أعوذُ بِاللهِ مِنَ الشيطانِ الرَّجيمِ بِسْمِ اللهِ الرحمنِ الرَّحِيْمِ [مِنَ الْـمُؤمِنِيْنَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَى نَحْبَهُ وَ مِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ وَ مَا بَدَّلُوا تَبْدِيلاً] صدق اللهُ العظيم به‌ داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه و به‌ دڵێکی پڕ له‌ باوه‌ڕ و یه‌قین به‌ قه‌ده‌ر و قه‌زا، ھه‌واڵی کۆچی دوایی جه‌نابی مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی به‌رزنجی، پێشه‌وای گشتی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستانمان پێگه‌یشت. «إنَّ للَّهِ مَا أعْطَى وَ لَهُ مَا أخَذَ وَ كُلَّ شَيءٍ عِنْدَهُ بِمِقْدارٍ» ئه‌و خوالێخۆشبووه‌، زانایه‌کی پایه‌به‌رز و میانه‌ڕه‌و و خه‌باتگێڕێکی کۆڵنه‌ده‌ر و ماندوونه‌ناس و که‌سایه‌تییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی خاوه‌ن ڕێز بوو لای ھه‌موو لایه‌نه‌کان. ھه‌ر به‌و بۆنه ماته‌مینه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم و خوشک و برایانم له‌ جه‌ماعه‌تی ده‌عوت و ئیسلاحی ئێرانه‌وه‌ ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی مامۆستا و ئه‌میر و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی و سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری قه‌درناسی کوردستان ده‌که‌م و له‌ خودای گه‌وره‌ ده‌پاڕێمه‌وه‌ ڕۆحی ئه‌و مامۆستا پایه‌به‌رزه‌ به‌ به‌ھه‌شتی به‌رین شاد بکات و سه‌بریش به‌ ھه‌موو که‌س و کار و بنه‌ماڵه‌ و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵی ئيسلامی بدات. ‌‌ إنَّا للهِ وَ إنَّا إلَيْهِ رَاجِعُونَ عبدالرحمن پيرانی ئه‌مينداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئيسلاحی ئيران