بسم الله الرحمن الرحیم
قُتِلَ أَصْحَابُ الْأُخْدُودِ (٤) النَّارِ ذَاتِ الْوَقُودِ (٥) إِذْ هُمْ عَلَيْهَا قُعُودٌ (٦) وَهُمْ عَلَىٰ مَا يَفْعَلُونَ بِالْمُؤْمِنِينَ شُهُودٌ (۷) (البروج)
كوژرانی دڕندانه‌ی موسوڵمانانی ڕۆژوه‌وان و بی ئه‌نوا له وڵاتی «بورما» به‌رده‌وامه‌و بینینی ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنانه، كوشتن و سووتاندن ته‌نیا له‌به‌ر ناسنامه، ئارام له دڵی هه‌موو مرۆڤێكی ئاگا ده‌ستێنێ.
جه‌ماعه‌تی «ده‌عوه‌ت و ئیسلاح»ی ئێران، وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه، داوا له ته‌واوی ئیمانداران ده‌كا تا له دوعا و پاڕانه‌وه‌كانیان دا ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره له یاد نه‌كه‌ن و له خودای گه‌وره‌و مێهره‌بان داوای قارابوونی ئێش و ساڕیژ بوونی برینهكانهكانیان بۆ بكه‌ن. هه‌روه‌ها له خودا گه‌وره داوای لێ‌خۆش بوون بۆ ته‌واو گیان به‌خت كردوه‌كانی ئه‌م ڕووداوه ده‌كا.
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران
15 گه‌لاوێژی 1391 هه‌تاوی
بۆچوونه‌کان