بسم الله الرحمن الرحیم
ڕووداوی تیرۆریستی و په‌لاماردانه سه‌ر وێستگه‌یێکی سه‌رسنووری له ده‌وروبه‌ری شاری سه‌راوان و کوژرانی 14 که‌س له سنووره‌وانه‌کانی وڵاته‌که‌مان، به پێی ھه‌موو پێوه‌رێکی ئایینی، ئه‌خلاقی و سیاسی، ڕووداوێکی ناپه‌سه‌ند و نادروسته و ھۆی ناڕاحه‌تی و په‌ژاره‌یێکی زۆره.
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، له چوارچێوه‌ی شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی مامنه‌وه‌ندی خۆیدا، ھه‌موو کات جه‌ختی له‌سه‌ر ڕه‌دکردنه‌وه‌ی توند و تیژی کردووه و له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه که ئاوه‌ھا ڕووداوانێکی نه‌فره‌ت ئه‌نگێز، ھیچ که له‌گه‌ڵ داواکاری به‌ڕێوبه‌رانی و ئامانجه‌کانیان پێوه‌ندیێکی نییه، به‌ڵکوو له ھه‌ل و مه‌رجی دوای ھه‌ڵبژاردنه‌کانی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئێران و زیاتری به‌شی ئه‌ھلی سوننه‌ت، که خوازیاری ئاڵوگۆڕی دیمۆکراتیک و دامه‌زرانی دیسکۆڕسی «ته‌دبیر و ئومید» بوون، ئاستی ناله‌باری و وێرانگه‌ری یه‌کجار زۆری ھه‌یه و ده‌توانێ شوێنکه‌وتن و پێداگری بۆ ھاتنه‌جێی داواکاریه به‌جێ و ڕه‌واکانی ئه‌ھلی سوننه‌ت له‌گه‌ڵ گرفتی گه‌وره‌دا رووبه‌ڕوو بکاته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه پێمان وایه که ڕاگه‌یێندنه‌که‌ی دادوه‌ری شاری زاھیدان بۆ کوشتنی 16 که‌س له به‌لووچه زیندانیه‌کان که گوایه بۆ تۆڵه‌ی ئه‌م ڕووداوه تیرۆریستیه بووه، له‌گه‌ڵ ده‌رکردنی حوکمی ئه‌م مه‌حکوومانه ئه‌ویش له دوای ئه‌نجامی دادگایی کردنێکی ڕوون و ئاشکارا دا و یه‌ک لایه‌نه‌بوونی حوکمی له سێداره دانیان، ئه‌ویش له‌م ھه‌ل و مه‌رجه‌دا ھه‌ڵگری ئه‌وه‌یه که توند‌و تیژی زیاتر بخولقێنێ و له‌وه ناچێ که بتوانێ چاره‌سه‌ری گرفته‌کان بکات. شێوازی ڕاگه‌یاندن و کرده‌وه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وانه مه‌ترسی له‌سه‌ر شێوازه مه‌دنیه‌کان ھه‌یه و ده‌توانێ که‌ش و ھه‌وای عاتیفی زاڵ کا به‌سه‌ر ڕه‌وتی عه‌قڵانی و دیسکۆڕسی مه‌ده‌نیدا و له ئه‌نجامدا بێته ھۆی ئاڵۆزی زیاتری بارودۆخه‌که.
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران
5ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1392ی ھه‌تاوی
بۆچوونه‌کان
مامه ڕیشه
09 آبان 1392 - 05:03وێڕای سڵاو و ده‌سخۆشی له‌و به‌یاننامه جوان و ڕێک و پێکه منیش به نۆبه‌ی خۆم ئیدانه‌ی ئه‌م ڕووداوه ده‌که‌م ھیوادارم که له وڵاتی ئێمه‌دا قه‌ت ڕووداوی وا دووپات نه‌بێته‌وه.