ھه‌ڵبژاردن وه‌ک شێوازێکی مه‌ده‌نی بۆ به‌دیھێنانی ئاڵوگۆڕی ئه‌رێنی و به‌رده‌وام، و ھه‌روه‌ھا پێداچوونه‌وه به ده‌سه‌ڵاتداری و که‌سایه‌تیه‌کاندا و شێواز و ئامێره‌کانی، یه‌کێ له گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وته‌کانی مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه‌دایه. به‌شداری له ھه‌ڵبژاردندا وه‌کوو مافی ھاووڵاتی، ده‌رفه‌تێک بۆ به‌شداربووان ده‌ڕه‌خسێنێ تاکوو که‌سێکی باش ھه‌ڵبژێرن که به‌باشی له گرفته به‌رچاوه‌کانی ئه‌وان ئاگاداره و باشترین ڕێگا و به‌رنامه‌ی ھه‌یه بۆ به‌ده‌سھێنانی داخوازیه‌کانی خه‌ڵک له بواری سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه، ئابووری، که‌لتوور و فه‌رھه‌نگ.
یازده‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران به به‌شداری زۆرینه، ئاگامه‌ندانه و به‌رپرسانه‌ی میلله‌تی گه‌وره و تێگه‌یشتووی ئێران به‌ڕێوه چوو و دروشمی مامناوه‌ندی و ته‌دبیر و هیوا له لایه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌وه پێشوازی لێكرا و سه‌ركه‌وتوو بو. ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌یه، زیاتر له سه‌ركه‌وتنی تاكه كه‌سێك بۆ به‌ده‌س هێنانی پۆستێك، به‌ڵكوو سه‌ركه‌وتنی دیالۆگ و وتووێژێكی تایبه‌ت به ئه‌ژمار دێ.
بسم الله الرحمن الرحیم
7ی پووشپه‌ر وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی بیست و شه‌شه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كاره‌ساتی بۆردومانی كیمیاوی سه‌رده‌شت له ساڵی 1366ی ههتاویدایه. له‌م كاره‌ساته‌دا، چه‌نها گیان به‌ره‌ولای خوای خۆیان گه‌ڕانه‌وه و كه‌سانێك كه‌وا له‌م كاره‌ساته‌دا تووشی برین بوون ساڵه‌هایه له‌گه‌ڵ نه‌خوشینی دوای كیمیابارانهکه ده‌ست و په‌نجه نه‌رم ده‌كه‌ن.
دوای تێپه‌ڕینی یه‌ك ساڵ له گرتنه‌ده‌ستی هێز له لایه‌ن یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵكی میسر كه له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و سندووقی ده‌نگه‌كانه‌وه هه‌ڵبژێردرابوو، به ئه‌نجامی كوده‌تایه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شه‌وه هه‌لومه‌رجی سیاسی میسر تووشی ڕاوه‌ستان بوو و یاسای گشتی په‌سه‌ندكراوی زۆرینه‌ی خه‌ڵك، وه‌لا نرا. ئه‌م ڕووداوه، هیوا به ئاڵوگۆڕى ئه‌رێنی له گرینگ‌ترین وڵاتی عه‌ربیدا كه ده‌یتوانی به‌دوای خۆیدا جیهانی عه‌ره‌بیش بگۆڕێ، كاڵ و كه‌مڕه‌نگ كرده‌وه. له‌م باره‌وه چه‌ن خاڵێک جێی سه‌رنجه :
په‌یامی ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران به بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان ساڵی 1392ی ھه‌تاوی (... وَ مَنْ يُعَظِّمْ شَعائِرَ اللَّهِ فَإِنَّها مِنْ تَقْوَى الْقُلُوبِ)[حج:32] «هه‌ركه‌س ڕێز بۆ به‌رنامه و ده‌ستووره‌كانی خودا دابنێ، به‌ڕاستی ئه‌وه نيشانه‌ی دڵه پارێزگاره‌کانه. » له سه‌ره‌تای هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، مانگی گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌ولای خۆ و سه‌رنجی تایبه‌تی بۆ كه‌م و كوڕیه مه‌عنه‌ویه‌كان، جوانترین پیرۆزبایه‌كانی خۆم ئاراسته‌ی ئێوه برایان و خوشكانی ئیمانی ده‌كه‌م.
بسم الله الرحمن الرحيم
قُلْ بِفَضْلِ اللَّـهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَٰلِكَ فَلْيَفْرَحُوا هُوَ خَيْرٌ مِّمَّا يَجْمَعُونَ ﴿يونس ٥٨﴾ بێژه : ته‌نیا به فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوایه كه ئیمانداره‌كان دڵشاد ده‌بن و ئه‌مه‌ش له ته‌واوی ئه‌وشتانه‌ی كۆی ده‌كه‌نه‌وه، باشتره.
بسم الله الرّحمن الرّحیم
وَإِذْ یَرْفَعُ إِبْرَاهِیمُ الْقَوَاعِدَ مِنَ الْبَیْتِ وَإِسْمَاعِیلُ رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا إِنَّکَ أَنْتَ السَّمِیعُ الْعَلِیمُ * رَبَّنَا وَاجْعَلْنَا مُسْلِمَیْنِ لَکَ وَمِنْ ذُرِّیَّتِنَا أُمَّةً مُسْلِمَةً لَکَ وَأَرِنَا مَنَاسِکَنَا وَتُبْ عَلَیْنَا إِنَّکَ أَنْتَ التَّوَّابُ الرَّحِیمُ (البقرة/۱۲۷-۱۲۸ )
بسم الله الرحمن الرحیم
ڕووداوی تیرۆریستی و په‌لاماردانه سه‌ر وێستگه‌یێکی سه‌رسنووری له ده‌وروبه‌ری شاری سه‌راوان و کوژرانی 14 که‌س له سنووره‌وانه‌کانی وڵاته‌که‌مان، به پێی ھه‌موو پێوه‌رێکی ئایینی، ئه‌خلاقی و سیاسی، ڕووداوێکی ناپه‌سه‌ند و نادروسته و ھۆی ناڕاحه‌تی و په‌ژاره‌یێکی زۆره.
أعوذُ بِاللهِ مِنَ الشيطانِ الرَّجيمِ بِسْمِ اللهِ الرحمنِ الرَّحِيْمِ [مِنَ الْـمُؤمِنِيْنَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَى نَحْبَهُ وَ مِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ وَ مَا بَدَّلُوا تَبْدِيلاً] صدق اللهُ العظيم
بیست و حەوت ساڵ پێش ئێستە لە وەها ڕۆژێکدا، واتە دوانیوەڕۆی حەوتی پووشپەڕی ساڵی 1366، فڕۆکەوانانی ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئەوکاتی بەغداد، بە پابەندنەبوون بە هیچ یاساوڕێسایەکی ئەخلاقی و مرۆڤانە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی خۆیان بە چەکی کیمیایی پڕچەک کرد و خەڵکی مەدەنیی شارە جوانەکەی سەردەشتیان کردە ئامانجی ئەو چەکە ژیانکوژ و وێرانکەرە، تاکوو دەیان هاووڵاتیی بێتاوانی سەردەشی لە ئانێکدا لە ژیان بێبەش ببن و چاو و سی و دڵ و پێست و لەدواجاردا دەروونی سەدان و هەزاران کەسی تر بۆ هەمیشە گیرۆدەی دەرەنجامە پڕڕەنج و ئازارەکانی ئەو کردەوە نامرڤانەیە بن.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل