وه‌رگێڕانی: مودریك عه‌لی عارف
پێشه‌كی: له ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌ك شه‌ممه (26و27/ئازه‌ر/1390)ی* هه‌تاوی، (كۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژكاری ڕێبه‌رانی موسڵمان) به میوانداری (دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه سیاسی و ئابوورییه‌كانی ئیسام) له شاری (ئیستانبوڵ)ی توركیا به‌ڕێوه‌چوو، له ڕۆژی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پاش وته‌ی مامۆستا (ڕه‌جایی كوتان) وه‌ك ئه‌مینداری گشتی پێشووی حیزبی سه‌عاده‌ت و سه‌رۆكی (دامه‌زراوه‌ی ئیسام) و به‌ڕێز (موسته‌فا كه‌مال اك) ئه‌مینداری گشتی حیزبی سه‌عاده‌ت، هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان (ئیبراهیم مونیر) وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی (برایانی موسڵمان) له ئه‌وروپا و (عه‌لی سه‌دره‌دین به‌یانونی) له ڕێبه‌رانی ئیخوانی سوریا و مامۆستا (جومعه ئه‌مین) له ڕێبه‌رانی ئیخوانی میسر و (عه‌بدوڵا ئاوانگ) ئه‌مینداری گشتی پاسه‌وانی كردنی (حیزبی ئیسلامی كلانتان)ی مالیزی و (لوتفی ئیسحاق حه‌سه‌ن) له ئیخوانه‌كانی ئه‌ندۆنیزیا و (حه‌مزه مه‌نسور) له ڕێبه‌رانی (حیزبی كاری ئیسلامی) ئه‌رده‌ن و (عه‌بدولڕه‌حمان پیرانی) ئه‌مینداری گشتی (كۆمه‌ڵه‌ی ده‌عوه‌ت و ئیسڵاح)ی ئێران، وتاریان پێشكه‌ش كرد.
شایانی باسه كه چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه له‌وانه: مامۆستا (موسته‌فا ته‌حان) له ڕێبه‌رانی دێرینی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ئیسلامی و (ئوسامه تكریتی) له حیزبی ئیسلامی عێراقی و (ئیبراهیم ئه‌لمیسری) ئه‌مینداری گشتی كۆمه‌ڵی ئیسلامی لوبنان و (شه‌یخان الدبی) له یه‌مه‌ن و (مونیر ئه‌لشه‌فه‌قه) ئاماده‌بوون.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی وته‌كه‌ی به‌ڕێز مامۆستا (عه‌بدولڕه‌حمان پیرانی)یه:
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان، سوپاس و ستایش بۆ خوا، درود و سڵاویش بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ـ درودی خوای لێ‌بیت ـ و یار و یاوه‌رانی.
به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی و دڵخۆشییه‌وه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه به بۆنه‌ی قسه له‌سه‌ركردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێترین مه‌سه‌له‌كانی ئوممه‌تی ئیسلامی ـ كه پاش چه‌ندین سه‌ده له هه‌وڵ و تێكۆشان و ناڕه‌حه‌تی و ئارامگرتن گرێدراوه ـ ئاماده‌بووم، سوپاسی چه‌ند باره‌ی خۆم پێشكه‌ش به برایانی ئازیزم له (دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه سیاسی و ئابوورییه‌كانی ئیسام) ده‌كه‌م، كه ئێمه‌یان بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بانگهێشتكرد.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی پێشه‌وای گه‌وره و بانگخوازی مه‌زنی سه‌رده‌م، خوالێخۆشبوو مامۆستا (نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان) و هه‌وڵ و تێكۆشانه پیرۆزه‌كانی ئه‌ون له خزمه‌تكردن به گه‌لدا.
مۆڵه‌تم بده‌ن كه سڵاو و درودی برا و خوشكه‌كانمتان له (جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح)ی ئێران ـ كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئیسلامی ئه‌كتیڤ و چالاكه له پانزه پارێزگادا كه شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌هلی سوننه‌ته ـ پێشكه‌شتان بكه‌م.
سه‌روه‌ران! برایان و خوشكان! مامۆستایان! به‌ر له شۆڕشه‌كانی ئه‌م دواییه له هه‌ندێك له وڵاته ئیسلامییه‌كاندا، هه‌ندێ له ڕۆشنبیران مه‌به‌ستی له‌به‌رچاونه‌گرتنی ڕۆڵی زانایان و بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی قورسایی ئه‌وانیان هه‌بوو و هه‌وڵیان بۆ ده‌دا، هه‌روه‌ها هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نائومێدی و خۆبه‌كه‌مزانینیان له‌ناو ڕۆڵه‌كانی گه‌لدا ده‌دا و تا ئه‌ندازێكیش سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا.
به‌ڵام ویست و ئیراده‌ی خوا به‌م شێوه‌یه بوو كه منه‌ت بنێ به‌سه‌ر زانایان و بیرمه‌ندانی گه‌ل و نه‌ته‌وه و بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كان و بانگخوازانی ئایینه‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵێكی گرنگیان پێ بسپێردرێت له گۆڕه‌پانی ده‌ستنیشانكردنی چاره‌نووسی گه‌لان و به‌شداریكردن له بونیاتنانی چه‌ند فه‌رمانڕه‌واییه‌كی نوێ و جیاواز له ڕابردوو، تاوه‌كو له‌م ڕێگه‌یه‌وه خواست و داخوازییه‌كانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان به‌راورده بكه‌ن و ماف و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه و زه‌مینه‌سازی بۆ ژیانێكی شایسته‌ی مرۆیی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
ئه‌م گۆڕانكارییه گه‌وره‌یه و ئه‌م شۆڕشه گه‌وره و شكۆمه‌ندانه، كه له (تونس و میسر و لیبیا)ه‌وه ده‌ستی پێكرد و پاشان (سوریا و یه‌مه‌ن)یشی گرته‌وه، ده‌مانخاته‌وه یادی وته‌كه‌ی (عه‌بدولموته‌لیب)ی باپیری پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان موحه‌ممه‌د ـ درودی خوای لێبێت ـ كه به ئه‌بره‌هه‌مه‌ی فه‌رموو: (ئه‌م ماڵه، خوایه‌كی هه‌یه كه ده‌یپارێزێ.)
ده‌توانرێت بووترێت كه: ئه‌م شۆڕشانه له خاڵی نائومێدییه‌وه ده‌ستیان پێكرد، زاڵبوونی نائومێدی به‌سه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كاندا له چاكسازی كاروباره‌كان و به میكانیزمه ئاساییه ناسراو و باوه‌كان، یه‌كێك بوو له هۆكار و فاكته‌ره‌كانی زه‌مینه‌سازی ئه‌م شۆڕشانه.
له هۆكار و فاكته‌ره‌كانی دیكه‌ش: ده‌توانین باسی سوكایه‌تیكردن به گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان و ماف و كه‌رامه‌تیان و ده‌سه‌ڵاتی گروپێكی كه‌م له دیكتاتۆر و سته‌مكارانی وابه‌سته به بێگانه به‌سه‌ر چاره‌نووسی وڵاته‌كان و سه‌روه‌ت و سامان و ده‌رفه‌ته‌كانی نه‌ته‌وه‌كان بكه‌ین.
به‌شێكی به‌رچاو له خه‌ڵكی له هه‌ژاری و نه‌بوونیدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، كه‌م كه‌م گه‌نده‌ڵی له شێوازی جۆراوجۆری سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقیدا ته‌شه‌نه‌ی كرد و به‌ها و میكانیزمه مایه پوچ و په‌ست و كۆنه‌په‌رستانه و ـ به شێوه‌یه‌ك ـ هاورده كرا‌و زاڵ بوون.
له هه‌ل و مه‌رجێكی له‌م چه‌شنه‌دا (بو عه‌زیزی) ئاگرێكی له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا كه شۆڵه‌كانی ئه‌و ئاگره فه‌رمانڕه‌وا سته‌مكاره‌كانی له تونس و وڵاته‌كانی دیكه‌ی گرته‌وه، هه‌ندێك له‌م گه‌ل و نه‌ته‌وانه له لابردن و وه‌لاخستنی كاربه‌ده‌ستانی دیكتاتۆر و سته‌مكار و پێكهێنانی (ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌ران) سه‌ركه‌وتوو بوون، یاخود هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانییان ئه‌نجامداوه، هه‌ندێكیش له چاوه‌ڕوانی چه‌ند قۆناغێكی له‌م چه‌شنه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، پاك و بێگه‌رده ئه‌و خوایه‌ی كه زیندوو له مردوو ده‌رده‌هێنێت و مردووش له زیندوو.[یُخْڕجُ الْحَیَّ مِنَ الْمَیِّتِ ۆیُخْڕجُ الْمَیِّتَ مِنَ الْحَیِّ.] اڵانعام/95.
برایانم! خوشكانم! مامۆستایانی هێژا! ئه‌م شۆڕاشانه خه‌ڵاتێكی خوایین بۆ ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی كه چه‌ندین ده‌یه له‌به‌رده‌م به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی مافه‌كان و سه‌ركوتكردنی ئازادییه‌كاندا بوون، هه‌روه‌ها بیرمه‌ند و زانا و ڕێبه‌ر و پێشه‌واكانیشیان له به‌ندینخانه‌كان و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌ندێ جاریش ڕووبه‌ڕووی له‌سێداره‌دان بوونه‌ته‌وه.
ئه‌م شۆڕشانه خه‌ڵاتێكی خوایین، له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه شۆڕشه‌كان به ته‌واوی جه‌ماوه‌ری بوون و به به‌شداری هاووڵاتیان و حیزبه‌كان و چین و توێژ و بزووتنه‌وه جۆراوجۆره‌كان به‌رجه‌سته ده‌بن.
خه‌ڵاتێكی خوایین له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كه چه‌ندین تابلۆ و دیمه‌نی فراوانی جوان و قه‌شه‌نگیان له په‌روه‌رده‌ی جیهادی و تیكۆشه‌رانه و خستنه سه‌رده‌ستی به‌نرخترین هه‌بووه‌كانیان خوڵقاند، هه‌روه‌ها ته‌بایی و پێكه‌وه‌بوون و یه‌كێتی بۆچوونی ڕێژه‌ییان پاراست و ئیراده‌یه‌كی دامه‌زراویان بۆ بونیاتنان و دروستكردنی ئاینده‌یه‌كی جیاواز ـ به به‌شداری هه‌موو هاووڵاتیان له ئیسلامخوازێكه‌وه تا لیبرالیستێك و له موسڵمانێكه‌وه تا مه‌سیحییه‌ك وهتد ـ نومایش كرد، كه ئه‌مه ڕووداوێكی گه‌وره‌بوو و ده‌ره‌نجامی گه‌وره‌شی له‌خۆگرتبوو.
خه‌ڵاتێكی خوایین له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه ناوه‌ڕۆكێكی ئیسلامی‌یان هه‌یه، له مزگه‌وته‌كانه‌وه ده‌ستیان پێكرد و درووشمه ئیسلامییه‌كانی (الله أكبر) و (ألشهید حبیب الله)یان به‌رز كرده‌وه و له (گۆڕه‌پانه‌كانی ئازادی)دا نوێژی هه‌ینییان به‌رپا كرد.
له‌به‌ر هه‌موو ئه‌مانه و به‌و هۆیه‌وه كه بزووتنه‌وه و ڕه‌وته ئیسلامییه‌كان له‌و وڵاتانه‌دا كه هه‌ڵبژاردنیان تێدا ئه‌نجامدراوه، توانیویانه ڕای متمانه‌به‌خشی به‌شێكی زۆری هاووڵاتیانیان به‌ده‌ست بهێنن، هه‌ربۆیه به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌تر و سپارده و ئه‌مانه‌ته‌كه له‌سه‌ر شانیان قورس‌تر بووه له ڕابردوو.
لێره‌دا مۆڵه‌تم بده‌ن كه بڵێم: بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كان له ژێر تیشكی (سوننه‌تی ئیبتیلا)دا سه‌ركه‌وتوو بوون له ته‌حه‌مولكردنی چه‌ندین كێشه‌ی فراوان و به‌دیهێنانی گه‌وره‌ترین جیلوه‌كانی فیداكاری، هه‌روه‌ها به سه‌بر و خۆڕاگری و مه‌ردایه‌تی و هاوكاری توانییان سه‌ركه‌وتوو ببن، له‌م سۆنگه‌یه‌وه فه‌رهه‌نگ و كلتووری میحنه‌ت و ته‌حه‌مولكردنی ناڕه‌حه‌تییه‌كان به‌لای ئه‌وانه‌وه زاڵتره به‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ و كلتووری به‌هره‌مه‌ندی و هه‌بووندا، هه‌روه‌ها سه‌بر و خۆڕاگری ئه‌وان به‌سه‌ر ناڕه‌حه‌تی و سه‌ختییه‌كاندا به‌هێزتره له سه‌بر و خۆڕاگرییان به‌سه‌ر به‌هره‌مه‌ندی و هه‌بووه‌كاندا، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پێویسته كه ئه‌م بزووتنه‌وانه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌نه‌وه و ئه‌وه بزانن كه ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدان كه له تاقیكردنه‌وه‌ی ناو به‌ندینخانه و ڕاگرتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ماوه درێژی ڕابردوو زۆر مه‌ترسیدارتر و دژوارتره، چونكه له تاقیكاری سه‌ختی و ناڕه‌حه‌تییه‌كاندا، مرۆڤ ڕاسته‌وخۆ هانا و په‌نا بۆ خوای خۆی ده‌بات، به‌ڵام له فیتنه‌ی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و به‌هره‌مه‌ندی و هه‌بووندا، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره‌تر و دژوارتر شاراوه‌ته‌وه: [..ۆنَبْلُوكُمْ بِالشَّرِّ ۆالْخَیڕ فِتْنَه‌ً ۆاِڵینا تُرْجَعُونَ] اڵانبیا‌و/35.
متمانه‌ی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان به بزاوتی ئیسلامی، په‌یامێكی ڕوون و ئاشكرایه بۆ بیر و بۆچوونی گشتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و جیهانی، له‌سه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وانه پێویسته كه خۆیان بۆ ئاستی ئه‌م متمانه‌یه به‌رز بكه‌نه‌وه و گه‌شه پێبده‌ن، له‌به‌رامبه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كاندا خاكییانه و به موته‌وازیعی بمێننه‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا و ته‌با بن له‌گه‌ڵ ده‌رد و ئازاره‌كانی هاووڵاتییه‌كانیاندا، له‌وپه‌ڕی سۆز و میهره‌بانی و هاوڕێ و هاوهه‌نگاو له‌گه‌ڵ هه‌موو هێز و وزه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا ـ به‌بێ جیاوازی چینایه‌تی فیكری و ئایینزایی و نه‌ته‌وه‌یی ـ له ته‌واوكردنی ڕه‌وت و ڕه‌وڕه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتندا هه‌نگاو هه‌ڵگرن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان به‌شداربن له سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی وڵاته‌كانیان و بونیاتنانی داهاتوودا.
ئه‌مڕۆ ئوممه‌تی ئیسلامی پێویستییه‌كی زۆری به ڕێبه‌ران و پێشه‌وایانی شایسته له زانایان و بیرمه‌ندان و ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستان هه‌یه، تاوه‌كو له كاروباری دین و دونیادا پشت و په‌نای خه‌ڵكی بن و به یارمه‌تی ئه‌وان بۆ چاككردنی كاروباره‌كان قۆڵی لێ هه‌ڵماڵن و هیممه‌ت بكه‌ن.
گه‌ل نیازمه‌ند و ئاتاجی ڕاستگۆیی و دڵسۆزییه له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاردا و هه‌روه‌ها ئاتاجی مامه‌ڵه و ڕه‌فتاری ئه‌خلاقییانه‌یه له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كاندا، پێویسته دادپه‌روه‌ری و لێبورده‌یی ئیسلامی پێوه‌ر و مه‌حه‌كی مامه‌ڵه‌كردن بێت.
ئیسلام ڕه‌حمه‌تی خوایه بۆ هه‌مووان، پێویسته موسڵمانان بانگخوازی چاكه‌كاری و میهره‌بانی و لێبورده‌یی و ئاشتی بن بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی: [ۆما أرْسَلْناكَ اِلاَّ رَحْمَه‌ً لِلْعَاڵمِینَ.] أڵانبیا‌و/107، [یا أیُّهَا النَّاسُ اِنَّا خَڵقْناكُمْ مِنْ ژَكَرٍ ۆأُنْپَی ۆجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبَاً ۆقَبائِڵ لِتَعَارَفُواْ اِنَّ أكْرَمَكُمْ عِنْدَاللهِ أتْقَاكُمْ اِنَّ اللهَ عَلِیمٌ خَبِیرٌ] الحجرات/13، [ألَّژِینَ اِنْ مَكَّنَّاهُمْ فِی اڵارْچِ أقامُواْ الصَّلاه‌َ ۆێ‌تواْ الزَّكاه‌َ ۆأمَرُواْ بِالْمَعْرُوفِ ۆنَهَواْ عَنِ الْمُنْكَڕ ۆلِلَّهِ عاقِبَه‌ُ اڵاُمُوڕ] الحج/41، په‌یامی بزاوتی ئیسلامی ئیسڵاح و چاكسازییه، ئیسڵاح و چاكسازی دروشمی پێغه‌مبه‌ران و ده‌ربڕی جه‌وهه‌ر و ناوه‌ڕكی په‌یامی ئه‌وان بووه: [اِنْ أُڕیدُ اِلاَّ اڵاِصْلاحَ مَا اْسْتَگَعْتُ ۆمَا تَوْفِیقِی اِلاَّ بِاللهِ عَڵیهِ تَۆكَّلْتُ ۆاِڵیهِ أُنِیبُ] هود/88.
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته.
* ئه‌م به‌رواره هاوكاته له‌گه‌ڵ (17و18/12/2011)ی زاینی‌دا.
بۆچوونه‌کان