بسم الله الرحمن الرحیم
... وَ لِتُکمِلُوا الْعِدَّةَ وَ لِتُکبِّرُوا اللَّهَ عَلى ما هَداکمْ وَ لَعَلَّکمْ تَشْکرُونَ. البقرة/185
بسم الله الرحمن الرحیم
شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَىٰ وَالْفُرْقَانِ ﴿البقرة: ١٨٥﴾
جارێکی تر لوتف و مەرحەمەتی خوداوەندی حەکیم و کاربەجێ، بەهاری پڕ له واتا و مەعنەویەتی ڕەمەزانی ئاوێتەی بەهاری سروشت و جوانی کرد و دونیای ئیسلامی به بۆن و بەرامی ئیمان و پارێزگاری بۆنخۆش و عەتراوی کرد؛ پەیوەندی بنەڕەتی ژیانی مرۆڤ به پاکبوونەوە و پێداویستی ئەو به کۆنترۆڵ و ڕاگیرکردنی بەردەوامی نەفسی نەوسن و نافەرمان، پێویستی ئەوی بە تێپەڕاندنی ماوەیەکی تایبەت و دیاریکراو بە مەبەستی جوانکردنی ئەخلاق و ڕاهێنانی لەسەر ئەنجامدانی کردەوە باشەکان، زەروور و حاشاهەڵنەگر کردووە؛ ڕەمەزان ئەو مەودا پیرۆز و مەبارەکەیە کە لەودا ڕاهێنانێکی سازندە و چارەساز دێتە کایە و بەهاری پڕ شکۆفەی ئەو کەسانەیە کە بە پیت و بەرەکەتی ڕوانگەیەکی قورئانی، جگە لەوەی پاراستنی مافی خەڵکانی تر بە ئەرکی سەرشانی مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی شارستانی دەزانن، بەڵکوو وەک ئافریدەیەکی ڕاسپاردە بەندایەتی خودا و جوانکردنی ئەخلاق و کردەوەش وەک ئەرک و تەکلیف سەیر دەکەن؛ ڕۆژوو بارێکی زیادی بۆ دانان نییه، بەڵکوو بەندایەتییەکی دڵخوازه کە له ڕەوگەی گەیشتن بە مەعنەویت و پاڵاوتەیی دەبێ یارمەتی لێ بخوازرێ تا شانبەشانی نوێژ، گرێی خۆویستی و یاغیگەری لە دەست و پێی ڕوح و گیان بکاتەوە و دەستی تێکدەری نەفس لە گەردنی باوەڕ و ئیمان کورت کاتەوە و تۆزوخۆڵی حەز و هەوەس دامرکێنێ تاکوو چاوی عەقڵ چەرمەسەری پاش ئەنجامی تاوان و ئەنجامه پڕ مەترسییەکەی به ڕوونی ببینێ و به پارێزگاری و خزمەت بە خەڵك و دووربوون لە خەیانەت و تاوان، بوێرانه و بەرپرسیارانه، هەنگاو هەڵێنێتەوە.
وەناو خودا کە دەهەندە و دلۆڤانە
«وَالَّذِينَ اهْتَدَوْا زَادَهُمْ هُدًى وَآتَاهُمْ تَقْوَاهُمْ»(محمد/17)؛
ئەوانەی کە هاتوونە سەر ڕاستەڕێ (خودا) پتر شارەزایان دەکا و خۆپاراستن و شکۆی (خودا) پتر دەچێتە دڵیانەوە.
بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان کە هەلی شوکرانە و مایەی دلخۆشی و شکۆی ئیمانه، پیرۆزبایی به هەموو خوشکان و برایانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح و سەرجەم هاووڵاتیانی بەڕێزم دەڵێم و پڕ بە دڵ موبارەکبادییان لێ دەکەم.
بسم الله الرحمن الرحیم
وَلِتُكَبِّرُوا اللَّـهَ عَلَىٰ مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿البقرة: ١٨٥﴾
بسم الله الرّحمن الرّحیم
«وَتَزَوَّدُوا فإنَّ خَيْرَ الزَّاد التَّقْوَى»(البقرة: ١٩٧)
با زەواد و تۆشەتان پێ بێ؛ بێگومان چاکترین تۆشە بۆ ئێوە، خۆپارستن لە گوناح و تاوانە.
بسم الله الرّحمن الرّحیم
«شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَ الْفُرْقَانِ»
بسم الله الرحمن الرحیم «شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فمن شهد منكم الشهر فليصمه...»
جارێکی تر برینی خوێنینی فه‌له‌ستین خوێنی لێ ڕژایه‌وه و چڕنووکه سته‌مکاره‌که‌ی ڕژێمی زایۆنیزم برینێکی دوباره‌ی له کۆته‌ڵی بریندار به‌ڵام خۆڕاگری فه‌له‌ستین دروست کرد و ئیسڕائیلی داگیرکه‌ر به دهرفهتخواستن له دۆخی ئاڵۆز و لاوازی ناوخۆی موسوڵمانان، فریوی ته‌ماعی پووچه‌ڵی خۆی خوارد و ئازادی ئایینیی نوێژخوێنان و عابیدانی فه‌له‌ستینی، حوڕمه‌تی مزگه‌وتی ئه‌قسا و مانگی ڕەمەزان و ماف و به‌ڵێنه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ییان به‌بێشه‌رمی ژێر پێ خست و به هێرشێکی دڕندانه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی ناوچه‌ی شێخ جه‌ڕاح، جینایه‌تێکی تری له‌سه‌ر کارنامه‌ی ڕه‌ش و مێژووی گشتیی داگیرکه‌رانه‌ی خۆی تۆمار کرد.
بسمالله الرحمن الرحیم
الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله واصحابه و من والاه.
ربنا تقبل منا صلاتنا وصیامنا وقیامنا ودعائنا واجعلها خالصة لوجهك الكريم، واجعلنا من عتقاء شهر رمضان، برحمتك يارحيم ويارحمان
له جێژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و سۆزه‌ی خه‌مینی ماڵاوایی و تێپه‌ڕینی مانگی نوێکردنه‌وه‌ی قه‌ول و به‌ڵێنی له‌گه‌ڵ خوای دڵۆڤان و کۆکردنه‌وه‌ی توێشوو له سفره و خوانی پڕبه‌ره‌که‌تی مانگی دابه‌زینی قوڕئان داین.
به‌دوای بڵاوکردنەوەی به‌یاننامه‌یه‌ک که له لایه‌ن «شوڕای هاوبیری ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران» واژۆ کراوه، جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌پێویستی ده‌زانێ که ئه‌و چه‌ند خاڵه بۆ زانایانی پایه‌به‌رز، هه‌ڵکه‌وتووانی هۆزان، کۆمه‌ڵگای به‌ڕێزی ئه‌هلی سوننه‌ت و ته‌واوی گه‌لی ئێران ڕوون بکاته‌وه:
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل