بسم الله الرحمن الرحیم
(وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّـهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَمَن قُتِلَ مَظْلُومًا فَقَدْ جَعَلْنَا لِوَلِيِّهِ سُلْطَانًا فَلَا يُسْرِف فِّي الْقَتْلِ إِنَّهُ كَانَ مَنصُورًا إسراء:٣3]؛ «وه کەسێک نه‌کوژن که خوا کوشتنی ئه‌وی ـ بێجگه له‌ڕێگه‌ی حه‌قه‌وه ـ حه‌رام کردووه. ھه‌رکه‌سێک به زوڵم لێکراوی کوژرابێ، به خاوهنخوێنهکهی توانای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌مان داوه، به‌ڵام نابێ لهکوشتنا زێده‌ڕه‌وی کا، بێگومان خاوهنخوێن، یارمه‌تی دراوه».
ئه‌م ڕۆژانه ھه‌واڵی ناخۆش و دڵته‌زێن له کوژران و تاڵانی ھه‌ندێ له ناوچه‌کانی عێراق، به‌تایبه‌ت له ناوچه ئیزەدیهکانی شه‌نگاڵی کوردستان دێته گوێ و ئازارده‌ری ھه‌موو ویژدانێکی ئاگایە.
مێژووی کۆن و نوێ ئه‌م شایه‌تیه ئهدەات که بەکارھێنانی ناله‌باری ئایین بۆ پاساوی توندوتیژی، چ توندوتیژی کرده‌وه‌یی و چ توندوتیژی کلتووری و سیاسی، زۆرترین زه‌ربه‌تی له سیمای ئایین داوه و پاشان، ئه‌وانه‌ی که ئه‌م کرده‌وه ناڕه‌وایانه‌یان ئه‌نجام داوه بێجگه له به‌دیھێنانی ئه‌م جه‌نایه‌تانه، ده‌بێ وڵامده‌ری لای خودا، دین و مێژوو بن.
به‌داخه‌وه له‌م چه‌نساڵه‌ی ڕابردوو، شه‌پۆلێکی قورسی دیترقهبووڵنهکردن و خۆڕانه‌گری ئایینی، ھه‌ندێ له وڵاته‌کانی ناوچه، به‌تایبه‌ت عێراقی گرته‌وه و زۆرجار قین و توڕه‌یی و ڕه‌خنه‌ی شارۆمه‌ندی عه‌ره‌بی ئه‌ھلی سوننه و کورد و ھه‌روه‌ھا به‌شێکی زۆر له شیعه‌کان و شوێنکه‌وتوانی ئایینه‌کانی دیکه‌ی به‌دواوه بووه و ورده‌ورده که‌لێنی شوناسیی له‌م وڵاته‌دا قووڵترکردوهتهوه.
بێجگه له‌مه، کۆچی زۆره‌کی مه‌سیحیه‌کانی موسڵ و زیانگه‌یاندن به شوێنه پیرۆزه‌کانی ئه‌وان، ژێرپێخستنی ئاشکرای مافی فه‌رمی که‌مایه‌تیه ئایینیه‌کانی ناو ئیسلامه و ده‌توانێ ببێته ھەوێنێک بۆ په‌یدابوونی که‌لێنی نێوان موسوڵمانان و شوێنکه‌وتوانی ئایینه‌کانی دیکه.
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی ھاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی ئه‌م ناوچه‌یه، وێڕای جه‌ختکردنی دووباره له‌سه‌ر بنه‌ما فیکریه‌کانی خۆی، ئه‌نجامی ھه‌رجۆره ئیشێکی توندوتیژ، ئیدانه ده‌کات و پشتگیری ته‌واوی خۆی له ھه‌موو ئیشێکی خواپهسهند و مرۆڤدۆستانه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئێش و برینی لێقه‌وماوان ده‌ر ده‌بڕێ و، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌شه که جیاوازی ئایینی، مه‌زھه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی له زاتی خۆیدا به‌ھیچ جۆرێک ناتوانێ بێته بنه‌مایێک بۆ داسه‌پاندنی نابه‌رابه‌ری له مافی شارۆمه‌ندی.
ھیوادارین دوای ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری نوێ و ڕه‌ئیس په‌ڕله‌مان و دابینکردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، ھه‌نگاوی باش بۆ پێک‌ھێنانی ده‌وڵه‌تی گشتگیر ھه‌ڵبگیردرێ و به‌ستێنێک بێت بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی پایه‌داری، ئارامش و بهھرهوهری ھه‌موو شارۆمه‌ندان له مافی به‌رابه‌ر.
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران
1393-05-23
بۆچوونه‌کان