسانی ئەم وڵاتە:
سەرەتای مانگی ڕەزبەر و کرانەوەی قوتابخانەکان، مزگێنی وەرزێکی نوێمان پێ دەدات. ھەموومان دەزانین کە سەرەتای ھەر ڕووداوێکی پڕپیت بۆ وڵاتەکەمان، لە ڕێگای زیادبوونی مەعریفە و بردنەسەرەوەی ئاستی ڕوانگە و زانستی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێمەوە سەرچاوە دەگرێ.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل