به‌رهه‌می قوڕئانی ته‌ره‌ننۆمی نوور «ترنم نور» بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی قوڕئانی پیرۆز به ده‌نگی به‌ڕێز خالید محه‌ممه‌دی، قوڕئانخوێنی کورد و سوننی مه‌زهه‌بی وڵات، که هه‌موو سووره‌کانی به شێوازێکی جودا خوێندراوەتەوە و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
حاجی مامۆستا مه‌لا سه‌ید محه‌ممه‌د مسته‌فایی (مامۆستا قازی) وتارخوێن و پێشنوێژی پێشووی خانه‌قای پاوه، ئه‌وڕۆ کۆچی دوایی کرد.
«مامۆستا حه‌یده‌ر مهستهفهوی» نووسه‌ر و زانای ئه‌هلی سوننه‌تی کوردستان ئه‌وڕۆ به‌ره‌و باره‌گای میری مه‌زن گه‌ڕایه‌وه.
سه كه‌س له چالاكوانانی ژینگه‌پارێزی پاوه‌یی و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ژیوای ئه‌مڕۆ ٨ی پووشپه‌ڕ به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی زاگرۆس گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب به‌شێک له دارستانه‌کانی زاگرۆس له ناوچه‌ی پاوه به‌هۆی ئاگرکه‌وتنه‌وه، سووتان و مه‌ودای سێ ڕۆژ ئه‌و ئاگره به‌رده‌وام بوو.
یەکیەتی زانایانی موسوڵمان، بە بۆنه‌ی کۆچی دوایی دکتۆر مسته‌فا خوڕڕهمدڵ پەیامی سه‌ره‌خۆشی بڵاوکردەوه.
به‌رپرسی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌ت: ته‌واوی تواناییه‌كانمان بۆ خزمه‌ت به خه‌ڵك ته‌رخان كردووه.
به‌رپرسی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له وتووێژێكی كورت له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی (آوای سنت)، گرینگ‌ترین چالاكییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌ی له‌و چه‌ند حه‌وتوویه‌ی دواییدا، خسته ڕوو.
به هۆی که‌وتنی گرانکێشێک له «مسجدالحرام» به ده‌یان که‌س له حاجێکان، کوژران و بیریندار بوون. ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 20ی خه‌رمانان گرانکێشێکی گه‌وره به هۆی توندی با و تۆفان له شاری مه‌که‌ی پیرۆز له ناو «مسجدالحرام» نزیکه‌ی مه‌قامی ئیبڕاهیم که‌وت. ئه‌م کاره‌ساته بوو به هۆی کوژران و بریندار بوونی ده‌یان که‌س له حاجیه‌کانی ئه‌و جێگایه. به پێی ڕاپۆرتی «پێگه‌ی هه‌واڵنێری ئیسلاح» به گێڕانه‌وه له هه‌واڵنێری میزان : کاره‌با له شاری مه‌که پجڕاوه و تا ئێستا 39ی سه‌یاره‌ی ئیسعاف بۆ ڕاگوێزانی بریندار بووان ڕه‌وانه کراونه‌ته «مسجدالحرام» و ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌کان له حاڵی ئاماده باش دان.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل